ڕوخانی تمەن و زیانەکانی ئوستانەکانی ئەمدیو !!

وتار/ 03/07/2018 724 جار بینراوە

عبدالرحمن شێخ عثمان عبدالعزیز

ڕوخانی تمەن و زیانەکانی ئوستانەکانی ئەمدیو !!

لە ھەواڵەکانی ئابوری یەکێک لەکەناڵەکانی لای خۆمانی ئەمڕۆ سەرۆکی کەرتێکی بازرگانی ئوستانێکی ئەمدیو ڕایگەیاند کە لەئەنجامی داڕمانی نرخی تمەنی ئێرانیدا گەورە ترین زیان بەر ئێمە کەوتوە !!! .
بەڕاستی ئەمە کارەساتە کە ئاستی پلانی ئابوری ئەم ھەرێمە قەزاوقەدەرە گەیشتبێتە ئەو ئاستەی ھاوکێشە ئابوریەکان بەسەریدا پێچەوانە ببێتەوە !! ئێمە لەگەڵ نیگەرانی زۆرمان بۆ باری گوزەرانی ھەر گەل ونەتەوەیەک بەتایبەتی براوخوشکانمان لە ڕۆژھەڵات بەڵام ئەگەر پلانمان ھەبوایە دەبو ئێستە باشترین ھەل بوایە بۆ ئاڵوگۆڕییەکی بازرگانی بەسود کەھەردولا سود مەند ببن بەتایبەتی ھەرێمی کوردستان لە ھاوردەکردن لەم کاتەدا کە ھەم دیناروھەم دۆلار ئەوەندە بەرزن بەرانبەر تومان کەچی نرخی شت ومەکی ئێرانی ھەروەک خۆی بێت یان جارجارەش زیاد بکات ئەم حاڵەتە جگە لەوەی بێ پلانی ئابوری ئەم ھەرێمە دەگەیەنێت لەھەمان کاتیشدا نیشانەی ئەوەیە ھەندێک دەڤەربەواقعی بەشێکن لەئوستانەکانی ئەو دیو کە داڕمانی تمەن بەو شێوەیە بیانگرێتەوە !.

نوێترین نوسینەکانی عبدالرحمن شێخ عثمان عبدالعزیز

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌