ڤایرۆسی كۆڕۆناو ده (10) سه‌رنجی گرنگ
وتار/
10/03/2020
1257 جار بینراوە
عه‌لی باپیر
ڤایرۆسی كۆڕۆناو ده (10) سه‌رنجی گرنگ
1- خۆپاراستن له نه‌خۆشیی و ناخۆشیی ئه‌ركێكی گه‌وره‌ی سه‌رشانی مسوڵمانانه، عه‌قڵی سه‌لیم و نه‌قڵی ڕاست پێویستی ده‌كه‌ن، هه‌ڵبه‌ته هه‌رچی عه‌قڵ و زانستیش "مادام ساغ و بێ خڵتهبن" به‌باشی بزانن، شه‌ریعه‌تیش به‌باشی ده‌زانێ و ته‌به‌ننیی ده‌كات و عه‌قڵ بناغه‌ی ئهركداریی (العَقْلُ مَنَاطُ التكليف)ه، خوای زانا‌و كارزانیش فه‌رمانی به بڕواداران كردوه وریا‌و خۆپارێزبن: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا خُذُوا حِذْرَكُمْ...) النساء -71-.
2- ڤایرۆسی (كوبید 19) كە بە (كۆڕۆنا) ناسراوە، درم (مُعْدي)هو ده‌گوازرێته‌وه‌و پێغه‌مبه‌ری خواش "صلی الله علیه وسلم" چه‌ندان فه‌رمایشتی هه‌ن له‌وباره‌وه كه ده‌بێ ڕێگریی له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه درمه‌كان (الأمراض المُعْدية) بكرێ، بۆ نموونه:
1- (لا يُورِدَنَّ مُمْرِضٌ علَى مُصِحٍّ) أخرجه البخاري: ٥٤٣٧، ومسلم: ٢٢٢١، واته: كه‌سێك ئاژه‌ڵی نه‌خۆشی هه‌ن، با له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه ساغه‌كانی كه‌سێكی دیكه‌دا تێكه‌ڵیان نه‌كات.
2- (فرَّ منَ المَجذُومِ فِراركَ منَ الأسَد) رواه البخاري: ٥٣٨٠، وأحمد: ٩٧٢٠، واته: لهبابای گول (گه‌ڕ) ڕابكه، وه‌ك چۆن له‌شێر ڕاده‌كه‌ی.
چونكه گولیی (جُذام)يش نه‌خۆشییه‌كی درمه.
3- هه‌ر هه‌نگاوێك ببێته مایه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌و ته‌شه‌نه‌كردنی هه‌رجۆره ده‌ردو نه‌خۆشییه‌ك، سته‌م تاوانێكی گه‌وره‌یه‌و، له‌وباره‌وه ده‌گونجێ ده‌یان به‌ڵگه بهێنرێنه‌وه، بۆ نموونه:
1- (وَلَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَاحِهَا...) الأعراف -85،56-، واته: تێكدان و خراپه‌كاریی له‌زه‌میندا مه‌كه‌ن، دوای چاك دروست كرانی.
2- (لاضَرَرَ وَلاَضِرَارَ) رواه مالك في الموطأ: 2171، والدار القطني وصححه الحاكم، واته: (له‌ئیسلامدا) ده‌ستپێشخه‌ریی زیانگه‌یاندن و، له‌به‌رانبه‌ردا زیان لێدان دروست نیه.
4- هه‌موو جۆره‌كانی گردبوونه‌وه‌و كۆبوونه‌وه بۆ هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی دینداریی و دنیاداریی له ئه‌سڵدا ڕه‌وان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌وه مه‌ترسییه‌ك "وه‌ك بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كی درمی ترسناك" هه‌بێ، حوكمه‌كه‌یان ده‌گۆڕێ و، به‌ئه‌ندازه‌ی زیادبوونی ئه‌گه‌ری زیانه‌كه‌ش، قهدهغهبوونهكه قورس‌تر ده‌بێ، چونكه هۆكاره‌كان حوكمی ئامانجه‌كانیان هه‌یه (لِلْوَسَائِلِ حُكْمُ المَقَاصِدِ)، هه‌ڵبه‌ته نوێژ‌و غه‌یری نوێژیش له‌وڕووه‌وه یه‌كسانن و ده‌بێ دام و ده‌زگا پهیوهنديیدارهكان، زۆر وریابن و وا نه‌یه‌ته به‌رچاو كه سیاسه‌تی (بانێكه‌و دوو هه‌وا) په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر جارێك پێویست بێ مزگه‌وت دابخرێ، "كه شوێنی خواپه‌رستیی و پاكیی و چاكییه" حه‌وتجار پێویسته شوێنه گشتییه‌كانی دیكه دابخرێن، به‌تایبه‌ت ئه‌و جێگایانه‌ی كانگای پیسیی و میكڕۆبن، وه‌ك مه‌یخانه‌و قومارخانه‌و نێرگه‌له‌خانه‌و...هتد، كه ده‌بێ له‌حاڵه‌تی ئاساییشدا هه‌ر داخراوبن!
5- به‌حوكمی فه‌رمایشتی خوا: (...فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِن كُنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ) النحل -43-و، الأنبیاء -7-، واته: ...ئه‌گه‌ر نازانن، له‌شاره‌زایان بپرسن.
پێویسته له‌هه‌ر بوارێكدا بگه‌ڕێینه‌وه بۆ شاره‌زاو پسپۆڕانی ئه‌و بواره‌و، له‌م مه‌سه‌له‌ی نه‌خۆشیی (كۆڕۆنا)شداو، چۆنیه‌تی خۆ لێ پاراستنی و ڕێگرتن له‌ته‌شه‌نه‌كردنی، پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پزیشك و شاره‌زایه‌كانی بواری ته‌ندروستیی و، فه‌ڕزه ڕێنمایی و هۆشدارییهكانیان وه‌ربگیرێن و، به‌پێچه‌وانه‌وه بابای سهرپێچییكار "به‌هه‌ر بیانوو و پاساوێك" گوناهبار ده‌بێ.
6- ئیسلام و مسوڵمانه‌تیی زۆر له‌پێنج دروشمه‌كان (شایه‌تمان و، نوێژ‌و، زه‌كات و، ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان و، حه‌ج) فراوانتره‌و، ئه‌وانه ته‌نیا پایه‌و نیشانه‌كانی مسوڵمانهتیین، هه‌ربۆیه هه‌ركه‌سیك ئه‌نجامدانی نوێژی جومعه یان نوێژی به‌كۆمه‌ڵ، بكاته بیانووی وازنه‌هێنان له‌و جۆره گردبوونه‌وه‌و كۆمه‌ڵ بوونانه‌ی هۆكاری زیانگه‌یاندنن به‌خه‌ڵك، وه‌ك ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشیی (كۆڕۆنا) با دڵنیابێ كه له‌جیاتی پاداشت، گوناهی ده‌گات و له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی قه‌رزدار ده‌بێته‌وه، چونكه هه‌ركه‌سێك به‌وهۆیه‌وه نه‌خۆش بكه‌وێ یان بمرێ، ئۆباڵی ده‌چێته ئه‌ستۆی سهبهبكارهوه!
7- بیانووگرتن به‌قه‌ده‌ری خوا، بۆ خۆنه‌پاراستن، به‌هه‌موو شێوازه‌كانی خۆپاراستن، به‌وجۆره‌ی پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی ڕوونیان كردۆته‌وه، نیشانه‌ی له ئیسلام حاڵی نه‌بوونه، چونكه قه‌ده‌ری خوا "عزوجل" گشتگیره بۆ هه‌موو شتێك و، كه‌سێك كه به‌هۆی خۆپاراستنه‌وه سه‌لامه‌ت و ته‌ندروست ده‌بێ و، كه‌سێكیش كه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه نه‌خۆش و دهردهداردهبێ، هه‌ردووكیان به‌قه‌ده‌ری خوا ساغ و نه‌خۆش ده‌بن و، مرۆڤی مسوڵمانی عاقڵ هه‌میشه هه‌وڵده‌دا به‌هۆی قه‌ده‌ره سوود به‌خشه‌كانه‌وه، خۆی له‌قه‌ده‌ره زیانبه‌خشه‌كان بپارێزێ، وه‌ك عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب "خوا لێی ڕازی بێ" گوتی: (أَفِرُّ منْ قَدَرِ اللهِ إلى قَدَرِ الله) رواه البخاري: ٥٣٩٧، واته: له‌قه‌ده‌ری خوا به‌ره‌و قه‌ده‌ری خوا ڕاده‌كه‌م.
كاتێكیش ئه‌وه‌ی گوت كه له‌سه‌فه‌ری چوونیدا بۆ شام، بیستی (طاعون) بڵاوبۆته‌وه‌و ئه‌ویش دوای ڕاوێژ، بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی دا‌و، كاتێك، پێی گوترا: (ئایا له‌قه‌ده‌ری خوا ڕاده‌كه‌ی؟) به‌و جۆره وه‌ڵامی دایه‌وه.
8- هه‌ندێك قسه له‌هه‌ندێك كه‌سه‌وه كه ناشێیانه باسی ئیسلام ده‌كه‌ن، ده‌بیسترێن، نیشانه‌ی دواكه‌وتوویی و ناحاڵیی بوونن، وه‌ك:
هه‌ركه‌س مسوڵمان بێ، تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه نابێ!
هه‌ركه‌س به‌و ڤایرۆسه بمرێ، شه‌هیده!
كه ئه‌و جۆره قسانه ئاوا به‌ڕه‌هایی ڕاست نین، به‌ڵێ مسوڵمانی خۆپارێز سه‌لامه‌ت ده‌بێ، به‌ڵام ئه‌وه بۆ نامسوڵمانیش هه‌روایه، هه‌روه‌ك بابای كه‌مته‌رخه‌میش هه‌ركه‌سێك بێ، باجی كه‌مته‌رخه‌مییه‌كه‌ی ده‌دا.
پله‌ی شههیدییش تایبه‌ته به‌كه‌سانی بڕوادارهوهو، ئه‌و قسه‌یه‌ش ده‌بێ له‌كات و شوێنی خۆیدا بكرێ (لكل مقام مقال)، ده‌ترسم كه‌سانێك به‌بیانووی وه‌ده‌ستهێنانی پله‌ی شه‌هیدیی، بۆخۆیان یان بۆ خه‌ڵك، گوێ بهپارێزكردن نه‌ده‌ن، وه‌ك: به‌چوونه (كه‌ره‌نتینه)و...هتد.
9- بێگومان پاراستنی كۆمه‌ڵگاكه‌مان كه له‌نه‌خۆشیی ناوبراو و، هه‌ر دهردونهخۆشییهكی دیكه‌ش، ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موولایه‌كه، نه‌ك ته‌نیا هی حكوومه‌ت و دام و ده‌زگا فه‌ڕمییه‌كان.
لێره‌وه‌ش سوپاس و ده‌ستخۆشیی و قه‌درزانینی پێشكه‌شی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و وه‌زاره‌ت و، دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندییداره‌كان و، كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و، هه‌موو ئه‌و ڕێكخراو و لایه‌ن و كه‌سایه‌تیی و هاوڵاتییه مشوور خۆرانه ده‌كه‌م، كه له‌ڕۆژانی ڕابردوودا، له‌بواری پاراستن و سه‌لامه‌تیی خه‌ڵك و وڵاتماندا، ڕۆڵیان دیوه‌و هیوادارم باشتر دڵسۆزانهتریش به‌ره‌وام بن، چونكه واپێده‌چێ مه‌ترسیی ئه‌و نه‌خۆشییه به‌به‌رییه‌وه مابێ و، جارێ سه‌ره‌تای بێ
10- له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم:
با وێڕای ڕه‌چاوكردنی هۆكاره‌كانی سه‌لامه‌تیی و ته‌ندروستیی "كه فه‌ڕزێكی شه‌رعییه" به‌هۆی ئیمان و پشت به‌خوا بهستنمانهوه، ئۆخژن و ئۆقره‌یی (طَمَأنِينَة و سَكِينًة)ى دڵ و ده‌روونمان بپارێزین، چونكه دڵئارامیی، پارێزبه‌ندیی (حصانة)یه‌كی باشمان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێ و، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش: ترس و دڵه‌ڕاوكێ (خوف و قلق) زیانی زۆرمان پێده‌گه‌یه‌نێ.
ههموولایهكیشتان به‌و خوایه ده‌سپێرم كه سپارده زایه ناكات
دڵسۆزتان: عه‌لی باپـیـر
15/ ڕه‌جه‌ب/ 1441كـ
10/3/2020ز
ههولـێـر
نوێترین نوسینەکانی عه‌لی باپیر
-
عه‌لی باپیر
15/03/2021
-
عه‌لی باپیر
14/03/2020
-
عه‌لی باپیر
10/03/2020
-
عه‌لی باپیر
11/12/2017
-
عه‌لی باپیر
17/07/2017