هۆشیاری بەکاربەر و ڕەفتاری بەرهەمێنەر لە ڕەمەزاندا
وتار/
14/04/2021
776 جار بینراوە
عیماد مهحمود
هۆشیاری بەکاربەر و ڕەفتاری بەرهەمێنەر لە ڕەمەزاندا
عیماد مهولود
بەگشتی لە تەواوی دونیادا نزیک لە ۱.٥ یەک ملیارو نیو مسوڵمان لە ووڵاتانی دونیاداو
لە تەوقیتی جیاواز ئەم ئەرکە بە جێ دێنن .
خەڵکی ئێمەش هاوشێوەی ووڵاتان سەرقاڵی بەجێهێنانی ئەم ئەرکە ئاینییەن ،
بەڵام بە دۆخ و گوزەرانێکی نا هەمواری سەختی ئابوریدا پێشوازی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دەکەین
هاوشانی یەک کۆرۆنا ،دواکەوتن ، لێبڕینی موچە، لە کارکەوتنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بە دینار و چەند گرفتێکی دیکەی ئابوری بەرۆکی خەڵکی ئێمەی گرتووە کە بێ گومان کاریگەری ڕاستەوخۆیان لە سەر ژیانی هاوڵاتی بە جێ هێشتوە...
ئەوەی مەبەستمە ئاماژەی پێ بدەم سلوکی بە کاربەر و بەرهەمێنە چۆن کاریگەریان
لە سەر بازاڕ دەبێ .
هەرچی بەکاربەرە، لەم مانگەدا کە بە جۆرێ مامەڵە لەگەڵ بازاڕ دەکات ڕاستەوخۆ سەر دەکێشت بۆ پەتایەکی ئابوری کە ئەویش هەڵاوسانی
نرخە.
هەڵاوسانی نرخ چیە؟
دیاردەیەکی ئابورییە کاتێک دروست دەبێ کە نرخی شمەک و کاڵاکان چەند بەرامبەر زیاد بکات واتە دراو هێزی کڕینی لە
چاو پێشوتریدا لاواز ببێ.
لەم مانگەدا بۆ ئەو دیاردەیە بە ڕوونی
ڕوودەدات؟
سەرەڕای ئەوەی کە ڕۆژبوونمان بیانوو یەکی تێرو تەواو دەدات بە دەستەوە بۆمان، تا کەمتر لە کاردابین و کاژێرەکانی
کارمان کەم دەکەینەوەو زۆبەی کاتەکان بە خەوتن و ئیسراحەت دەرچوونەوە سەرف دەکەین، کە ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەریگەری لەسەر بەرهەم و
داهاتمان هەیە ، هاوتەریب حاڵەتێکی دەروونی
و عادەتیشمان لا دروست دەبێ کە خواستمان لەسەر خواردن و کاڵاو جلوبەرگ بۆ دوو هێندە یان زیاتر بەرز دەبێتەوە، کە بەشێکی پێداویستییەو دەبێ بە
دەستی بێنین بەڵام لە هەمانکاتدا بەشێکی ئەم زیادە ڕۆییە برتییە لەو حاڵەتە دەروونیەی
کە لەماوەی بە ڕۆژوو بوونماندا بۆمان دروست دەبێ و وا دەکات چاو دەرونمان بە هیچ تێر
نەبێ و هەموو تەرکیزمان لای بەربانگە کە چۆن
سفرەو خوانێکی فرە چەشنمان هەبێ ،
بێ ئاگاین لە لەوەی ئەم حاڵەتە چ کاریگەریەکی خراپ بە دوای خۆیدا دێنێ .
گومانی تێدا نییە ئەم زۆربوونەی خواست بۆ کاڵاو شمەکەکان وا دەکات بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ هەڵاوسان بە دوای خۆیدا بێنێ ، بە تایبەت
بۆ ووڵاتی ئێمە کە خاوەن ئابورییەکی لەسەر پێ و خاوەن بەرهەمی خۆماڵی نین بە پێی پێویست
، کە ئەمەش وا دەکات تەرازووی بازرگانیمان
لاسەنگ ببێ و هاوردەی کاڵا و شمەکی دەرەکی بۆ چەند هێندە بەرزبێتەوە ،
وە لە هەمان کاتدا بیانوییەکی زۆر باش دەدەینە بە دەستەوە تا نرخی شمەک و
کاڵاکان بەرز بکرێتەوە لە لایەن فرۆشیارەوە بە گشتی ، سەرەڕای ئەوە هۆکار دەبین بۆ سەرفکردنی شمەک و کاڵای بەسەر چوو
کەواتە گرنگە بەکاربەر هۆشیارانەو
ئابوریانە هەڵسوکەوت بکات و خۆی بە دور بگرێت لە زیادەڕۆیی، وە هۆکار نەبێ بۆ تێکدانی میکانیزمی بازاڕ کە خواست و خستنەڕووە.
گرنگیشە بۆ بەرهەمهێنەر وە بازاڕ خەر خواست و هەڵپەی بەکاربەر نەقۆزنەوە و
خۆیان لە قۆرکاری و گرانکردنی شمەک و کاڵاکانیان بپاریزن و هۆکار نەبن بۆ تێکدانی
هاوسەنگی نرخ و بازاڕ .
هاوکات ئەم هەڵسوکەوت و ڕەفتارانەی
بەکاربەر و بەرهەمهێن بەو جۆرەی ئاماژەمان
پێدا هەرگیز لەگەڵ ناوەرۆکی دینداری ڕۆژبوونماندا
یەک ناگرێتەوەو دور لە سلوکی مرۆڤ بوون و بڕوادارە.
نوێترین نوسینەکانی عیماد مهحمود
-
عیماد مهحمود
06/07/2021
-
عیماد مهحمود
25/04/2021
-
عیماد مهحمود
14/04/2021