چۆن منداڵ ئاشنای خوێندنه‌وه‌ی كتێب بكه‌ین؟
وتار/
30/01/2021
680 جار بینراوە
فه‌رهه‌نگ قه‌ره‌نی
چۆن منداڵ ئاشنای خوێندنه‌وه‌ی كتێب بكه‌ین؟
فه‌رهه‌نگ قه‌ره‌نی
به كوردی و كۆبه‌ندی ئه‌گه‌ر
بمانه‌وێ منداڵه‌كانمان به سه‌لامه‌ت بگه‌یه‌نینه كه‌ناری ئارام و له‌و شه‌پۆله
ته‌كنه‌لۆژیا بێسه‌روبه‌ره بیان پارێزین ده‌بێت بایه‌خی زیاتر به په‌روه‌رده‌ی
منداڵه‌كان بده‌ین.
یه‌كێك له‌و ئه‌رك و بهرپرسیارییهتیانهش ئاشناكردنی كتێبه به دنیای منداڵ.
ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ له قۆناغه جیاوازه‌كانیی
ته‌مه‌نییه‌وه سه‌روكاری بكرێته‌وه له‌گه‌ڵ كتێب و خوێندنه‌وه.
1- خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكی تایبه‌ت بۆ منداڵان به‌ر له خه‌وتنیان، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێت كتێب بۆ به‌ئاگابوونه، نه‌ك خه‌وتن.
واته؛ نابێت له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه دوور بكه‌وینه‌وه.
2- دابینكردنی كتێبخانه‌یه‌كی بچووك له ماڵه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه
هه‌ست به خاوه‌ندارییه‌تی بكات و ڕێز له كتێبه‌كانی خۆی بگرێت.
3-به‌شداری پێكردنی منداڵ له‌لایه‌ن گه‌وره‌كانه‌وه له كاتی سڕینه‌وه‌و
پاككردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌كانمان.
4- به‌شداریكردن وئاماده بوونی منداڵ له كۆڕ و سیمیناری تایبه‌ت
به كتێب و خوێندنه‌وه. (ته‌نها بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌شێ منداڵ گوێبیستیان بن)
5-ئاشناكردنی نووسه‌ران به منداڵان و سه‌ردانیكردنیان وچركاندنی وێنه‌ی
یادگارییان (به‌ڵام نابێت له دیدگای منداڵانه‌وه زیاد له سنوور نووسه‌ران به
گه‌وره‌و موقه‌ده‌س وێنا بكه‌ین)
6- بردنی منداڵان بۆ كتێبخانه گشتییه‌كان و ڕێكخستنی گه‌شتی زانستی.
7-بردنی منداڵ بۆ چاپخانه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ به‌چاوی خۆی ببینێت كتێب
چۆن چاپ ده‌كرێت.
8- له بۆنه تایبه‌تییه‌كاندا كتێب پێشكه‌ش به منداڵان بكه‌ین و
وه‌ك یاداشتێكیش نووسینێكی كورتیان بۆ بنووسین كه گوزارشت بێت له په‌یامی خۆشه‌ویستی
و ڕێزگرتن.
9- كاتێك منداڵ هه‌ر پرسیارێكی ڕژد (جددی) ده‌كات پێویسته له وه‌ڵامدانه‌وه‌دا
پشت ببه‌ستین به كتێب تا ئه‌و منداڵه هه‌ست به‌وه بكات كتێب وه‌ڵامی زۆر پرسیار
ده‌داته‌وه.
10- پێویسته منداڵ ڕابهێنین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژانه پرسیاری ڕژژد
(جددی) بكات وه‌ڵام وه‌ربگرێت ئه‌و پرسیار و وه‌ڵامانه‌ش ده‌بێت له تیانووسێك یاداشت
بكرێت.
11-هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان دایبابان و مامۆستاكان
بۆ باسكردن وپێشنیاری خوێندنه‌وه‌و خستنه به‌رنامه‌ی چالاكی قوتابخانه‌كان.
(ئه‌گه‌ر منداڵ له ڕێگای قوتابخانه‌وه فێری خوێندنه‌وه‌ی كتێبی
ده‌ره‌كی ببێت، ئاسانتر كتێبی پرۆگرامه‌كانی خوێندن وه‌رده‌گرێت)
12- كاتێك منداڵ به‌ده‌نگی به‌رز كتێب ده‌خوێنێته‌وه نابێت ڕووشكێنی
بكه‌ین و به‌زۆر بێده‌نگی بكه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی كتێبی له‌به‌رچاو نه‌كه‌وێت به‌ڵكو
به‌شێوه‌ی گفتوگۆ تێی بگه‌ینین كه سنووری ئازادی تۆ له‌و شوێنه كۆتایی دێت كه
سنووری ئازادی ئه‌وانی دی ده‌ست پێده‌كات.
13-ناونیشانی داڕشتن بۆ منداڵ دیاری بكه‌و سه‌رچاوه‌ی بۆ بخه به‌رده‌ست
به‌مه هه‌م فێری نووسین ده‌بێت و هه‌م خوێندنه‌وه.
14- پێویسته ئه‌وه بۆ منداڵه‌كان ڕوون بكه‌ینه‌وه كه خوێندنه‌وه
ئاره‌زوو نییه، به‌ڵكو پێویستی ژیانه.
15- كتێب خوێندنه‌وه‌ی خێزانی به‌كۆمه‌ڵ.
زۆر گرنگه ناوبه‌ناو له كاتی دیاری كرا‌و هه‌موو ئه‌ندامانی خێزان په‌یوه‌ندییه‌كانیان
له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه بپچڕێنن و كاتێكی دیاریی كرا‌و ته‌رخان بكه‌ن به كۆمه‌ڵ له‌ده‌وری
یه‌كتر كۆببنه‌وه‌و كتێب بخوێننه‌وه‌و دواتریش بۆ ماوه‌یه‌ك گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و
به‌شه بكه‌ن كه خوێندویانه‌ته‌وه.
16-پێویسته منداڵ ڕابهێندرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له شوێنه گشتییه‌كان
كتێب بخوێنێته‌وه‌و شه‌رم نه‌كات كه كتێب به‌ده‌سته‌وه بگرێت.
17- به‌خشینی كتێب به كتێبخانه‌كان له ڕێگه‌ی منداڵه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
منداڵ هانبده‌ین بۆ به‌خشینی كتێب هاوكات ئه‌و هه‌سته‌ی له‌لا دروست بكرێت كه كتێب
بۆ به‌خشین یه‌كێكه له باشترین به‌خشینه‌كان.
18-ڕه‌چاوی باری جووڵه‌ی منداڵه‌كه بكه‌ین و لێی تێك نه‌ده‌ین كاتێك
خه‌ریكی كتێب خوێندنه‌وه‌یه. وه‌ك پاڵكه‌وتن له‌سه‌ر پشت و پاڵكه‌وتن له‌سه‌ر سك
و پیاسه‌كردن و دانیشتن و...هتد.
19- هه‌ندێك جار كاتێك یاری له‌گه‌ڵ
منداڵ ده‌كه‌ین وا باشه به‌شێك له یارییه‌كان كڕین و فرۆشتن و دوكانی كتێبفرۆشی
تێدابێت، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ به‌رچاوڕۆشنیی هه‌بێت كه كتێب ده‌شێ هۆكارێك بێت بۆ پرۆسه‌ی
به‌ره‌وپێشچوونی دارایی له چوارچێوه ئهخلاقییهكهش لانه‌دات.
20- هه‌ندێك جار به‌هۆی تێكچوونی كتێبه‌كانه‌وه به‌هه‌ر هۆكارێك بێت
كتێبه‌كه به‌كه‌ڵك خوێندنه‌وه نایه بۆیه ناچارین له‌ناویان به‌رین به‌ڵام دوور
له چاوی منداڵه‌كان.
نوێترین نوسینەکانی فه‌رهه‌نگ قه‌ره‌نی
-
فه‌رهه‌نگ قه‌ره‌نی
21/02/2021
-
فه‌رهه‌نگ قه‌ره‌نی
13/02/2021
-
فه‌رهه‌نگ قه‌ره‌نی
30/01/2021