ڕۆژی زمانی دایك
وتار/
21/02/2021
4156 جار بینراوە
فه‌رهه‌نگ قه‌ره‌نی
ڕۆژی زمانی
دایك
فه‌رهه‌نگ
قه‌ره‌نی
ڕۆژی زمانی
دایك21/2
زمان چییه؟
زمان دیارده‌یه‌كی
ئاڵۆزه چونكه ڕۆڵێكی باڵای هه‌یه له ژیانی مرۆڤدا، هه‌موو بواره‌كانی ژیانی مرۆڤ
داگیركردووه‌و، په‌یوه‌ندی مرۆڤ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تر و ده‌ورووبه‌ریدا ده‌ستنیشان ده‌كات.
به‌بێ بوونی
زمان كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی نایه‌ته ڕاسته شه‌قام؛ چونكه شارستانییه‌ته‌كانی له‌سه‌ر
به‌نده.
هه‌روه‌ها
زمان په‌یڕه‌وێكی ده‌نگییه، هۆیه‌كه بۆ له‌یه‌كگه‌یشتن له‌كۆمه‌ڵێكی دیاریكراودا
پێویستی به ڕشته‌ی وتن و بیستن هه‌یه.
(فێرمان برایدل) له‌باره‌ی
زمانی دایكه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك ژێرده‌ستكرابن؛ به‌ڵام زمانی خۆیان
بپارێزن ئه‌وا وه‌كوو ئه‌وه وایه له زیندان بژین و كلیلی به‌ندیخانه‌كه‌شیان له‌ده‌ستدابێت.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی
زمان..
_په‌یڕه‌وی ده‌نگی و په‌یڕه‌وی
واتایی
_زمان و ئاماژه
_زمان و ده‌نگ
_زمان تایبه‌ته به مرۆڤ
ئه‌ركه‌كانی
زمان..
- زانیاری و
هه‌واڵگه‌یاندن
-پرسیاركردن
-ده‌ربڕینی هه‌سته‌كان
_هه‌ست ورووژاندن
_فه‌رماندان
-ڕاپه‌ڕاندن
-جێخۆشكردن
سه‌ره‌تای
په‌یدابوونی زمان..
- له ڕووی ئاینییه‌وه
هه‌موو ئاینه ئاسمانیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه زمان به‌خششێكی خوداییه بۆ
مرۆڤ، وه نازاندرێت ئه‌و زمانه به باوكه ئاده‌م ( سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌خشراوه
چی بوو!
وه‌ناشزاندرێت
كه یه‌كه‌م زمان چی بووه له دونیادا.
به‌ڵام له
قورئانی پیرۆزدا هاتووه (وَعَلَّمَ آدَمَ الْأَسْمَاءَ كُلَّهَا) لێره‌دا وشه‌ی (الْأَسْمَاءَ)به چه‌ند واتایه‌ك هاتووه
.وه‌ك ناووسیفاته‌كانی خودای گه‌وره و ناوی ئافرێندراوه‌كانی خودا.
گریمانه‌یه‌كی
زانستیش هه‌یه پێی وایه زمان له لاسایی ده‌نگه سرووشتییه‌كانه‌وه هاتووه.
ئه‌م بۆچوونه
بۆیه‌كه‌م جار له‌لایه‌ن (ئه‌فلاتون) قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه و به په‌سند زانراوه
تا سه‌ده‌ی نۆزده‌ش (چارلس داروین) ئه‌و بیروڕایه‌ی دووپات كرده‌وه.
ڕۆژی جیهانی
زمانی دایك
مێژووی ڕۆژی
جیهانی زمانی دایك ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ساڵی ١٩٥٢، كاتێك پاش سه‌ربه‌خۆیی
هندستان له‌ساڵی ١٩٤٦ و له دوای جیابوونه‌وه‌ی پاكستان له هندستان، كه ئه‌وكاته
وڵاتی به‌نگلادش به‌پاكستانه‌وه لكێندرابوو، له‌و سه‌رده‌مدا زمانی فه‌رمی
پاكستان له‌هه‌ر دوو به‌شی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتدا زمانی ئۆردوو بوو كه به‌نگالی
بوو ناچار بوون زمان ئوردوو له‌په‌روه‌رده و چه‌ندین بواری ژیانییدا به‌كاربهێنن.
له‌ساڵی ١٩٥٢
كۆمه‌ڵێك خوێندكاری زانكۆی به‌نگلادیش كه‌مپینێكیان بۆ زمانی به‌نگالی سازدا،
تا له‌هه‌رێمه‌كانی ڕۆژهه‌لاتی پاكستان‌دا به‌كاربهێنرێت.
به‌ڵام
حكومه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی پاكستان، داواكاری خوێندكارانی ڕه‌دكردبوویه‌وه!
خوێندكارانی
به‌نگالیش بانگه‌وازی مانگرتنێكی گشتیان كرد و پێداگیریان له‌سه‌ر داوا ڕه‌واكانی
خۆیان كرد.
ئه‌وه‌بوو
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی ٢١ی مانگی شوبات ساڵی 1952 پۆلیسی پاكستان به‌فه‌رمانی
ده‌وڵه‌ت ته‌قه‌ی له‌خوێندكارانی زانكۆ كرد و له ئه‌نجامدا چه‌ندین قوتابی
گیانیان له‌ده‌ستدا. به ئامانجی ڕێزگرتن و به‌هابه‌خشین به زمانه‌كانی سه‌رجه‌م
نه‌ته‌وه‌كانی جیهان. له ڕۆژی 21ی شوباتی ساڵی ١٩٩٩، له‌لایه‌ن ڕێكخراوی
كلتووریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (یونسكۆ)وه به‌فه‌رمی وه‌كو ڕۆژی
زمانی دایک یان زگماكی ده‌ستنیشان كراوه.
ژمارەی زمانە
زیندووەکانی جیهان ڕۆژ بە ڕۆژ لە کەمبوونەوەدان، بەجۆرێک لەنێوان 6-7 هەزار دان.
نزیكه‌ی ٣
هه‌زاریش مه‌ترسی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره.
لە جیهاندا
زۆرتریت قسەکەر بە زمانی ئینگلیزی دەدوێن کە نزیکەی ملیارێک و پێنج سەد ملیۆن کەسە،
لەکاتێکدا ئینگلتەرا خۆی نزیکەی شەست ملیۆن کەسە.
هەروەها زۆرترین
قسەکەری زمانی دایک بە زمانی چینی دەدوێن (بە زارە جیاوازەکانیەوە) کە نزکەی ملیاردێک
و سێسەد ملیۆن کەسە.
لە دوای ئەوانیشەوە
فەڕەنسی، ئسپانی، عەرەبی، ڕووسی، ئەڵمانی، هیندی...
لە نەتەوە یەکگرتووەکان
شەش زمانی فه‌رمی هەیە: ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئسپانی، عەرەبی، ڕووسی، چینی
زمانی کوردی..
زمانی كوردی
لقێكه له خێزانه زمانی هیندۆ ئه‌ورووپی به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه وپه‌لهاوێشتنی ئه‌م
خێزانه زمانه له هیندستانه‌وه تا ئه‌ورووپا، به خێزانه زمانی هیندۆ ئه‌ورووپی
ناسراوه.
به‌شێك له‌و
هیندۆئه‌ورووپییه دێرینانه به‌ره‌و كه‌ناری دانوب و نیمچه دوورگه‌ی به‌لقان كۆچیان
كردووه، به‌شێكی تریان به‌ره‌و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا كۆچیان كردووه و گه‌یشتوونه‌ته
هیندستان، به‌شه‌كه‌ی تریان له ئاسیای بچووك و چیاكانی زاگرۆس و ئێران بڵاو بوونه‌ته‌وه.
ڕه‌چه‌ڵه‌كی كورد بۆ ئه‌م به‌شه‌ی دووایی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هاوڕیشه‌یه له‌گه‌ڵ
زمانی فارسی.
توێژه‌ران
له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی زمانه‌كانی جیهانییان به‌سه‌ر سێ خێزانه
زمان دابه‌شكردووه.
یه‌كه‌م: خێزانه
زمانی هیندۆئه‌ورووپی
وه‌ك:- له
كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه فارسی، كوردی، پشتۆنی، تاجیكی
له ڕۆژئاواوه
فنله‌ندی ومه‌جه‌ڕی و ئه‌ورووپییه‌كان
دووه‌م: خێزانه
زمانی سامی حامی
وه‌ك:- ئه‌كه‌دی،
ئاشووری، عیبری، فینیقی، جه‌زائیری كۆن و میسری كۆن و...هتد.
سێیه‌م: خێزانه
زمانی تورانی
وه‌ك:- زمانه‌كانی
توركی و مه‌غۆلی و مه‌نشووری
دیالێكته‌كانی زمانی كوردی
1-كرمانجی ژووروو زۆربه‌ی
كورد قسه‌ی پێ ده‌كه‌ن له‌وانه‌ش كورده‌كانی باكووری كوردستان و به‌شێك له كوردانی
ڕوسیا‌و ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان و ڕۆژئاوای كوردستان و به‌شێك له كوردانی باشووری
كوردستان.
ئه‌م دیالێكته
فراوانه دابه‌شی چه‌ند شێوه‌زارێك ده‌بێت
كه ئه‌مانه‌ن:
بایه‌زیدی: له
باكوور‌و باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریاچه‌ی وان.
هه‌كاری: باشوور
و باشووری ده‌ریاچه‌ی وان
بۆتانی: ناوچه‌ی
بۆتان سیعره‌ت، جه‌زیره، دیاربه‌كر
شه‌مزینانی:
ناوچه‌ی شه‌مزینان
بادینانی: دهۆك،
زێبار، ئامێدی، سنجار
شێوه‌زاری ڕۆژئاوا:
خه‌رپووت، عه‌فرین، مه‌رعه‌ش
2- كرمانجی ناوه‌ڕاست: زۆربه‌ی
كوردانی باشووری كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌م دیالێكته قسه‌ده‌كه‌ن دابه‌ش ده‌بێته سه‌ر ئه‌م شێوه‌زارانه‌ی خواره‌وه..
سۆرانی: هه‌ولێر
و ده‌وروبه‌ری
سلێمانی: سلێمانی
و ده‌وروبه‌ری
گه‌رمیانی: ناوچه‌كانی
كه‌ركووك و كفری و كه‌لار و...هتد.
موكریانی: ناوچه‌كانی
بۆكان و سه‌قز و شنۆ و بانه و سه‌رده‌شت
ئه‌رده‌ڵانی:
سنه، بیجار، ڕوانسه‌ر،باكووری ناوچه‌ی جوانڕۆ
3-دیالێكتی كرمانجی باشوور:
ئه‌م دیالێكته به (لوڕ) ناسراوه، له ناوچه‌كانی قه‌سڕی شیرین و كرماشان و مه‌لایه‌ر
قسه‌ی پێ ده‌كه‌ن.
ئه‌م لقانه‌ی
لێ ده‌بێته‌وه.
لوڕی، له‌كی،
مامه‌سێنی، كه‌لهوڕی، به‌ختیاری، كوهگولی)
4- دیالێكتی گۆرانی: ئه‌م دیالێكته
په‌رش و بڵاوه دابه‌ش ده‌بێته سه‌ر چوار لقی سه‌ره‌كی كه ئه‌مانه‌ن:
- گۆرانی ڕه‌سه‌ن:
له ناوچه‌كانی زه‌هاو، جوانڕۆ قسه‌ی پێ ده‌كرێت. هه‌روه‌ها كاكه‌ییه‌كانی داقوق،
خێڵه‌كانی زه‌نگه‌نه له نزیك كفری قسه‌ی پێ ده‌كه‌ن.
هه‌ورامانی:
دانیشتوانی شاخه‌كانی هه‌ورامان و پاوه‌و پڵنگان قسه‌ی پێ ده‌كه‌ن.
به گشتی هه‌ورامانییه‌كان
ده‌بن به دووبه‌ش كه ئه‌مانه‌ن :
أ- هه‌ورامانی
لهۆن: له ڕۆژئاوای شاخه‌كانی هه‌ورامان، له‌باشووری كوردستان نیشته‌جێن
ب-هه‌ورامانی
ته‌خت: له له ڕۆژهه‌ڵاتی شاخه‌كانی هه‌ورامان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان نیشته‌جێن.
باجه‌لانی: ئه‌مانه
په‌رت و بڵاون وه‌ك شه‌به‌كه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵن وهه‌روه‌ها له زه‌هاو و
باكووری لووڕستان ونزیك خانه‌قین و قۆره‌توو، هۆرین و ناحیه‌ی مه‌یدان قسه‌ی پێ ده‌كه‌ن.
زازایی: ئه‌مانه‌لقێكن له دیالێكتی گۆرانی به‌ڵام جێی سه‌رسوڕمانه
كه شوێنی نیشته‌جێبوونیان زۆر دووره له ناوچه‌ی گۆران و ده‌كه‌وێته نێوان ئه‌رزه‌ڕوم
و موش و خه‌رپوت و ئه‌رزنجان له ناوچه‌ی ده‌رسیم له باكووری كوردستان.
ڕۆڵی شاعیرانی
كلاسیكی كورد له‌پێشخستنی زمانی كوردی..
نابێت ڕۆڵی
شاعیرانی كلاسیكی كوردی نادیده بگرین له پێشخستنی زمانی كوردی نموونه‌ی هه‌ره
باڵاش ( نالی ) یه كه له‌سه‌رده‌مێكدا شیعری به زمانی كوردی نووسی و هه‌وڵی بۆ
پێشخستنی دا كه جۆرێك له نه‌نگی بوو شاعیر به كوردی شیعر بنووسێت به‌ڵام ئه‌م دێت
و ڕه‌چه‌شكێنانه ده‌ڵێت:
کەس بە ئەڵـــفازم
نەڵـــێ خۆکــوردیە خۆکردییە
هەر کەسێ
نادان نەبێ خۆی تاڵیبی مەعنا دەکا
"نالی"
هه‌روه‌ها
له‌م باسه‌دا مه‌حویش ده‌ڵێت:
کوردی زوبانی
ئەسڵمە گەر تەرکی کەم بە کول
بــۆ
فارســــی بە کوللی ئەمـــن دەبمـە بێ وەفــــــا
"مەحوی"
لای خۆشیه‌وه
حاجی قادری كۆیی له سه‌نای زمانی كوردیدا جێی ده‌ستی دیاره وه‌ك ده‌ڵێت:
شه‌بیهی جۆڵه‌كه
ڕازی نه‌بێ به‌سه‌ردڕی خۆی
مه‌ڵێن فه‌ســاحــه‌تی
كوردی به فارســــی نــاگــــا
بـــه‌لاغه‌تێـــكی
هه‌یــه، هیـــچ زوبـــانێ نایــگـــاتــێ
له‌بــێ ته‌عسـوبی
كـــوردانــــه بێ ڕه‌واج و بــــه‌ها
"حاجی قادری كۆیی"
______________________
سه‌رچاوه‌كان:
_ پرۆگرامی
كوردۆلۆجی په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ولێر
-ماڵه‌په‌ڕی خاك تیڤی
- گۆڤاری شه‌وقام
ژ. 53 عه‌بدوڵڵا كاكه‌ڕه‌ش
نوێترین نوسینەکانی فه‌رهه‌نگ قه‌ره‌نی
-
فه‌رهه‌نگ قه‌ره‌نی
21/02/2021
-
فه‌رهه‌نگ قه‌ره‌نی
13/02/2021
-
فه‌رهه‌نگ قه‌ره‌نی
30/01/2021