عەڕابەکانی کوردایەتی!

وتار/ 06/11/2020 432 جار بینراوە

ئیبراهیم عه‌لی

عەڕابەکانی کوردایەتی!

ئیبراهیم عەلی
دەڵێن سەردەمی رژێمی بەعس پیاوێکی بەتەمەن هەبووە لەو بازاڕی قەیسەرییەی هەولێر، ڕۆژانە کارێکی زۆر نەشیاوی دەکردو ئیش و کاری دەست بردن بوو بۆ سمتی بەشێک لەو ئافرەتانەی دەهاتنە بازاڕی قەیسەرییەوە.
ڕۆژێک لەسەر ئەو خووەی پۆلیس دەستگیری دەکەن و دەیبەن بۆ بنکەی پۆلیس... کابرای بەتەمەن بۆ ئەوەی راستییەکان لای خەڵک بشێوێنێت و ئەو گرتنەی لەسەر سومعەی نەکەوێت. پڕ بەگەرووی هاواری دەکرد نەک ئەگەر دەستگیرم بکەن، تەنانەت ئەگەر بشمکوژن واز لەکوردایەتی ناهێنم. ئەو چیرۆکە رەنگە بەشێوازێک لەشێوازەکان رودابێت و بەردەوامیش لەدووبارە بوونەوەدایە...
یەکەم
هەمان ئەو دیمەنە بۆسیاسییەکانی ئێمە ڕاستە... تۆسەیری ئەو دیمەنە بکە کابرا دەیان دۆسیەی گەندەڵی لەسەر بوو کاتێک پارێزگاری کەرکوک بوو، بۆ ئەوەی ئەو دۆسیانە بەدروستکراو وەسف بکات... کابرا هات وتی من ئاڵای کوردستان لەکەرکوک هەڵدەدەم، رێک وەک کابرای بەتەمەن کەدەستی بۆ سمتی ئافرەتان دەبرد... بۆ ئەوەی خەڵک بڵێن کابرا لەبەر کوردایەتی و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، حکومەتی عێراق و دەستەی نەزاهە تۆمەتی بۆ دروست دەکەن.
دووەم
کابرا سەرقاڵی قاچاخچێتی و دەیان جۆری دزییە لەزۆنەکەی خۆیداو لەکوێ دەستی بڕوات کەمتەرخەمی ناکات لەداگیرکاری و دزیکردن. کەچی دێت بۆ داپۆشینی کارەکانی ڕۆژانە لێدوانی توند لەدژی پارتی دەدات بۆ ئەوەی خەڵک پێی بڵێت ئەمە فریشتەیە بەڵام پارتی بوختانی بۆ هەڵدەبەستێت لەبەر لێدوانە توندەکانی...
زۆربەی هەرە زۆری ئەوانەی باس لەکوردایەتی دەکەن، چیرۆکەکەیان بریتییە لەچیرۆکی پیرە پیاوەکە...

نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عه‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌