قەیرانی قەبرەستان یان عەقڵ
وتار/
07/09/2020
800 جار بینراوە
بارزان محهمهد سوره
قەیرانی قەبرەستان یان عەقڵ
بارزان محمدەسوورە
قەیرانی عەقڵ گەورەترین
قەیران و وێران ترین قەیرانە، كە تا ئەم
چركەساتە كۆڵی مرۆڤی گرتووە وبەشێک لەمرۆڤەکان هەوداڵی ئەم قەیرانە وخویان پێوەگرتووە،
ناتوانن بەری بدەن و خۆیانی لێ دابماڵن، بۆیە ئەم جۆرە مرۆڤانە بەردەوام لە توانەوە
و زەلیلیدا ژیان گوزەردەكەن، خۆیان وا نیشان
دەدەن، كە هەرگیز ئەوان مل كەچی هیچ كەس نەبوونەو خۆیان پێ لە سەرەوەی كەسانی ترە،
بەو دەمارگیریەی، هەیانە و بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدان، كە خۆیان وانیشان بدەن، كە
لە جەستەدا بەهێزن، بەو هێزەوە دەتوانن بەسەر دەورو بەریاندا باڵادەس بكەن و خۆیان
بەسەر هاوڵاتیاندا بسەپەێنن، بەڵام ئەمە بریتینیە لە هێزی ئەقڵ، بەڵكو بریتییە لە
گەورەترین قەیرانی عەقڵ و جام بوونی مێشک و لە كاركەوتنی كۆی دەمارەكانی دەماغ و
باڵادەست بوونی هیوای زاڵم بوونی بەسەر دەوروو بەرداو بە هەر شێوەیەك بێت عەقڵیەتی
مێنتەلێتی خێڵەكی وحزبی دەستە باڵا بكات، ئەوەش تەنها بۆ بەرژەوەندی تاك گەرایی خۆی،
وەستانی مێشكی ئەوان لە هەرچی كار و چالاكی و پڕۆگرامی پڕۆژەكی گشتگیری، چونكە ئەوانە
كار لەسەر ئەوە دەكەن، تەنها كار و چالاكی خۆیان بەتاكی پێش بخەن و گوێش بەگشتگیری
نەدەن، تەنها بەوكەم ئەزمونیەوە كارەكانی خۆیان ڕای بكەن و تەنها ئەوەی ئەوان ڕاپێچی
كارەكانی خۆیان دەكەن بریتی یە لە مێنتەلێتی خێڵەكی حیزبی، بۆیە نەك قەیرانی گۆڕەستان
بەڵكو قەیرانی پڕ مەترسی چاوە ڕوانی مەترسی وكارەساتی گەورەی لێدەکرێت، ئەگەری ئەوە
هەیە بەم قەیرانە گۆڕستانەكانیش هەر بە یەك جاری دابخرێن و لە بەر زۆری كاری كەم عەقڵەكان،
كە مردن بەم كارەی ئەوان ئەوەندە زۆر بێت زەوی هەرنەمێنێت، چونكە ئەمە بریتی یە لە
قەیرانی عەقڵ، كە قەیرانی گۆڕستانیشی گرتۆتەوە هۆكاری سەرەكی ئەم قەیرانە ئەوەیە،
كە عەقڵیەتی خێڵەكی زاڵە بەسەر هۆش و عەقڵیەتی مرۆڤایەتی و ژیری ئەمەش وای كردووە،
گۆڕستانەكان قەیرانیان تێبكەوێت، سەرمایە پێی بەکۆی بەهاکانی مرۆڤایەتی لێرە شۆڕ
کردووەو بۆتە ئەلترناتیڤی بەهاکانی مرۆڤ،
مردن پارەی زۆر هەڵدەگرێت، بۆیە لێرە پێویستە بوەستین و نەمرین، بۆ ئەوەی
خزمەت بەسەرمایە داری و دەسەڵات داری پارە پەرست نەکەین.
هۆکارێکی تر هەر بەهۆی كاری حیزبی و كەم ئاستی ڕۆشنبینی هەر بنەماڵەیەك بیگری
ناوچەیەكی زۆری لە ناو قەبرەستان دا بڕیوە و بۆ كۆی خانەوادەكەی پاشەكەوت كردووە،
وەك خۆی بزانێت كەی و چۆن ولە كوێ دەمرێت، بۆ ئەوەی لەم جێگایەی دای بڕیوە بیان نێژن،
ئەمەش بەشێکی كەم لەکارە کەم عقڵی وكاڵ فامییەكانی و بەرزترین ئاستی مێنتەلێتی خێڵەكی
دیاردەخات .
نوێترین نوسینەکانی بارزان محهمهد سوره
-
بارزان محهمهد سوره
03/09/2021
-
بارزان محهمهد سوره
02/07/2021
-
بارزان محهمهد سوره
07/04/2021
-
بارزان محهمهد سوره
21/10/2020
-
بارزان محهمهد سوره
15/09/2020
-
بارزان محهمهد سوره
07/09/2020