فریای ئەم دۆخە بکەون

وتار/ 05/12/2016 710 جار بینراوە

بیلال زەنگڵ

فریای ئەم دۆخە بکەون
بیلال زەنگڵ
ئەمەی ئەمرۆ لە گۆرەپانی کوردستان دەگوزەری  شۆڕشێکە نە بە مێشکی سیاسیەکانی ناوەوە کە ئەوانەی بە شکلەک لە شکلەکان موتەعاتف بوون لە گەڵ دەسەڵات ، نە بە ویستی تەیاری دینی و چەپ و قەومی کەوتووتەوە ،بەڵکو دیمەنێکی شۆرشی مەدەنیە لەهەناوی کۆمەڵگاێکی حزبی هەڵدەقوڵی  جیلی تازە پێگەویشتووی گەلە لە پێناو نان و مووچە و دیاردەی برسیەتی و گرانی و دۆزینەوەی کارو  ئەو بێحورمەتیەی کە بەرامبار کەسایەتیەکانیان دەکرێ لە گەڵ هەبوونی جیاوازیەکی لە ڕادەبەدەر لە نێوان نوخبەی دەسەڵات و جەماوەری پان و بەرینی کۆمەڵانی خەلکە .

بەڵی ئەم شتانە حەقیقەتی ڕاستە قینەی جەماوەری خۆپشاندەرانن. بەڵام ئێستاکە لە خۆپێشاندانەوە بۆنی سەر کێشی ڕاپەڕینی لی دەکرێت ڕۆژ بە دوای ڕۆژ بی ئومێدی زیاتر باڵا دەکێشت بەسەر خۆ پیشاندەران کە دەکرێت بڵین دوور نیە ڕاپە ڕینێکی سەرنجام نادیاری لی بکەوێتەوە دواجار هەموو تێدا زەرمەندبین

چونکە ئەم جارە تەواو جیاوازە
 خۆ پیشاندان بۆ خۆراک و نانە، قوتابیانی  زانکۆ لە بەر بێکاری برسیەتی بە عارەبانە شت دەفرۆشت و دەزگای داپلۆسێنەرە کانی دەسەڵاتیش ڕێگایان پێ دەگرن

هەر ئەوەش هۆکاری دروست بوونی شۆرشە مەزنەکەی گەلای تونس بوو کە لە خەفەتی ئەم جۆرە حکومەرانە گەنجەکە خۆی سوتاندو بە دوایەوە ئەو شۆرشە مەزنەیی تونسی لێ کەوتەوە

کە ئێستا لە و کات و ساتانەداین کە ڕێگاکانی ڕیفراندۆم بۆ گەلی باشووری کوردستان کراون کە هەنگاوەکانی بەرو دەولەوتێکی سەربەخۆ نیشاندەدەن، بەڵام بەم جۆرە ئاقڵیەتەی ئێستا لە حکومرانانی کوردستان نەک دەوڵەت نابێت بەڵکوو زەنگێکی مەترسی داری  دروست بووە،
  هەر شۆرشێکش لە  بێزاروو تورەی خەڵکەوە دەست پی دەکات ئەم دۆخەشە سەرتاێکی مەترسی دارە بۆ گواستنەوەی قۆناغی مەدەنی بۆ قۆناغ چەکداری کە دواجار هەموو تیادە زەردەکەن، ئێستاش هەموومان  وەک بوونمان لەیک کەشتیدایە بەڵام دواجار ئەوەی زەرەرمەندی یەکەمە کابتێنی کەشتیەکە
دەمێک خاوەن ئاقڵا و بیرمەندان و سیاسەت مەداران هاوار دەکان فریای ئەم دۆخە بکەون تکایە بۆ جارێکش بێت گوێ لەم گەلا خێر لە خۆ نەدیوە بگرن گەر نا نەک هەر مێژوو  مێژوو رحمتان پی نەکات  ئەم جارە گەل بەر لە مێژوو رەحمتان پێناکات.

نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌