كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ چۆنه و تا كوێیه؟
وتار/
15/03/2021
510 جار بینراوە
عه‌لی باپیر
كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ چۆنه و تا كوێیه؟
دوای به‌سترانی كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵ‌و، ده‌ركه‌وتنی به‌شێك له‌و گۆڕانكارییانه‌ی تێیدا ئه‌نجامدران، قسه‌وباسی جۆراو جۆر له‌وباره‌وه هاتوونه گۆڕێ‌و مشت‌و مڕی زۆر په‌یدابووه، به‌تایبه‌ت له‌مه‌ڕ پرسی كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ؛ چۆنیهتییهكهیو، مه‌وداو سنوورهكهیو، شێواز‌و ئامڕازهكانیو...هتد.
هه‌وڵده‌ده‌م له‌م نووسینه‌دا به‌كورتیی تیشك بخه‌مه سه‌ر ئه‌و بابه‌ته:
1- پێشه‌واو شاره‌زایانی ئیسلام، کۆی ئیسلام بۆ دوو جۆر دابه‌ش ده‌كه‌ن:
یه‌كه‌م: خواپه‌رستییه‌كان (العبادات) كه ئیمان‌و عه‌قیده‌و په‌رستشه‌كان ده‌گرێته‌وه.
دووه‌م: نهرێتو ههڵسو كه‌وته‌كان (العادات والمعاملات)، کە سەرجەم هەڵس و کەوتە تاکیی و کۆمەڵایەتیی و سیاسیی و ئابوورییەکان دەگرێتەوە.
ئنجا بناغه لهخواپهرستییهكاندا، قهدهغهبوونو وه‌ستانه له‌سه‌ر ده‌ق، (الحَظْر والوقوف مع النص) به‌ڵام بناغه له نهرێتو ههڵسو كهوتهكاندا، داهێنانو دهستكراوهییو ڕێپێدرانه، مه‌گه‌ر شتێك شه‌ریعه‌ت قه‌ده‌غه‌ی كردبێ (الأصل في المعاملات الإباحة إلا ما حرمە الشرع).
لهههركام له‌كتێبی (چه‌ند بابه‌تێكی هونه‌ریی)و (یادو بۆنه‌و چهژنهكان)دا به‌درێژیی باسی ئه‌و بنه‌ما گه‌وره‌و گرنگه‌مان كردوه.
زانایانیش بۆ ناساندنی ئه‌و دوو به‌شه‌و له‌یه‌ك جیاكردنه‌وه‌یان، ته‌عبیری: (تفصیل في الثوابت وإجمالٌ في المتغیرات)یان به‌كارهێناوه، یانی: به‌درێژیی دوان له‌باره‌ی نهگۆڕهكانهوهو نوخته تێدا خستنه سهرپیتیانو، به‌كورتیی دوان له‌باره‌ی گۆڕاوەکانەوەو بۆشایی تێدا جێهێشتنیان.
2- ئاشكراشه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واقیع‌و ده‌وروبه‌ردا، له‌جۆری نهرێتو ههڵسو كهوتهكانه، كه بناغه تێیاندا ڕێپێدرانو دهستكراوهییهو، كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵیش له بازنه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واقیعدایه، چونكه ئه‌و بازنه‌یه ئایینی خوا چوارچێوه‌یه‌كی فراوان‌و چهندهێڵێكی گشتیی بۆ داناون‌و، بۆشایی (فراغ)ی زۆری تیداجێهێشتوه، تاكو مسوڵمانان به‌گوێره‌ی گۆڕانكاریی‌و پیداویستییهكانیان پڕی بكه‌نه‌وه، به‌فه‌تواو بڕیاری هێنهرهدی بهرژهوهندییو، له‌به‌ر تیشكی وه‌حیی خوای زانا‌و شاره‌زاو، زگماكو عه‌قڵی ساغ‌و سه‌لیمدا.
3- كه‌واته: سنووری كرانه‌وه‌ی (كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی) هه‌تا ئه‌وپه‌ڕی بازنەی شه‌ریعه‌ته‌و، هه‌وڵده‌ده‌ین به‌فراوانیی شه‌ریعه‌تی به‌رجه‌سته له‌قوڕئان‌و سوننه‌تدا بكرێینهوهو، مه‌ودای كرانهوهكهشی: هێنانه‌دی به‌رژه‌وه‌ندییه: ئیمانیی‌و مهعنهوییو ئاكارییو سیاسیی‌و ئابووریی‌و كۆمهڵایهتییو نهتهوهییو نیشتیمانییه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌مانه، به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیه‌وه، بهمسوڵمانو نامسوڵمانه‌وه، به‌ڵكو هه‌رچی پتر بتوانین "له‌قه‌ده‌ر خۆمان" ئامانجی دابهزێنرانی قوڕئان: (إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِینَ) التكویر -27-و، حیكمه‌تی ڕه‌وانه‌كرانی پێغه‌مبه‌ری كۆتایی (محمد) "صلی الله علیه وسلم" (وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَهً لِّلْعَالَمِینَ) الأنبیاء -107- بهێنینه‌دی.
4- شایانی باسیشه:
ئێمه پێشتریش له‌ژێر ناو و نیشانی (كۆمه‌ڵی ئیسلامیی)دا بهردهوامو به‌پێی پێویست له‌ڕووی مامه‌ڵه‌وه له‌گه‌ڵ واقیعدا، له‌گۆڕانكاریی و كرانه‌وه‌دا بووین له‌سنووری شه‌ریعه‌تداو، ئێستاش جگه له‌گۆڕینی ناو و نیشان‌و چه‌ند شتێكی دیكه‌ی له‌وبابه‌ته، هیچی دیكه‌مان زیاد نه‌كردوه‌و، له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی پێشوومان دهڕۆینو، گۆڕینی ناو و نیشانیش له‌بازنه‌ی نهرێتو ههڵسو كه‌وته ڕەوایەکان (العادات والمعاملات المباحة) دایه.
لە گۆڕینیی ناوونیشان و لابردنی پاشگری (ئیسلامیی)و جێگرتنەوەی بە (دادگەریی)شدا، چەند شتێکمان ڕەچاو کردوە:
ا- خۆ جیانەکردنەوە لە خەڵکە مسوڵمانەکەمان.
ب- تێکەڵ نەبوونی دۆسیەمان لەگەڵ هی کەسانێکی پەڕگیرو تێپەڕێنەر لە سنووری شەریعەتدا، کە ناوونیشانی ئیسلامی‌یان لەسەرەو، باج نەدانی به‌ناهه‌ق بەو هۆیەوە.
ج- دەرگای زیاتر کردنەوە بۆ خەڵکێک کە ڕەنگە پێیان وابووبێ: پاشگری (ئیسلامیی) بازنەیەکی ئاسنینەو ڕێیان نیە لێمان بێنە پێش!
د- خوای کارزان سەرجەم پێغەمبەرانی بۆ چەسپاندنی دادگەریی ناردوون و، ئێمەش شوێنکەوتووی ڕێبازی پێغەمبەرانین ''علیە الصلاة والسلام'': (لَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا بِالْبَيِّنَاتِ وَأَنزَلْنَا مَعَهُمُ الْكِتَابَ وَالْمِيزَانَ لِيَقُومَ النَّاسُ بِالْقِسْطِ...) الحدید -25-.
دادگەرییش بەهایەکی ڕەهایەو ڕێژەيی تێدانیەو، تێکڕای ڕەهەندو بوارەکانی دینداریی‌و دنیاداریی دەگرێتەوە: مەعنەویی و ماددیی، تاکیی و کۆمەڵایەتيی، نەتەوەیی‌و نیشتیمانیی، ئابووریی و سیاسیی...هتد.
5- پێویسته هه‌موولایه‌كیشمان بزانین كه شوێنپێ هه‌ڵگرتنی پێشینی چاك (إتباع السلف الصالح) بریتی نیه له ته‌به‌ننیی كردنی سه‌رجه‌م بیروڕواو فهتوایهكانیان، كه له‌ڕۆژگاری خۆیاندا له‌به‌رتیشكی وهحییو به‌پێی پێداویستی واقیعی خۆیان به‌رهه‌میان هێناون، به‌ڵكو بریتیه له گرتنی هه‌مان میتۆد‌و به‌رنامه‌ی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ واقیعدا، كه هه‌ڵێنجانی حوكم‌و فهتوایهكان بووه، له‌قوڕئان‌و سوننهتو، هیچ كامیان نه‌چووه قسه‌و فه‌توای پێش خۆی فۆتۆكۆپیی (إستنساخ) بكاته‌وه، بۆیه‌ش ئێستا وێڕای هه‌شت مه‌زهه‌بی نووسراو (مدوّن) كه شوێنكه‌وتوویان هه‌ن: (حنفي، مالكي، زیدي، شافعي، حنبلي، جعفري، ظاهري، إباضي) بیروڕاو بۆچوونی زۆری ده‌یان زانا‌و پێشه‌وای دیكه‌شمان هه‌ن!
بێگومان ئیسلامی مەزن‌و فراوانیش لە هەموو ئەوانە فراوانتره‌و له‌هیچ کامیانداو، بگرە لە هەمووشیاندا کورت هەڵنەهاتوە.
6- هیوادارم هه‌تا ده‌توانین زانیاریی‌و شاره‌زایی خۆمان له‌باره‌ی وه‌حی به‌رجه‌سته له‌قوڕئان‌و سوننه‌ته‌وه، پاشان دەربارەی مرۆڤ‌و ژیان‌و دنیا‌و گه‌ردوون، قووڵ‌و گشتگیر بكه‌ین‌و، عهقڵو دڵی خۆمان گه‌وره‌و فراوان بكه‌ین‌و، ڕهوشتو ئاكارمان به‌رزو په‌سند بكه‌ین، چونكه به‌ڕاستیی هۆكاری سه‌ره‌كیی دهمارگیرییو دۆگمایی (تَعَصُّب و جمود)، بریتیه له كه‌میی زانیاریی‌و شارهزاییو، هۆكاری بنه‌ڕه‌تیی سینگ فراوانیی‌و تهحهممولكردنی ڕای جیاواز‌و لێبورده‌یی زانا‌و پێشهوایانیشمان، عهقڵو دڵی گه‌وره‌و فراوان‌و ڕهوشتو ئاكاری به‌رزو په‌سندیان بووه، به‌هۆی زانیاریی‌و شاره‌زایی قووڵ‌و گشتگیرییانهوه، پاش ئیخڵاسو ساغییو پاكییان.
7- خوا پشتیوان بێ كۆمه‌ڵ بهجهوههرو نێوه‌ڕۆكی زانراوی هه‌ڵقوڵاو له‌قوڕئان‌و سوننهتهوهو، به‌عه‌قڵ‌و دڵی ئازا‌و ئازاد‌و كراوه‌و، له‌به‌رتیشكی شەریعەتداو لە بازنەی (25) بنه‌ما شهرعییهكهدا كهلهسهریان بنیات نراوه، له‌سه‌ر كار‌و چالاكیی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێ، هه‌تا ئیمان ده‌كاته ههوێنو هه‌ناوی كۆمهڵگاو، شه‌ریعه‌تیش ده‌كاته سایه‌و سێبهریو، پاكسازیی‌و چاكسازییه‌كی ڕیشه‌یی تێدا ئه‌نجام دهداتو، سەرەنجام خەڵکەکەمان بەختەوەری دنیا‌و سەرفرازی ڕۆژی دوایی دەبن.
عه‌لـی باپـیر
نوێترین نوسینەکانی عه‌لی باپیر
-
عه‌لی باپیر
15/03/2021
-
عه‌لی باپیر
14/03/2020
-
عه‌لی باپیر
10/03/2020
-
عه‌لی باپیر
11/12/2017
-
عه‌لی باپیر
17/07/2017