خولی فێرکردن، لەنێوان بازرگانی و پێگەیاندندا

وتار/ 06/07/2021 329 جار بینراوە

عیماد مه‌حمود

خولی فێرکردن، لەنێوان بازرگانی و پێگەیاندندا

عیماد محمود
کردنەوەی پەیمانگاکانی پێگەیاندن و ڕاهێنانی خوێندکاران، لە ئێستادا بووە بەدیارده.
بە گشتی  هێندەی لە کلینیکی مامۆستایان دەچێت، هێندە وەک ناوەندێکی فێربوون و پێگەیاندن، تەماشا ناکرێن.

دیاردەیەکە، خەریکە تەشەنە دەکات بۆ فەوزەوی و گەوچاندنی چینی خوێندکاران و قوتابییان، لەژێر ناو و ناونیشانی گەورە گەورەدا.
لە بنەڕەتدا فێربوون و گەیاندنی زانست و پەروەردە، کارێکی مرۆیی و زۆر پیرۆزە، تا ئەوکاتەی ئامانجدار نەبێت بە بەرژەوەندیەکی کەسی و مادییەوە.

ئەوەی هەیە و بە ڕوونی هەستی پێدەکرێت،
ئەم دیاردەیە، نەک خەریکە دەبێت بەبازرگانی، بگرە لەو حاڵەتەش دەرچووە، بەشێکی زۆر لەو پەیمانگاوگروپانە، هەوڵی خۆگەورەکردن و قۆستنەوەی خوێنداکاران و بەخێوکەریان دەدەن، لەڕێگەی ڕێکلامکردنی نازانستی وناڕاست بۆ پەیمانگاو ڕێکخراوەکانیان.!
بـــەنمونە دەبینین، لە نێو ئەم پەیمانگاو سەنتەرو ڕێکخراوانەدا، کەسانی زۆر گەورەی تێدایە، بەناونیشانی گەورە، پزیشک،  سەرپەرشتیار، بەڕێوبەروجێگری بەڕێوبەر و هتد...
ئەمانە، دێن هاوار بۆ پەیمانگاوخولەکان دەکەن، ئێمە جیاوازین، ئێمە نمونەین، منداڵەکانتان بەکەسیانی تر نەسپێرن بەئێمە نەبێت، باشترین و بەئەزمونترین و نایابترین مامۆستاکان لای ئێمەیە...
جا پرسیارەکە لێرەدایە، ئایا ئەو تواناو ووزە زۆرەی کەئێستا بەردەستە، پێشتر بەکارت هێناوە؟!
ئەی ئەگەر بەکارتهێنا بێت، ئەم منداڵانە چ پێویستیان بەوەیە بەم گەرمایە، تۆ وانەیان پێ بڵێیتەوە؟!

ئەمەش ئەو ڕاستیە دەردەخات، بەداخەوە بەشێکی زۆر لەو مامۆستایانە، حەقی تەواو بەوانەکانیان نادەن لە پۆلدا، قوتابیەکان ناچار دەکرێن لە ڕێگەی وانەی تایبەتییەوە   وانەکانیان بۆ دوبارە بکەنەوە بەپارەیەکی خەیاڵی و ناواقیعی کە نرخەکانی وانەوتنەوە بۆ یەک کاتژمێر لە ۲٥ هەزارەوە بۆ  ۱۰۰ هەزار دینار، دەست پێ دەکات.
کەئەمەش دیسانە بارگرانییەکی دیکەیە بۆ خێزانەکان و دەبێتە سەربار بۆیان لەم بارودۆخە قورسەی ئابوری وداراییدا.

ئەپرسم، لەبەخێوکەری ئەو منداڵانە، لەکوێ ی دونیا هەیە  کاتی پشوو خوێندکار دیسانەوە بەخوێندنی مەنهەجی بەسەر بەرێت؟  بەتایبەت لەوەها ساڵێکدا، کەفشارێکی  زۆر لەسەر  قوتابیان و خوێندکاران بووە.
بێگومان، ئەمەش پێویستی بەکاتێکی زۆرە تاپشوو وەربگرن و بێنەوە سەرخۆیان.

دوو لایەن، لەتەشەنەکردنی ئەم دیاردەیە بەر پرسن، بەپلەی یەکەم، بەخێوکەران، بەداخەوە ڕەنگە بەشێکی زۆربوونی ئەم دیاردەیە، پەیوەندی بەوەوە هەبێت دایک و باوکی قوتابی و خوێندکار، بیانەوێت منداڵەکانیان لەکۆڵ خۆیانیان بکەنەوە، کە ئەمەش مەترسیدارە.!
بەپلەی دووەم، وەزارەتی پەروەردەودەزگاخۆجێیە پەروەردەییەکان، دەبێت بەرنامەو پلانێک تایبەت بەم دیاردەیە  هەبێت، بێ فلتەر و بێت چاودێر  نەبێت.
ئەگینا ئەوەی  باجەکە دەدات،  پێش هەمووان  پەروەردەیە، چونکە ئەمەدەبێتە بێ بەهاکردنی قوتابخانەوخوێندنگەکان،پاشان مامۆستایان بەشێوەیەکی گشتی پرۆسەی پەروەردە وفێرکردن لەهەرێمدا.

نوێترین نوسینەکانی عیماد مه‌حمود

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌