مزگه‌وته‌كانی زانكۆكان بڕوخێنن
وتار/
18/12/2016
703 جار بینراوە
دكتۆر جەعفەر گوانی
مزگه‌وته‌كانی زانكۆكان بڕوخێنن
به‌شێكی زۆری كۆنفرانسی لێبووردن و پێكه‌وه‌ژیانم موتابه‌عه كرد له‌و به‌شه‌ی تایبه‌ت بوو به رۆڵی په‌روه‌رده‌و ئایین، وێڕای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه شتێكی زۆر باشی تێدا بوو، به‌ڵام دوو سه‌رنجی سه‌ره‌كیم لۆ دروست بوون،
یه‌كه‌میان به‌شێكی ئه‌وانه‌ی بابه‌تیان بۆ ئه‌م باسه ئاماده كردبوو ئه‌وه‌نده‌ی ئامانجی لێدانی خودی دینیان هه‌بوو، ئامانجی پێكه‌وه‌ژیانیان نه‌بوو، واته هه‌میشه بابه‌تی پێكه‌وه‌ژیان به لابردنی ئایین ده‌به‌ستنه‌وه، بۆیه ئه‌و نه‌فه‌سه ئه‌وه‌نده‌ی گیانی پێكدادان دروست ده‌كات، ده‌رفه‌تی پێكه‌وه‌ژیان نادات. كه‌واته هه‌تا ئه‌وانه قسه‌كه‌ری پێكه‌وه‌ژیان و لێبووردن بن رووناكیه‌كانی پێكه‌وه‌ژیان كزتر ده‌كرێنه‌وه.
دووه‌م عه‌لمانیه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی وه‌كو فیكر خۆیان به عه‌لمانی ده‌زانن له‌مێژه پێمان ده‌ڵێن: (عه‌لمانیه‌ت ئیلحادو بێدینی نییه)، به‌ڵام ئه‌و عه‌لمانیه‌ته‌ی ئه‌وان له كوردستان قسه‌ی لێوه ده‌كه‌ن نه‌ك بێدینی به‌ڵكو دوژمنداریه‌كی سه‌خته له‌گه‌ڵ دین،
بۆ نموونه ده‌نگێكی به‌رز هه‌بوو له‌وه‌ی چۆن بابه‌ته‌كانی ژیان له‌گه‌ڵ وانه‌ی ئایین تێكه‌ڵ ده‌كرێن یان تازه پێكه‌وه‌ژیان سه‌خته چونكه ئاسان نییه بتوانین ئه‌و هه‌موو مزگه‌وته‌ی زانكۆكان لاببه‌ین.
ده‌بێ ئه‌و به‌ڕێزانه بزانن له زۆرێك له‌و وڵاتانه‌ی عه‌لمانینه له فرۆكه‌خانه‌كانیان مزگه‌وت و په‌رستگای تر هه‌ن، ئه‌و زانكۆیانه‌ش كه قوتابی موسڵمانی لێیه مزگه‌وت و شوێنی نوێژكردن هه‌یه، بۆیه ئه‌وه‌ی ئه‌وان خۆزگه‌ی بۆ ئه‌خوازن عه‌لمانیه‌تی دژه دینه كه كۆپی شیوعیه‌تی سه‌رده‌می سۆڤیه‌ته، ئه‌مه‌ش له ئێستاوه ترسێكی زیاترمان له‌لا دروست ده‌كات، چونكه یه‌كسانه به لابردنی ئایین له ژیان و رێگرتنه له خواپه‌رستی.
ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان برینداره بۆیه پێویسته ده‌نگه هێمن و بنیاتنه‌ره‌كان بێننه مه‌یدان، كه به‌ڕاستی پێكه‌وه‌ژیان و ژیان و ژینیان ده‌وێت، نه‌ك ئه‌وانه‌ی له هه‌ر قسه‌یه‌كیان ته‌شه‌نوج و گرژیه‌كی نه‌زۆك دروست ده‌كه‌ن.
جەعفەر گوانی
نوێترین نوسینەکانی دكتۆر جەعفەر گوانی
-
دكتۆر جەعفەر گوانی
22/03/2021
-
دكتۆر جەعفەر گوانی
12/03/2021
-
دكتۆر جەعفەر گوانی
17/03/2020
-
دكتۆر جەعفەر گوانی
05/04/2019
-
دكتۆر جەعفەر گوانی
05/10/2017
-
دكتۆر جەعفەر گوانی
28/08/2017