کۆچی گەنجان یان کوشتنی خەونەکان

وتار/ 06/07/2021 1944 جار بینراوە

دێرین عیزه‌ددین

کۆچی گەنجان یان کوشتنی خەونەکان

دێرین عزەدین
کۆچکردن ئەو دیاردەیەی لە هەرێمی کوردستان
تا دێت ڕێژەکەی لە بەرزبوونەوەدایە، لە سەردەمە جیاوازەکاندا بەرۆکی گەنجان بەرنادات و بەپێی گۆڕانکارییەکانی سەردەم خواستی گەنجان بۆ کۆچکردن و بەجێهێشتنی وڵات زیاد دەکات

گەنجان توێژێكی گرنگی كۆمەڵگەن و سەرمایەكی گەورەی مرۆین ئەگەر بینیمان كۆچكردن لە ووڵاتێك بوە لێشاو و پۆل پۆل نیشتمانیان جێ هێشت ئەوا جێی هەڵوەستە و پرسیارە، ئەوەی لە كوردستان دەگوزەرێ دۆخێكی مەترسیدارە و پێویستی بە چارەسەرێكی خێرایە، لە هەموو دونیا گەنجان داینەمۆی گۆڕانكاری و ئومێدن
بەڵام لە كوردستان خەریكە گەنجان چیتر نابنە ئەو توێژە گرنگە ، چونكە بەتەواوی لە كەرتی گشتی و تایبەتی پەراوێزخراون ئەمەش ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر  ئاسایشی كۆمەڵایەتی دەبێت و تێك دەچێت، چونكە گەنجانن دەبنە هێزی كارو بەرگری و پێشكەوتن
ھیچ کەس نایەوێ لە وڵاتی خۆی کۆچ بکات بۆ دەرەوەی وڵات و نیشتمان جێ بھێڵێت، بەڵام ئەوەی مرۆڤ ناچار دەکات کۆچ بکات بێگومان بە هۆی تەحەدای ناچارکەر و ، ئەو کۆسپانەیە کە ڕووبەڕووی لاوان دەبێتەوە و ئەو ئامانج و ئاواتانەی ھەیانە لەگۆڕ ئەنرێت و خەونەکانیان ئەنێژرێت .

زۆرێک لەگەنجان کە ئامانجیان لەکاتی کۆچکردن بۆ دەرەوەی وڵات بەدەستهێنانی کارێکی گونجاوە کە لەگەڵ لێهاتوویی زانستییاندا گونجاو بێت ، داهاتێکی گونجاویان بۆ دابین بکات بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستە ، ئەوەی نکوڵی لێناکرێت گەنج هەمیشە یاخییە و بە شوێن ژیانێکی باشتردا دەگەڕێت، ناتوانێت لە ژینگەیەکدا بژی کە دەزانێت ئەو خەون و هیوایانەی هەیەتی نایەنە دی و زەمینەش ناڕەخسێت بۆ بەدیهاتنیان.
لەهەرێمی كوردستان دۆخەكە مەترسیدارە  چونكە بێ ئومێدی گەنجان لە ئایندەی كوردستانە، دۆخی ئابوری و سیاسی و كۆمەڵایەتی و نایەكسانی و ناعەدالەتی بەشێوەیەكە گەنجانی بێ ئومێد كردوە،
 بێ متمانەیی تەواو دروستبووە كارو ژیانیان بۆ فەراهەم ناكرێ، لێرەدا ئاسایشی كۆمەڵایەتی دەكەوێتە ئاستێكی ناتەندروست و مەترسیەکی تر سەر ھەڵدات ئەویش مەترسی نەمانی گەنج و زۆر بوونی بەساڵاچوان لەچەند ساڵی داھاتوو ڕووەو زیادبوون دەچێت و ڕێژەی گەنج و گەشەی دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان بەرچاو بەئێراق بەرەو کەمی دەڕوات و گەنجانی کورد لەوڵاتی خۆی دەبێت ببێتە کرێچی و شاگرتی عەرەب و بیانییەکان بۆ دەستکەوتنی کار و بژێوی ژیانیان ..

لەکوردستان سایكۆلۆژیای تاك توشی شپرزەیی بووە، ئاسایشی نیشتمانی توشی ڕوخان هاتوە و گەنجان لە پڕۆسەی هاوسەرگیری و هەڵی كار ودەرونێكی ئارام دوركەوتونەتەوە، بۆیە كاریگەری كۆچكردنی گەنجان زۆر بەڕوونی بەكۆمەڵگەكەمان دیارە

ئیڤان مارتن توێژەری کۆچکردنی ئیسپانیا
 دەڵێت : یەکەم فاکتەر بۆ کۆچ کردن تێکچوونی باری ئابوورییە
لەکاتێکدا تاکی کۆمەڵگا بێ ئومێدە لەگۆڕانی سیاسی و لەدەستدانی هیوا لەنەبوونی هیچ ئەگەرێکی سیاسی و ئابووریدا .

دەبێت چارەسەری گونجاو بۆ ئەو بابەتە بدۆزرێتەوە
پلانی باش دابنرێت بۆ ئەوەی کۆچکردن کەم ببێتەوە
بەتایبەت کە هۆکارەکانی وەک ئابوری، سیاسی و گەندەڵی بونەتەهۆی زیادبونی کۆچ و دەکرێت پڕۆژەی چاکسازی کاریگەری هەبێت لەسەر کەمبونەوەی کۆچی گەنجان
 پێویستە لەسەر پارتە سیاسیەكانی كوردستان گرنگی تایبەت بە گەنج بدەن و هەل و بواریان بۆ برەخسێنن تاوەكو بتوانن لە جومگە سیاسی و هەستیارەكاندا بەشداربن و خۆیان بسەلمێنن و سوود لە وزەو توانا و بەهرەكانی گەنجان وەرگرن
تاوەكو هیواو ئومێد بۆ گەنجان دروست ببێتەوەو خۆیان لە دەزگاكانی بەرێوەبردنی وڵات و پارتە سیاسیەكاندا بدۆزنەوە و بتوانن هەلی کاریان ھەبێت و ژیانێکی شایستەیان ھەبێت.

نوێترین نوسینەکانی دێرین عیزه‌ددین

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌