نه‌فه‌سى ئازادى نه‌ماوه .

وتار/ 14/12/2016 1198 جار بینراوە

ھاوڕێ کوردی

نه‌فه‌سى ئازادى نه‌ماوه .

ھاوڕێ کوردی

بەرلە٢٥ سال پیش ئیستا.نەتەوەی کورد دژی رژێمی تەعریب وتانک و تۆپ.بەرخۆدانێکی بی وینەی نیشان داوە.بەشیوەیکی پارتیزانی (گەریلای)شەڕی حکومەتی داگیرکاری کرد.کە ژیمەکەی ێدام حسین.کاتیک کەدەڵێم بەشیوەی گەریلابوون شەری حکومەتی داگیرکاری دەکرد، مەبەستم لە شێوازی ھێرش کردنە بۆ سەر داگیرکەراندا.کەبەشێوەی جۆراوجۆروەلامی داگیرکارانیان ئەدایەوە، لەسەردەمی حوکمی فاشیزمی کەتەنھا رێگای بە ھەبوونی یەک دەوڵەت.یەک نەتەوە.یەک کلتوور.یەک زمان.یەک ئاڵا وە یەک ولات دەدا، کە بەعسیەکان بەسەر گەلی کوردیان داسەپاند، ئەویش عیراقی بوون بوو، گەلی ئێمە تینوی ئازادی بووشوێنە گشتیەکان رۆشنبیریەکان وە قاوەخانەکان یاخود کۆبوونەوەی گەنجانی زانکۆکان باس ھەر باسی ئازادی بو، فلان نوسەر دەربارەی ئازادی وا دەڵێت .فلان میللەت بەم جۆرە شۆڕشیان کرد وە بەم جۆرە سەرکەوتووبون، بەگشتی لە ھەرماڵێک سوچێک ھەبو بۆ کتێب.
تاکی کورد لەپاڵ ھەزاران ڕێگای داخراو، ڕێگایەکی بۆخۆی ھەڵبژاردبو کە ئەویش رێگای ئازادبون بو، رێگای ژیانێکی سەربەست کە دوربێت لە ھە ر کۆت و بەندێک.ھەمیشە تاکی کورد لەتێفکرین دابو، ڕاستە خاک و ئاوی ئێمە داگیرکرابو بەلام عەقڵ و ھزری  تاکی کورد داگیرنە کرابو، دواترلەگەڵ ھاتنی سالی ٢٠٠٣ وە کۆتایی بەسەردەمی حوکمی فاشیسزمی ھات لەعیراق وباشوری کوردستان، لەوساتەبەدواوە حزبەکوردیەکان بونە خاوەن پێگەیەکی جەماوەری بەرفراوان کەحزبە دەسەلات دارە کان توانیان تەواوی دام و دەزگای حوکمی بخەنە ژێرخزمەتی خۆیانەوە، بەجۆریک ئەگەر وەکو ئەوان بیرنەکەیتە وە ئەوا ناتوانی ژیان بکەیت!!، وە لەگەل دروست بون و پێشکەوتنی دام و دەزگای ئەمنیەوە ئەوئازادی رادەربرینەی ھەبو کەوتە ژێر گومانوھەزاران پرسیارەوە، دەسەڵات بۆ مانەوەی خۆی لەباشوری کوردستان دەستی کرد بەتیرۆرکردنی چە ندین رۆژنامەنووس و چالاکوان و خەڵکی مە دەنی، ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی خستە دڵی ھاونیشتمانیانەوە، بە چەندین رێگای جۆراوجۆرھەوڵیان دا کۆمەڵگا کۆنترۆڵ بکەن کەلەمەشدا توانیان سەربکەون، خەڵکی باشوری کوردستانیان زۆربەی ھەرە زۆری کردە موچە خۆر، کە بەرای من گەورەترین جۆری کۆیلە بونە.
لێرەدا خەڵک نەیتوانی بە ئازادنە بریاربدات بە ئازادانە  بفکرێت.وەک ڕون و ئاشکرایە دەسەڵات لە(١٧) ی شوبات نەیتوانی قبوڵی نارەزایەتیەکانی شەقام بکات وە لەسەرشکانی جامی بالەخانەکان ھەڵسان بەتیرۆر کردنی چەندین گەنجی خێرلەخۆنەدیو، بکوژانی ئەمانە و چەندینی تریش تاکو ئیستا سەربەستن یاسا ناتوانێ ھەنگاوێک لێان بچێتە پیش.دەسەڵات دارانی کورد تاکوئیستا لەواتای ئازادی ڕادەربڕین تێنەگەیشتون.ئەمان ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ھزری، بەئانارشیزم وبەربەرەڵایی لێکدەدەنەوە کە ئەمەش ھۆکاری ناھۆشیاری بەرپرسانی کورد و ھێزە ئەمنیەکانە بەرامبەر بەکەسانی ئازادیخواز، سەرکردایە تی باشوری کوردستان بەشێوەیەکی عەقلانی نافکرن وە ھە میشە لە ھە وڵی رازیکردنی دڵی داگیرکەرانن، لەباشوری کوردستان دە سەلات داران کۆت وبەندیان بۆژیانی ھە موان داناوە، لەچوارچێوەی کە ئەمان داوای دەکە ن وە ئەگە رجوداتر بفکریت ئە وا دەبیتە مەترسی بۆسەر دەسەڵاتیان.

نوێترین نوسینەکانی ھاوڕێ کوردی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌