ئەرکەکانی پارێزگاری نوێی هەولێر

وتار/ 08/02/2021 427 جار بینراوە

ئیبراهیم عەباس

ئەرکەکانی پارێزگاری نوێی هەولێر

ئیبراهیم عەباس
ئەشێت نیشتنەوەی بازی بوون بە پارێزگار بۆ ئومێد خۆشناو، وەکو کەسی خۆی ئەوەندە ئەهمیەتی نەبێت، بەقەد ئەوەی لە ئێستادا پارتی پێویستی بەکەسێکی وەکو ئەوە بۆ ئەوەی خراپی حوکمڕانی بە خزمەتگوزارییەکانی شاری هەولێر داپۆشێت، کە لەرابردووشدا داپۆشینی خراپی حوکمڕانیان بە خزمەتگوزارییەکانی ناو سەنتەری شاری هەولێر ستراتیژیەتی قوڵی پارتی بووە.
کە 31 ئاب، پارتی کۆنتڕۆڵی هەولێری کرد، دەیانزانی هێنانی بەعس کارێک نییە بەئاسانی بەسەریاندا ڕەتببێت، هەر بۆیە لە پایتەختەوە دەستیان دایە خزمەتگوزارییەکی زۆری ئاواکاری، بۆ ئەمەش پێویستیان بە کەسێک بوو کەزۆر لە هەڕەمی دەسەڵاتی پارتی نزیک بوو، بۆ ئەو کات هیچ کەسێک لە فەڕەنسۆ هەریری باشتر نەبوو، کە ئەشێت بوون بە پارێزگاربوونی ئومێد خۆشناو بچێتەوە هەمان چوارچێوە، چونکە ئێستا پارتی لەدۆخێکی بێزراوی حوکمڕانیدایە، تەنها ئومێد خۆشناوەکان فریایان دەکەون، خراپەکانیان بۆ داپۆشن.
پارێزگارەکانی تر چ ئەکرەم مەنتک، نەوزاد هادی و فرسەت سۆفی پۆستی پارێزگار بازێک بوو کە وەکو کەسایەتی پێویستی زۆریان پێبوو، بەڕاستی پارێزگاربوون شانس بوو بۆیان بەڵام هیچ کامێکیان خێرێکی ئەوتۆیان لەو شانسەیان نەبینی، ئەکرەم مەنتک و فرسەت سۆفی لەسەردەمی پارێزگاربووندا گیانیان سپاردوو پۆستەکانیان جێهێشت، هەرچی نەوزاد هادی بوو، بەرنەفرەتی باڵباڵێنی پارتی کەوت، زۆری نەمابوو پارێزگاربوونەکەی لەلایەن باڵی پاراستن و سەری ڕەشەوە، سەری بخوات.
ئەرکەکانی پارێزگارەکانی شاری هەولێر، هەمیشە جوانکردنی پارتیبووە، کە لە ئێستادا هیچ کەسێک ناتوانێت بەقەدەر ئومێد خۆشناو ئەو کارە بۆ پارتی بکات، چونکە لە حزبایەتیدا توێندراوەتەوەو لە قسەوتن بە رکابەرو نەیارەکانی پارتی بێ رکابەرە.

نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌