دادگا و ئازادی

وتار/ 17/02/2021 1006 جار بینراوە

دێرین عیزه‌ددین

دادگا و ئازادی
دێرین عزەدین
لە هەموو دنیا دادگا و دادگایی کردن هەیە و دادگا خاوەنی قسەی یەکەم و ئاخیرە ،بەڵام تەنها لە کوردستان نەبێت دادگا قسەی یەکەمی بۆ دەکەن و قسەی ئاخیریشی بۆ دەنووسنەوە ، ئیشی دادوەریش هەمان ئیشی سەربازێکە
 کە بڕیاڕی سەرووی خۆی جێ بەجێ دەکات !
لە هەموو دنیا ڕۆژنامەنووس دەگیرێ و دەکرێت شتی وا ڕوو بدات ،تەنها لە وڵاتی ئێمە نەبێت ڕۆژنامەنووس بە تیرۆرست دەکرێ پاشان دەگیرێت !
ژیانی ڕۆژنامەنووسان هەمیشە لەمەترسیدایە، ئەبوو ‏لەپاڵ سزادانی شێروان شێروانی و چالاکواناندابکوژی ڕاستەقینەی شەھیدانی قەڵەم و شەھیدانی 17 شوبات و شەھیدانی نانو ئازادی لەدادگانی ھەرێم بەسزا بگەیەنرابایە!
رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران و رژێمی تورکیا تا ئەم ساتەوەختە نەک رۆژنامەنووس و چالاکوانەکانی رەخنەگر لەدەسەڵاتیان نەکردوە بەسیخور و تێکدەر!
ئەوان کە رکابەرە سیاسییەکانیان بەند دەکەن، جوڕئەت ناکەن لەدادگا تۆمەتی بێ بنەمایان بۆ بخنە ناو مەلەفەکانیان؟
راستە ئەوانیش سەرکوتی دەنگی ئازاد دەکەن، بەڵام هەرگیز تۆمەتی سیخورو تێکدەریان ناخەنە پاڵ، ئەو باجەی ئازادیخوازان دەیدەن سەرئەنجامەکەی ئەکەوێتەوە خزمەتی خۆیان و گەل و هاونیشتمانیان، هەر لەبەر ئەوەشە دواجار ئازادیخوازان باڵا دەکەن و ستمکارانیش زەرەر .

لە وڵاتانی دیموکراسی ڕۆژنامەنوس ئازادە چی دەڵێت ،بەڵام لە وڵاتی ئیمە ئازادە چی ناڵێت ، ئازادە بێدەنگ بێت ، ئازادە نەنووسێت ، وە ئەگەر پێچەوانەکەی کرد ئەوە لەوێدا ئازادی کۆتایی دێ و بێدەنگی دەکەن .

نوێترین نوسینەکانی دێرین عیزه‌ددین

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌