دبلۆماسیەتی کاردانەوە!

وتار/ 14/03/2021 432 جار بینراوە

ئیبراهیم عەباس

دبلۆماسیەتی کاردانەوە!

ئیبراهیم عەباس
هاتنە سەرهێڵی تورکیا و ئێران لە یەک کاتدا، دژی ئەو پولەیەی بە وێنەی پاپا فرانسیس نەخشێنراوەو نەخشەی کوردستانی گەورەی خراوەتە سەر، ئاماژەیەکی روونن کە ئەم دوو دراوسێیە بە ئاسانی رێگە نادەن ئابلوقەی گەورەتر نەبوونی سەر هەرێم کە بەهۆی لێکەوتەکانی ریفراندەمەوە دووچاری هات، لابکەون، نەک هەر ئەوە ماف بەخۆیان دەدەن هەڕەشە و تەنانەت زمانی سوکایەتیش دەرهەق بە سەرانی کورد دەرببڕن.
لێکەوتەکانی ریفراندەم بەلەدەستدانی ناوچە دابڕێندراوەکانی کوردستان و سڕکردنی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و ئیقالەکردنی  بارزانی لە پۆستی ئەم دامەزراوەیەدا، گەر بۆ پارتی وەکو عەرابی ریفراندەم جامە ژەهری ناچار نۆشکراوبووبن، بەردەوام بوون لە مانۆڕی بێ ناوەرۆکی لە شێوەی دروستکردنی پولی فەرمی بەڕێکردنی کاری فەرمانگەکان بە نەخشەی کوردستانی گەوەرە، هەڵەیەکەو بەسەریاندا ڕەتبووە، هەر لەبەر ئەوەش بە خێرایی روونکردنەوەی حکومەتی هەرێمی لێکەوتەوەو پاکانەیان بۆ دراوسێکان نارد کە ئەم پولانە پێشنیارکراون، نەک فەرمی!.
ئەشێت بارزانی و بارەگاکەی بە دوو مەبەست لە پشت دروستکردن و ئاشکراکردنی ئەم پولەوەبێت؛
1/ لەسەر ئاستی دەرەوە؛ دەرفەت وەرگرتن لەسەردانەکەی پاپا وەکو مەرجەعێکی خۆرئاوایی و گرێدانی  سیاسەتی لابردنی ئابلوقەی سیاسی و دبلۆماسی سەر بارزانی، بەو ئامانجەی خۆرئاوا لێرە بەدوا دەرگا داخراوەکەیان بەسەریدا بکەنەوە .
2/ لەسەر ئاستی ناوخۆ؛ گەیاندنی مەرجەعبوونی بارزانی بوو، ئەو مەرجەعبوونەی لەگەڵ دەستپێک و ڕاگەیاندنی کابینەی نۆی هەرێم بانگەشەی لابەلای بۆ دەکرا.
سەرئەنجام هیچ یەک لەو ئامانجانەی لە پەنای ئەم مانۆڕەوە کاری بۆ کرا، ئەنجامێکیان دەست نەخست، بەپێچەوانە دەرگایەکی تازەی بۆ تەداخولی دراوسێکانمان کردەوە، دەرگایەک کە هەرچەند ئەوان لەگەڵماندا خراپ مامەڵە بکەن، خۆرئاوای پێش ریفراندەم بەرگریەکی ئەوتۆ لە هەرێمی کوردستان ناکەن.
بۆ خۆدورگرتن لەم گێژاوە، رێگا راستەکەی بەردەم خودی بارزانی و پارتەکەی، گەڕانەوەیە بۆ سیاسەتی راگرتنی هاوسەنگی لەگەڵ داخوازییەکانی خەڵک و زیاتر ئاڵۆزنەبوونی پەیوەندی نێوان لایەنەکان، نەک کارکردن بە سیاسەت و دبلۆماسییەتی کارداناوە.
ئەو تەمەنەی بارزانی لەبەردەمیدا ماوە لەجیاتی بەمانۆڕی لابەلا و بێ ئامانج بەهەدەر بدرێت و لە پەنایەوە سزای زیاتری هەرێم بدرێت، باشترە بۆ گەڕانەوە بۆ واقیع خەرج بکرێت.

نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌