ئەوەی لەپەرلەمانی عێراق ڕوی دا
وتار/
12/11/2020
772 جار بینراوە
دێرین عیزهددین
ئەوەی لەپەرلەمانی عێراق ڕوی
دا
دێرین عیزهددین
لەئەنجامی ناشەفافی و پابەند نەبونی هەرێمە بەڕێکەوتنەکانیان
نان بڕین برسی کردنی خەڵکی هەرێم و یاری کردن بەچارەنوسی
میلەتێک ، دەسەڵاتدارانی هەرێم لێ بەرپرسن .
هەتاکەی چارەنوسی خەڵک لە کوردستان بەم شێوەیە بێت ؟
ئاخر چۆن دەبێت
موچەو ژیان وگوزەرانی خەڵک لەسەر بنەمای کەمینەو زۆرینە دەنگی پێ بدرێت.
عێراق ئەڵێت سیاسەتی خۆم بۆخۆم و لەوەی تۆش ئەخۆم قبوڵناكەین.
ھەر بەڕاستی زۆر بێمانایە عێراقی دوژمن پارە بنێرێت بۆ
موچەخۆرو دڵسۆزان و ڕاگەیاندكارانی دەوڵەتی كوردی لەخەڵكی ببڕن بۆ كچە مۆدێك و كۆمپانیاو
بزنسی مناڵە كانیان .
ھەڵبەت ئەمە یەکەم جار نیە لە ١٦ساڵی ڕابردودا کە بەو شێوەیە
موچەو ژیانی خەڵکی کوردستان بەبیانوی جۆراوجۆر دەکەوێتە بەر هەڕەشە.
بایکۆت کردن چیە؟ ئەگەر راست دەکەن بۆچی لە دانیشتنەکەدا
پەرلەمانتارە کوردەکان نەیانکرد بە شەڕە کورسی و دانیشتنەکە تێک بدەن و رێگە نەدەن
ئەو بڕگەیە جێگیربکرێت و موچەی فەرمانبەران بکرێت بە قوربانی، بەڵام دیارە ھەتا ئەمانە
نوێنەری کوردبن لە بەغدا، رۆژ بە رۆژ خەڵکی ھەرێم و فەرمانبەران باجی زیاتر دەدەن
و دەکرێنە قوربانی.
ئەو دەسەڵاتە تاڵانچی وکۆنەپەرستەی ملیشیاییەی عێراق
کە دەستیان بەخوێنی سەدان هاوڵاتی عێراقی سوربوە
دەبێت وەلابنرێن ولە شوێنیاندا دەسەڵاتێکی ئینسانی
وئازادیخوازی ویەکسانیخواز لەسەر بنەمای هاوڵاتی بونی یەکسان دامەزرێت.
نوێترین نوسینەکانی دێرین عیزهددین
-
دێرین عیزهددین
06/07/2021
-
دێرین عیزهددین
17/02/2021
-
دێرین عیزهددین
12/11/2020