بڕیارێكی خراپ‌ و ده‌رهاویشته‌ی خراپتر

وتار/ 11/12/2017 791 جار بینراوە

عه‌لی باپیر

ڕوونكردنه‌وه‌ی ئەمیری کۆمەڵ له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ دانانی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسڕائیل

بڕیارێكی خراپ‌ و ده‌رهاویشته‌ی خراپتر


بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ (سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا) به‌دانانی شاری قودس به‌ پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی جووله‌كه‌، وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌ هیچ له‌واقیع ناگۆڕێ‌، سێ‌ ده‌رهاویشته‌ی زۆر خراپیشی هه‌ن:

1- مایه‌ی تووڕه‌یی‌و بێزاریی گه‌وره‌و بێڕه‌زای مسوڵمانانه‌.

2- هۆكاری ورووژاندنی هه‌ست‌و نه‌ستی زۆربه‌ی خه‌ڵكی دنیایه‌ له‌دژی ئه‌مه‌ریكا، كه‌ ئاوا تاكڕه‌وانه‌و به‌بێ‌ گوێ‌ دانه‌ دامه‌زراوه‌و نێوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بڕیاری هێنده‌ مه‌ترسییدار ده‌دات!

3- بۆ ده‌وڵه‌تی جووله‌كه‌ش مایه‌ی سه‌غڵه‌تیی‌و سه‌رئێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌رده‌وامه‌.
پێشموایه‌ هه‌ركام له‌ئه‌مه‌ریكاو جووله‌كه‌، دره‌نگ یان زوو له‌و هه‌ڵوێست‌و هه‌نگاوه‌یان پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه‌و، ئه‌گه‌ر واش نه‌كه‌ن، ڕۆژ بۆ ڕۆژ هه‌رچی زیاتر زیان‌و سه‌رئێشه‌و په‌شێمانیی ده‌چننه‌وه‌.

عـه‌لـی بـاپــیـر
23/ڕه‌بیعی یه‌كه‌م/ 1439 كـ
11/12/2017 ز
هه‌ولـیـَـر

نوێترین نوسینەکانی عه‌لی باپیر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌