وەڵامێک بۆ وعاظەکانی پارتی : تاكەی ماستاو و ویژدان فرۆشی بۆ گەندەلكاران

وتار/ 06/06/2020 955 جار بینراوە

سەلمان کۆچەری

وەڵامێک بۆ وعاظەکانی پارتی : تاكەی ماستاو و ویژدان فرۆشی بۆ گەندەلكاران

سەلمان کۆچەری
ئێوە و حیزبەکەتان وا پەروەردە کراون کە هەمیشە تۆمەت و بوختان بۆ کەسانێک دروست بکەن کەوا رەخنەگر و دژی زۆرداری چەوساندنەوەی سیاسی و ئابورین، بە ویژدانەوە لە خێزانی خۆتەوە دەست پێبکە جیرانەکانت و شەقامەکەت بزانە کێ لەو دەسەلاتە ڕازیە، ٢٩ ساڵە چیتان نەکرد، شەڕی ناوخۆ وشەڕی پارچەكانی تری كوردستان .. شەهیدکردنی هەزاران پێشمەرگە و کادیر، پاشان تاڵانکردن و فرۆشتنی هەررچی مومتەلەکاتی بەرهەمی ڕاپەڕین، دوژمن هێنان و دەبابە هێنانە سەر برای خۆت، ئێوە هەر بە تەشهیر فێرن، نەوشیروان موستەفا بە باڵوێز تەقاندنەوە، مام. جەلال بە جاش و ئیسلامیەکان بە عەرەبی و ئێرانیزم..، دەکرێ یەک تۆز ئاوڕێک بدەیەوە زۆر دوور نا لە رادەستکردنی سنجار، و کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان، بەس ئێوە مێژووش و بەرواریش سەراوبن دەکەن هەروەک د. کمال وتەنی " ١٦ ئۆکتۆبەری 1917"، زۆرم لا سەیرە ئێوە باسی م. مسعود عبدالخالق دەکەن پیاوێک دەیان ساڵ لە شاخ بووە لە دژی بەعس، پیاوێک پاروویەک حەرامی نەخواردووە، ئەو كە لەشاخ هاتەوە هەولیر من ئاگادارم لە 1988 هەتا ڕاپەڕین م. مسعود لە دەشتی موسڵ كارى تاوةرى كارةباييان دةكرد، ئێوە باسی پیاوێک دەکەن دەست بجوڵێنێت دەیان بەڵگەو دۆکیومێنتی لەسەر گەندەڵی و فەزاحەت دەسەڵات و حیزبەکەتان ئاشکرا دەکات....
بە پێنج مانگ جارێ مووچە مان جوان، کارەبامان، ڕێگاو بانمان، دزین و دیارنەمانی پارەی نەوت و داهاتی ناوخۆ و مەرزەکان بۆ جورئەت ناکەن باسی ئەو هەموو فەزاحەت بکەن.... جارێک بە قسەی ویژدان و ناخیان بکەن و چیتر مەبنە وعاظ السلاطين لە پیناو هەندێ دۆلاری دزراوی حەرام .

 


نوێترین نوسینەکانی سەلمان کۆچەری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌