ئه‌نجامه‌كانی پێشوه‌خته‌ی خولی ئه‌مجاره‌ی شه‌ڕی ئیسرائیل دژ به‌فه‌له‌ستین

وتار/ 17/05/2021 516 جار بینراوە

عبدالرحمن شێخ عثمان عبدالعزیز

ئه‌نجامه‌كانی پێشوه‌خته‌ی خولی ئه‌مجاره‌ی شه‌ڕی ئیسرائیل دژ به‌فه‌له‌ستین

 هه‌روه‌ك چۆن هیچ جه‌نگێك نیه‌ كۆتایی پی نه‌هاتبێت به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌م خوله‌یش كۆتایی پێ دێت به‌ڵام  ئه‌مجاره‌یان به‌كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری حساب بۆنه‌كراو كه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ كاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ساسی ناوچه‌كه‌وپه‌یوه‌ندییه‌كان وئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن وزۆرێك له‌مامه‌ڵه‌ی ئه‌منی وئابوری وهاوپه‌یمانیه‌تیه‌كان كه‌ فه‌له‌ستین وغه‌زه‌ خاڵی وه‌رچه‌رخانی سه‌رده‌م ده‌بن  به‌پێی ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ی بۆخۆی ده‌بێته‌ ئه‌نجام :

 ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌فه‌له‌ستینه‌وه‌ :
 زۆربه‌ی فه‌له‌ستینیه‌كان گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌وقه‌ناعه‌ته‌ی كه‌ به‌ره‌نگاری وموقاوه‌مه‌ی ڕاسته‌قینه‌ ته‌نها بژاری مانه‌وه‌وسه‌ركه‌وتنه‌وزۆر نزیكه‌ هێزه‌كاریگه‌رییه‌كانی سه‌رگۆڕه‌پان له‌سه‌ربازنه‌یه‌كی نوێی فه‌له‌ستینی ڕێك بكه‌ون جا ئیتر به‌گۆڕانكاری ڕیشه‌یی بێت له‌ ڕێَكراوی ڕزگاریخوازی فه‌له‌ستینی دابێت یان هێنانه‌ كایه‌ی بازنه‌یه‌كی نوێی گشتگیركه‌ زۆرینه‌ی تێدا جێ ببێته‌وه‌ , ده‌سه‌ڵاتی نیشتیمانی فه‌له‌ستینیش كه‌ دواكاته‌كانی ته‌مه‌نی سیاسی خۆیه‌تی وله‌هه‌رخولێكی نوێی شه‌ڕه‌نگێزی ئیسرائیلیدا ده‌سته‌پاچه‌یی زیاتری بۆهه‌موان ئاشكراده‌بێت وتابێت فه‌له‌ستینیه‌كان زیاتر بۆیان ڕون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ناجگه‌ له‌داشێكی شه‌تره‌نجی پشت ئه‌ته‌كێتی كورسی ده‌سه‌ڵاتی درۆینه‌ هیچێكی تر نین وله‌هه‌رخولێكی تری هه‌ڵبژاردندا جه‌ماوه‌ری فه‌له‌ستینی حسابی ئه‌م هه‌مو بێ هه‌ڵوێستییه‌یان لێ ده‌سێنن وحه‌ماس وڕێكخراوه‌به‌رهه‌ڵستكاره‌كان پشكی شێریان به‌رده‌كه‌وێت له‌ وه‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌ره‌وه‌وناوه‌وه‌ی فه‌له‌ستیندا به‌تایبه‌تی له‌م به‌رپرچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل دا وئه‌وموفاجه‌ئه‌گه‌وره‌یه‌ی كه‌ره‌سه‌ی جه‌نگی حه‌ماس له‌وموشكه‌دورهاوێژانه‌وبڕینی قوبه‌ی ئاسنین وداهێنانی نوێی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان وژێر ده‌ریایی وچه‌ندین داهێنانی تری ستراتیژی كه‌ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ وبه‌پێی پلان ده‌ریان ده‌خه‌ن وبه‌جۆرێك ترسیان خستوه‌ته‌دڵی ئیسرائیلیه‌كان و پشتیوانه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیان به‌رداوم له‌په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ سه‌رانی ئه‌ووڵاتانه‌ی له‌لای حه‌ماس خاترانه‌یان هه‌یه‌و له‌ئێستاشدا بڕیاری جه‌نگ وئاگربڕو قه‌ده‌خه‌ی هاتوچۆی ناوئیسرائیل له‌ده‌ستی ئه‌واندا یه‌ پاش پانزه‌ساڵ گه‌مارۆی هه‌مه‌چه‌شنه‌وهه‌مه‌لایه‌نه‌ كه‌ گه‌مارۆی برایانیان سه‌خت وپشت شكێنتر .

 ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ئیسرائیله‌وه‌ :
  بێ ئومێد بون له‌وه‌ی جه‌ماعه‌تی ده‌سه‌ڵاتی نیشتیمانی فه‌له‌ستینی بتوانن خاوه‌ن ماڵی حه‌قیقی و ته‌ره‌فی فه‌له‌ستینی مامه‌ڵه‌ی ئه‌وجۆره‌ پێكه‌وه‌ژیانه‌بن , هه‌روه‌ها له‌وه‌ی كه‌بتوانن به‌وهه‌مو چه‌كه‌ پێشكه‌وتوانه‌وكه‌ره‌سه‌ی ستراتیژی جه‌نگی كه‌ پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا به‌وه‌ی بتوانن كۆتایی به‌ هێزێكی ناوخۆیی فه‌له‌ستینی گه‌مارۆدراودابهێنن كه‌ به‌وهه‌مو فڕۆكه‌وموشك وتۆپ وبۆمبایانه‌وه‌ په‌لاماری ناوچه‌یه‌كی جوگرافیایی بچوك ده‌ده‌ن كه‌چی هه‌رخێرا له‌ژێر كه‌لاوه‌ ڕوخاوه‌كانه‌وه‌ ده‌یان موشه‌ك وهاوه‌ن وفڕۆكه‌ی خۆته‌قێنه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی گشت جێیه‌كی ئیسرائل ده‌كه‌ن , هه‌روه‌ك چۆن بێ هیوا بون له‌و هه‌مو ده‌وڵه‌ته‌ عه‌ره‌بیانه‌ی له‌ پرۆسه‌ی به‌ناو ئاساییكردنه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌ ژێربه‌ژێركانیان ده‌رده‌خه‌ن به‌وه‌ی كه‌ ئه‌ووڵاتانه‌ش ناتوانن ئیسرائیل له‌م گێژاوه‌ ده‌ربێنن كه‌بۆخۆی گرفتی ئیداره‌ی وڵاتی هه‌یه‌و له‌ئه‌نجامی كۆتا هه‌ڵبژاردنیشدا باڵی توندڕه‌وشكستێكی تری به‌خۆیه‌وه‌ بینی وله‌كاتی كۆكردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م شكسته‌ سه‌ربازییه‌دا باڵانسی هێزی سیاسیان سفر ده‌بێـه‌وه‌ .

 ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ئیداره‌ی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ :
 مامه‌ڵه‌ی دوفلیقانه‌وبانێكه‌ودوهه‌وای ئه‌م ئیداره‌ ناشیاوه‌وڕێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌ته‌واوی پاشه‌ڵیان ده‌ركه‌وتوه‌وله‌سه‌رئاستی گه‌لانی دونیا ته‌حه‌مول ناكرێن وئه‌وه‌ته‌ له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م جه‌نگه‌ ئاست جیهانیه‌دا ده‌سته‌وه‌سان وبه‌سێ هه‌وڵ نه‌یانتوانی ته‌نانه‌ت به‌یاننامه‌یه‌كی بێ گیانیش ده‌ربكه‌ن , هه‌ربۆیه‌ له‌ئێستادا كه‌ جیهان به‌ره‌و فره‌جه‌مسه‌ری ده‌ڕوات وزۆرێك له‌ په‌یماننامه‌ وڕێكه‌وتننامه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان گۆڕانكاری ڕیشه‌یی دێت به‌سه‌ریاندا وله‌سه‌روی هه‌مویانه‌وه‌ ڕێكه‌وتننامه‌ی بێ ئه‌نجامی كامپ دیڤید كه‌ به‌هه‌مو پێوه‌رێك ماوه‌ی به‌سه‌رچوه‌وبۆخۆیشی به‌ له‌بارچویی هاتبویه‌ دونیا ....

نوێترین نوسینەکانی عبدالرحمن شێخ عثمان عبدالعزیز

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌