چاکسازی لەسەر حیسابی چێنێکی ماندوو و بێدەسەڵات دەکەن

وتار/ 10/01/2020 734 جار بینراوە

سەلمان کۆچەری

چاکسازی لەسەر حیسابی چێنێکی ماندوو و بێدەسەڵات دەکەن
سەلمان کۆچەری

پەرلەمانی کوردستان لەبەردەم بەرپرسیاریەتێکی گەورەدایە ئەگەر بە وردی و ویژدانەوە خوێندنەوە بۆ یاسای چاکسازی نەکرێت ئەوا بە ماسکێکی درۆینە و بە بیانووی چاکسازی لە مووچەدا زوڵمێکی گەورە لە فەرمانبەران و خاوەن بڕوانامە پلە باڵاکان و مامۆستایان دەکرێت.

یاسای چاکسازی لەسەر مووچە خۆری راستەقینە و ئەو هاونیشتیمانیانە دەکرێت کە بەحەقی خۆیان دامەزراون و دەیان ساڵ خدمەتیان هەیە, کارەساتی ئەو یاسایە لەوەدایە کە کەمکردنەوە لە مووچەی پلە نزمەکان و خانەنیشاندا دەکرێت تا ئەوەی دەستکاری دەرماڵەی بروانامەی مامۆستایان دەکرێت و بەڕێژەی لە %١٠ بۆ %٢٠ , مووچەی خانەنشینی گشتی خەڵکی هەژار و چینی خوارەوە بە لە %١٠ کەمدەکرێتەوە. لە یاساکەدا باس لە کەمکردنەوەی مووچە هەرە باڵاکان نەکراوە, سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران, پەرلەمان, سەرۆکی هەرێم و دامەزراوەی پەیوەندیەکانی دەرەوە نەکراوە, زانیاریەکان ئاماژە بەوە دەکەن لە ساڵی ٢٠١٩ زیاتر لە ١٩٠ کەس بە پلەی راوێژکار و یاریدەدەر بەمووچەی ٨ ملیۆن دینار دامەزراوە سەرەرای بەرزکردنەوەو پێدانی پلەی سەربازی لە هێزەکانی ناوخۆ بۆ سەدان کەس, مووچەی شاراوە لە یاسای چاکسازیدا باس نەکراوە و یاساکەش بە دەستکاری و ئۆکەی حکومەت بووە و تاکو ئێسا ژمارەی راستەقینەی مووچەخۆران و جیاوازی مووچە ی شایستە و مووچەی نایاسایی و نارەسمی رون و دیار نیە و تەنانەت ئەو زانیاریانە لای وەزارەتی دارایش نیە بەڵکو سندوقێکی رەشە و بە نادیاری ماوەتەوە. ئێسا هەموو ئەو لایەنانەی پەنجەی بەڵێ یان بۆ یاساکە بەرزکردۆتەوە لەوە بە ئاگان کە ئیرادەی چاکسازی و ئومێدی پاکسازی لەو یاسایەدا بەدیناکرێت بەڵکو دەستبردنە بۆ گیرفان و قووتی فەرمانبەران و مامۆستایان و چینی مەزڵومە و درێژەدانە بە قەبەیی کردنی دەسەڵات لەژێر ناوی یاسادا, تەنیا کۆمەڵی ئیسلامی و نەوەی نوێ لەو بابەتە ئەستۆیان پاکە و گۆران, یەکێتی, پارتی, یەکگرتوو و بەڵێیەکانی تر جارێکی تر بەردەوامیان بە گەندەڵی و ناشەفافی
سەرمایەی هەرێمدا. [email protected]


نوێترین نوسینەکانی سەلمان کۆچەری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌