ڕۆژگاری ئەمڕۆ

وتار/ 14/03/2021 314 جار بینراوە

ئیبراهیم عه‌لی

ڕۆژگاری ئەمڕۆ

ئیبراهیم عەلی
#رەخنە لەپارتی دەگری، رێک دەیان نامەت بۆ دێت و پێت دەڵێن ئەرێ بێ زەحمەت بۆ ناوێری دوو رەخنە لەدزی و تاڵانییەکانی سنوری سەوز بگری؟
#رەخنە لەدزی و تاڵانییەکانی سنوری سەوز دەگری، ئەمجارەیان دەیان نامەی دیکەت بۆ دێت و پێت دەڵێن ئەرێ ئێوە ئەوە بۆ بەس بۆ گیانی یەکێتی ئازان و دزییەکانی پارتی باس ناکەن؟
#ئەمجارەیان قسە لەسەر تاکڕەوی مەسرور بارزانی دەکەی، مەگەر خوا بزانێ چەند قسەت بۆ دێت و پێت دەڵێن ئەوە بەفیتی لاهور قسە لەسەر مەسرور بارزانی دەکەی؟
#ئەمجارەیان رەخنە لەلاهور تاڵەبانی دەگری، دیسان پێت دەڵێن ئەوە بەفیتی پاراستن قسە لەسەر لاهور تاڵەبانی دەکەی؟
#ئەگەر باسی ئەوە بکەی سیاسەتی ئێران لەبەشێکی هەرێم پەیڕەو دەکرێت، ئیدی کۆمەڵێک پێت دەڵێن ئەوە بۆ ناوێری باسی داگیرکارییەکانی تورکیا بکەی؟
#باسی داگیرکارییەکانی تورکیا دەکەی و باسی چاوساغی ناوخۆیی دەکەی بۆیان، ئەمجارە دەڵێن ئێوە جاش سیغەن و نابینن پەکەکە چ خزمەتێکی ئێران دەکات و سنورەکانی بۆ دەپارێزێت؟
#باسی پێنەدانی موچە دەکەی، دەڵێن چاوت نابینێ بەغدا پارە نانێرێ؟
#باسی ئەوە دەکەی بەغدا پارە نانێرێ خەڵکێکی دیکە دێن دەڵێن بابە خۆ بەغدا لێی نەگۆڕاوە تۆ نەوتی تەسلیم نەکەی و ئەویش لەهیچ و خۆڕا پارەت بۆ بنێرێ؟
#رەخنە لەیەکگرتوو دەگری کۆمەڵێک کەس دێن دەڵێن ئەها کۆمەڵی ئیسلامی فڵان شتی کردو گۆڕان فڵانە شتی دیکەی کرد بۆ ناوێری لەسەر ئەوانیش بنوسی؟
#رەخنە لەکۆمەڵ دەگری، ئەوانیش دێن دەڵێن بەس لەبەرامبەر ئێمە ئازایت و یەکگرتوو نابینی فڵان شت و فڵان شتی هەیە؟
#رەخنە لەنێچیرڤان بارزانی دەگری و دەڵێی کاکە ئەندازیاری وێرانکردنی ئابوری هەرێمە، نێچیرڤانییەکان دێن و دەڵێن کاکە ئابوری هەرێم چاک دەبێت بەڵام بۆ باسی پێشلکارییەکانی مافی مرۆڤ و بەرتەسکردنەوەی ئازادییەکان ناکەن؟
#ئەمجارە باسی پێشلکارییەکانی مافی مرۆڤ و بەرتەسکردنەوەی ئازادییەکان دەکەی، ئیدی مەسرورییەکانی ناو پارتی دێن و دەڵێن ئێوە بۆ هێندە کورت بینن و نابینن کابینەکانی دیکەی حکومەت چۆن کاراساتیان دروستکردووەو خەڵک برسییە لەئەنجامی بەرنامەو پلانەکانی ئەوان؟
#باسی شاسوار دەکەوی و بەخەڵک دەڵێی کاکە ئەمە پاڵەوانی ڕۆمانەکەی عەزیز نەسینە و سیاسییەکی ساختەچی و قۆڵبڕە، دەڵێن ئەرێ ئەوە بۆ باسی گۆڕان و عومەری سەید عەلی و کوڕەکانی نەوشیروان ناکەی چۆن بوون بەپارتی؟ خۆ هیچ نەبێت شاسوار ڕۆژانە قسەیان پێدەڵێت؟
#باسی ئەوە دەکەی کە کوڕەکانی نەوشیروان خەریکی کاری بازرگانین و ئەگەر گۆڕەکەی باوکیشیان دوو دۆلار لەوەی ئێستا داهاتیان بۆ زیاد بکات ئەوا دوو دڵ نابن لەفرۆشتنی، کەچی کۆمەڵێک دێن و دەڵێن قابیلە کوڕەکانی نەوشیروان چیان کەمترە لەکوڕەکانی بارزانی و تاڵەبانی با ئەوانیش دوو دیناریان هەبێت!.
#رەخنە دەگری کۆمەڵێک خەڵک دێن و دەڵێن ئەرێ ئەوە لەخۆت بێزاری یا خەمی ماڵ و منداڵت نییە؟ کێ منەتی پێیە؟ ئەوە بۆ کێی دەکەی؟ بەخوا ئەو میللەتە وەفای نییەو ئەو دەسەڵاتەی قابیلە...
#ماوەیەک خۆت بێدەنگ دەکەی و هیچ نانوسی دەڵێن ئەها ئەوە چییە دەترسی؟ ئەوە بۆ قسەیەک ناکەن و رەخنەیەک ناگرن؟ قابیلە بۆچی بێدەنگن؟ مردن یەکجارە! ئێوە رەخنەی باش دەگرن حەیفە بێدەنگن!.

نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عه‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌