بێ ڕێزی نواندن به‌رانبه‌ر پێغه‌مبه‌ر و هه‌وڵێك بۆ به‌لاڕێبردنی كاردانه‌وه‌كان

وتار/ 28/10/2020 584 جار بینراوە

عبدالرحمن شێخ عثمان عبدالعزیز

بێ ڕێزی نواندن به‌رانبه‌ر پێغه‌مبه‌ری خودا
هه‌وڵێك بۆ په‌رده‌پۆشی تاوان و به‌لاڕێبردنی كاردانه‌وه‌كان



كه‌سایه‌تی بونه‌وه‌ری پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه‌ وسلم ) پێویستی به‌ سه‌رخستنی ئینسانه‌كان نیه‌ چونكه‌ په‌روه‌ردگارله‌سه‌روی ئاسمانه‌كانه‌وه‌ به‌رگری لێكردوه‌وسه‌ری خستوه‌ته‌ كه‌ به‌بێ باوك ودایك وبه‌ته‌نها په‌یامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند وئه‌مڕۆله‌جیهاندا دوملیارشوێن كه‌وته‌ی ئایینه‌كه‌ی هه‌یه‌ كه‌واته‌ سه‌رخستنه‌كه‌بۆشه‌خسیه‌تی ئه‌ونیه‌ به‌ڵكو بۆ پارێزگارییه‌ له‌پابه‌ندبونمان به‌ئاینه‌كه‌مانه‌وه‌یه‌ .

دژایه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودا له‌وكاته‌وه‌ ده‌ستی پێكردوه‌ كه‌ بانگه‌شه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند وتاكوشه‌یتان وشوێنكه‌وتوه‌كانیشی بمێنێ به‌رده‌وام ده‌بێت وهه‌ركات پرشنگی ئه‌م ئایینه‌ به‌ربڵاوتربێت شاڵاوه‌كانی نه‌فامیش زیاتر په‌ره‌ده‌سه‌نێت , به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ موسڵمانان بێ وه‌ڵام بن به‌ڵكو چۆنیه‌تی وه‌ڵامه‌كان جێی تێبینی وسه‌رنجه‌ كه‌ده‌بێت هه‌موان له‌ئاست زیاترخزمه‌تكردن بن به‌ئایینه‌كه‌مان .

ئه‌وه‌ی له‌فه‌ره‌نسا كرا ده‌ستێكی نه‌فام له‌ناوگه‌لی فه‌ره‌نسادا هه‌ستا به‌سوكایه‌تی كردن به‌رانبه‌رپیرۆزترین سونبل پاش خودا وله‌هه‌مانكاتدا هه‌ست برینداركردنی نزیكه‌ی دوملیاركه‌یه‌كێك له‌ودوملیاره‌ له‌وه‌ڵامی ئه‌وتاوانه‌ قیزه‌ونه‌دا كاردانه‌وه‌یه‌كی تاكه‌ كه‌سی ئه‌نجام داوه‌ وسه‌رۆكی فه‌ره‌نسایش كاره‌ ڕیسواییه‌كه‌ی وڵاتی خۆی وه‌لاناوه‌وبۆكاردانه‌وه‌ی ئه‌م تاكه‌ كه‌سه‌ كه‌وتوه‌ته‌ هێرشێكی كینه‌داردژبه‌ئیسلام !

له‌به‌رامبه‌رهێرشه‌كانی ماكرۆندا وه‌ڵامدانه‌وه‌وكاردانه‌وه‌ی جیا ئه‌نجام درا ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆنه‌بونی ده‌سه‌ڵاتێكی یه‌كپارچه‌ی ئوممه‌تی ئیسلامی كه‌ كاردانه‌وه‌كان ڕه‌هه‌ندی فه‌رمی وڕێكخراوه‌یی وجه‌ماوه‌ری وتاكه‌كه‌سیشی به‌خۆیه‌وه‌ گرتوه‌ وگرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ به‌و حاڵه‌یشیه‌وه‌ هێشتا زیندوه‌ .

موسڵمانانی فه‌ره‌نساش بۆخۆیان باشتر ده‌زانن كاردانه‌وه‌كه‌یان چۆن ده‌بێت گرنگ ئه‌وه‌یه‌ بێ ده‌نگ نه‌بونه‌كه‌یان به‌جۆرێك بێت هه‌م خۆشه‌ویستییان بۆ پێشه‌واكه‌یان به‌هێزتربێت وهه‌م كاردانه‌وه‌یه‌كیان هه‌بێت گونجاوبێت له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی كۆمه‌ڵگای موسڵمان له‌ئه‌وروپا وببێته‌هۆی هیدایه‌تی خه‌ڵكانێكی زیاتری ئه‌ورورپیه‌كان .  

ئه‌وه‌ش كه‌هه‌وڵ ده‌درێت كاردانه‌وه‌كان سنورداربكرێت له‌چه‌ندلایه‌نێكدا سته‌مێكی تره‌ وبه‌ڵكو ئه‌و دژایه‌تیه‌ی ده‌كرێت ده‌رهه‌ق پێغه‌مبه‌ری خودا هه‌ركه‌سێك كه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌خۆی به‌موسڵمان بزانێت .

نوێترین نوسینەکانی عبدالرحمن شێخ عثمان عبدالعزیز

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌