(باج) ی ئازادیخوازان

وتار/ 13/02/2021 412 جار بینراوە

ئیبراهیم عەباس

(باج) ی ئازادیخوازان

ئیبراهیم عەباس
ئەبێت چ شتێک لەوە قورستربێت، کۆمەڵە گەنجێکی بیرئازادی، خەمخۆری وڵات و خەڵک لە زیندان توندبکرێن و بە کۆمەڵە مەلەفێکی داتاشراوی ناڕاستەوە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دادگای بکرێن؟!
چ ویژدانێک ئەمە قبووڵ دەکات، رۆژنامەنووس و چالاکوانە دڵسۆزەکانی خەڵک، بەناڕاست بکرێنە سیخورو تێکدەر؟!
ئەو گرەوەی باڵی توندڕەوی پارتی لەسەر ئەم کەیسە دەیکات، بێگومان ئەنجامەکەی بەدڵی ئەوان نابێت، بەڵام داخە گەورەکە ئەوەیە لەپەنای زیندانی و دواجار دادگایکردنی زیندانیکراوانی بادینان، هەولێر، خەڵکی هێندەی تر، چاوشکێن دەکرێت، ئازادییەکان زیاتر لەکوتدەرێن، کاری رۆژنامەوانی بێ ئەرزشتر دەکرێت.
لەناو میللەتانی هۆشیاردا، هەرگیز دەسەڵاتداریەتی سیاسی ناتوانێت بێ ترس ئازادیخواز بکاتە سیخوڕو تێکدەر، بەڵێ دەتوانن ئازادیخوازان زیندانی و دادگایی بکەن، بەڵام هەرگیز ناتوانن مەلەفی درۆیان بۆ داتاشن.
تەجروبەیەک لە دەسەڵاتی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران و رژێمی تورکیا وەربگرن، بزانن ئەوان تا ئەم ساتەوەختە نەک رۆژنامەنووس و چالاکوانەکانی رەخنەگر لەدەسەڵاتیان نەکردوە بەسیخور و تێکدەر، هەرئەوەشنا بەراورد بکەن ئەوان رکابەرە سیاسییەکانیان کەبەند دەکەن، جوڕئەت دەکەن لەداگا تۆمەتی بێ بنەمایان بۆ بخنە ناو مەلەفەکانیان؟ راستە ئەوانیش سەرکوتی دەنگی ئازاد دەکەن، بەڵام هەرگیز تومەتی سیخورو تێکدەری وڵاتانی تریان ناخەنە پاڵ.
ئەو باجەی ئازادیخوازان دەیدەن سەرئەنجامەکەی ئەکەوێتەوە خزمەتی خۆیان و گەل و هاونیشتمانیان، هەر لەبەر ئەوەشە دواجار ئازادیخوازان باڵا دەکەن و ستمکارانیش زەرەر.

نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌