سەمیر سەلیم، جنێو فرۆشێک لەبەرگی فریشتەیەک....

وتار/ 15/10/2018 1121 جار بینراوە

ئیبراهیم عه‌لی

سەمیر سەلیم، جنێو فرۆشێک لەبەرگی فریشتەیەک....
ئیبراهیم عه‌لی
سەمیر سەلیم ئەو پیاوەیە کە ئێستا لەگەڵ سەلاحەددین بەهادین بەدوای هۆکارەکانی کەمبوونەوەی دەنگی یەکگرتوودا دەگەرێت.
هیوادارم سەمیر کە خزمایەتی لەگەڵ جێگری سەرۆکی پارتیشدا هەیە، هیوادارم رەخنەکەم قبوڵ بکات نەک وەک هەمیشە وەک پارتی و یەکێتی بەهەڵبەستنی تۆمەت وەڵامی رەخنە بداتەوە.
لەهەولێر مەسەلەیەک هەیە دەڵێت خەڵک بۆ نەخۆشی دەچوونە لای هۆمەرمەندان، بەڵام ئەگەر هۆمەرمەندان خۆی نەخۆش بوو چی؟
مامۆستا سەلاحەددین هیوادارم دیراسەیەکی وردی کارەکانی ئەو کابرایە بکات کە ناوی سەمیر سەلیمە. سەمیر سەلیم ئەندازیاری لەیەکترازاندنی پەیوەندی گۆران و یەکگرتووە لەلایەکی دیکە هۆکاری قوڵکردنەوەی دوژمنایەتی نێوان کۆمەڵ و یەکگرتووە.
سەمیر سەلیم، ئەو پیاوەی عوقدەی بەرامبەر بەگۆران هەیە و پێی وابوو دروستبوونی گۆران هۆکاری کەمکردنەوەی قورسایی یەکگرتووە لە گۆرەپانی سیاسیدا لەکاتێکدا گۆران و یەکگرتوو دەیانتوانی کاری هاوبەشی گەورەتر بکەن.
پرسیارێک لێرەدا سەرهەڵدەدات کە ئایا سەمیر سەلیم چۆن توانی ئەم کارە بکات؟ سۆشیال میدیا چەکی دەستی سەمیر سەلیمە و تەواوی پەیجەکانی یەکگرتوو لەلایەن سەمیر سەلیمەوە بەرێوە دەبرێن و لەپەیجەکانەوە تۆوی رق و کینەی بەرامبەر گۆران و کۆمەڵ بڵاو دەکردەوە.
یەکگرتوو ئەو هێزەیە کە بەنەرم و نیانی ناسراوە و ئەو قسەیەی حەسەن بەننا ویردی کادیرانی یەکگرتووە "ئێمە وەک داری بەر دارین، خەڵک بەردمان تێبگرێت ئێمە میوەیان بۆ بەردەدەینەوە".
بەڵام لەماوەی چوار ساڵی رابردوو پێچەوانەی ئەو قسەی حەسەن بەننا وەک ئەوەی دارەکانی سەمیر سەلیم تەنیا بەرهەمی زەقنەبووت بۆ خەڵک بەردەدەنەوە.
کەسێک هەیە دیراسەتی ئەو هەموو جنێوە بکات کە بەرێنمایی سەمیر سەلیم بەرامبەر کۆمەڵ بەکار هاتوون بزانن لە کام قاموسی دینداریدا جێگەی دەبێتەوە؟ ئەو کات تێدەگەن جەماوەری موسڵمانی کوردستان بۆچی دەنگی بەیەکگرتوو نەداوە جەماوەری ئیسلامی خەڵکی جنێو فرۆشی ناوێت.
یەکگرتوو لەچوار سالی داهاتوو دەبوژێتەوە من گومانم لەوە نییە، بەڵام بەمەرجێک زۆر بەوردی دەست نیشانی کەم و کورییەکانی بکات.
کەم و کورییەکان بەو کەسانە دیاری ناکرێت کە خۆیان هۆکاری کەمبوونەوەی دەنگی یەکگرتوون و یەکگرتوویان بۆ ئاراستەی خراپ هانداوە.
سەمیر سەلیم ئەو پیاوەیە کە پارەی یەکگرتووی بۆ نانەوەی ئاژاوە لەسۆشیال میدیادا بەکار هێناوە.

نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عه‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌