10نمرەی وەزارەت و بێ بەهاکردنی پڕۆسەی خوێندن

وتار/ 02/07/2021 566 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

10نمرەی وەزارەت و بێ بەهاکردنی پڕۆسەی خوێندن

بارزان محمدسوورە.
   مامۆستاو قوتابی و قوتابخانە سێکوچکەی زانست و پێکەوەی بوون و پێگەیاندن و داهێنان. بەڵام ئەوەی گرنگەهیچیان بێ یەکتر نابن و تەواوکەری یەکترین.
ساڵانە لەم هەرێمەدا قەیران پاڵەپەستۆیانە ئەودەڵێت ڕێمکە هاتم ئەو بەوی تردەڵێت ڕێمکە هاتم، یانی قەڕەپەستانەی قەیران وگرفتە، بەتایبەت پرۆسەی پەروەردە، کەبنەمای هەرکۆمەڵگەیەکە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان بێ بەهاترین خوێندن و پرۆسەکەیەتی کەهیچ بەهایەکیان بۆنەهێشتۆتەوە. بۆئەوەی مێگەل و شوان بەردەوامی پێ بدرێت...،
ساڵانە بە لێشاوقەیران و گرفتەکان ڕووبەڕووی هەرێم دەکرێنەوە، کەنەتوانراوە هیچ سیستەمێک و کوالێتیەکی خوێندن هەبێت.
بێ بەهاکردنی خوێندن و پرۆسەکەی لەبەرنوخبەیەکی نەزان، دەتوانرێت هەتکی گەورەترین پڕۆسە بکرێت،کە ببنەمۆتەکەی تێک دان و بەلاڕێدابردنی پرۆسەی خوێندن.
   لەچ پرۆسەو خوێندنێکی جیهانی بوونی هەیە، قوتابی لەکۆی 7وانە لە4وانەیان دەرچێت، و جگەلەوەش کەوانەیەک لەچل40ەکان بێت ئەویش چاک دەکرێت، بۆئەوەی تەنها قوتابیەکە بە پاڵ پێوەنان بەڕێ بکەن بۆ تاقیکردنەوەکان، سەرەڕای ئەوەش ساڵانە لەوەزارەت بڕیارێکی سەیروسەمەرەش دەردەکەن، بەناوی یارمەتی و هاوکاری کردن، یان بەگشتی قوتبیان داخل دەکرێن. یان 10دە نمرەیان پێدەدرێت، بۆ ئەوەی داخیلی تاقیکردنەوەکان بکرێن؛ ئەم هەتکەوپەتکەیە بۆتە هەتککردنی پرۆسەکەو هیچ بەهایەکی بۆ مامۆستا و ووتەکانی مامۆستا نەهێشتۆتەوە، قوتابی لەسەرەتای دەوام دەزانێت بێ یەک و دوو داخل دەبێت، بۆیە لای گرنگ نیییە مامۆستاچی پێدەڵێت، نمرەی پێدەدادت یان نا، چونکە خۆی بەداخیل کراو دەزانێت، ئەگەری هەیە ئەم بەخشین و نمرانە تەنها لەبەر چەند قوتابی و خوێندکارێک بێت.
ئەو پەڕاندنەوە چەندین کاری تری پێوەدەکرێت، کەمامۆستا بێئاگایانە دەبێت لەنمرەکانی و بەلاڕێدابردنی پڕۆسەی خوێندن. چونکە هەرئیدارەیەک دەتوانێت، کەمەیلی لێبێت،! دەتوانێت بەئارەزووی خۆی بەبیانووی ئەو 10دەنمرەیە  تەراتێنێ بەنمرەکانەوە بکات.بەتایبەتیش بۆ ئەوانەی واستەوهێزو خزمەنزیکەکانی ئیدارەو دەوری. بۆیە هیواخوازم چیتر دەستی بەدەستی بەم پڕۆسەیەنەکرێت و لەهیچ نەزانیەوە خۆتان نەکەنەهەڕڕێژی نمروهەڵدێری پڕۆسەی خوێندن.

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌