پارتی و دەستگرکراوەکانی بادینان

وتار/ 10/02/2021 442 جار بینراوە

ئیبراهیم عەباس

پارتی و دەستگرکراوەکانی بادینان

ئیبراهیم عەباس
گەر بەئاستی گەورەیی فشارە نێودەوڵەتییەکان بوایە، ئەبوو دەمێک بوو کەیسی دەستگیرکراوەکانی بادینان، هەولێر داخرابوابوایەو سەرجەمیان لەدەرەوەی زیندان بوونایە، چونکە لە هەفتەیی یەکەمی مانگی دەی ساڵی رابردووەوە، لەدەستگیرکردنی شێروان شێروانییەوە، کۆمەڵگای نێوەدەوڵەتی وەکو ئیدارەو حوکمڕانی، وەکو رێکخراوەکانی بەرگریکردن لە ئازادی، مافی مرۆڤ و رۆژنامەنووسان، زۆرترین فشاریان بۆ ئازادکردنی کۆمەڵە گەنجێک کردووە، کە بێ تاوان خراونەتە زیندانە ترسناکەکانی پارتی.

حساب نەکردن بۆ فشارو گوشارە نێودەوڵەتییەکان، لەلایەن پارتییەوە هەر پەیوەست نییە بەوەی کە ئەوان بە عینادی کار دەکەن، بەڵکو پەیوەستە بەو کەیسە درۆینانەی بۆ زیندانیکراوەکان دروستکراوە، کە گوایە دانپێدادانی ئەوانە، لە کاتێکدا سەرلەبەری کەیسەکان دروستکراوی خودی پارتین و بێگومان زیندانیکراوەکان خۆشیان هێشتا ئاگایان لەوە نییە، چ بەند و بالۆرییەکیان بۆ دادگایکردنەکەیان لە ناوەڕاستی ئەم مانگە بۆ هۆنراوەتەوە.

بەحساباتی پارتی هۆنینەوەی کەیسی درۆینە ئەتوانێت زیندانیکراوەکان، کەسوکاریان، رایگشتی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەلارێداببات، چونکە پارتی تەجروبەیەکی زۆری لە بەفیڕۆدانی کات هەیە، ئەوان فێربوون سەرەتا شتێکی چاوەڕوان نەکراو، لە رکابەران و رەخنەگرانیان بکەن، دوایی بۆ ساخکردنەوەی راستی و درۆ، بەساڵ کات بەبەرامبەرەکەیان رابکێشن.

ئەوەی شانسی پارتی لەم کەیسەدا بەهێزکردووە، میدیایەکی کاریگەر نەماوە، بەرگری لەم زوڵملێکراوانە بکات، چونکە بەڕاستی رای گشتی بۆ دەستگیرکراوانی بادینان، هەولێر دروست نەبوو، کەوابێت بۆ خافڵاندنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی تەجروبەیان زۆرەو کات لەبەرژەوندی پارتیدایە.

ئەشێت گرەویی پارتی بۆ رۆژی پانزەی دووبێت، ئەو رۆژەی دەستگرکراوانی بادینان، رووبەڕووی دادوەری دادگا دەبنەوە، ساتەوەختێک دەستگرکراوەکان سەریان لەو هەموو ناڕاستیانە دەسوڕمێت کە لەپاراستن و ئاسایشەوە بەناوی دانپێدانانی ئەوان داخلی کەیسەکانیان کراوە.

نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌