هه‌ر مناڵی پێشمه‌رگه و فه‌قیر زه‌ره‌رمه‌نده له بایكۆت !
وتار/
05/12/2016
721 جار بینراوە
ئاری به‌كر
هه‌ر مناڵی پێشمه‌رگه و فه‌قیر زه‌ره‌رمه‌نده له بایكۆت !
ئه‌مه ئه‌و گوته‌یه‌یه كه خه‌لكێكی ده‌ربارده‌یڵێت و زۆرێكیش وه‌ك توتی ده‌یڵێنه‌وه، وه‌ك قه‌وانێكی كۆن ، یان ده‌گوترێ مناڵی كام ده‌سه‌ڵاتداروسه‌ركرده له‌قوتابخانه حكوميه‌كانن جگه له‌مناڵی خه‌ڵكی ساده‌و هه‌ژاری وه‌ك پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانبه‌ر،
به‌ڕاستی هه‌ژار ئه‌وكه‌سه‌یه به‌ئه‌م فرمێسكه تیمساحيانه باوه‌ڕ ده‌كات ،عه‌ره‌ب گوته‌نی (القاتل يقتل ويمشي في جناته) ياوه‌ك كورد ده‌ڵێ ده‌یكوژێ و پرسه‌ی بۆده‌گێڕێ، ئاخر كاكی ده‌ربار خۆلاریمان له‌وه‌نی كه‌هه‌ر مناڵی هه‌ژار زه‌ره‌رمه‌نده به‌س پێمان بڵێن مناڵی هه‌ژار كه‌ی و له‌چيدا زه‌ره‌رمه‌ند نیه‌و نه‌بووه ،ئه‌مه ڕاست ئه‌وه‌یه كه‌ده‌گوترێت (كَلِمَةُ حَقٍّ يُرادُ بِها باطِل) وتةيةكى دروسته‌و بۆ مه‌به‌ستێكی نادروست به‌كاردێ ،
جا كاكى مديرو حيزبى و بن هين و هتد.......
به ئه‌رك نه‌بێت پێمان بڵێن كێ وای كردووه كوردستان بگات به‌م دۆخه؟ ئێوه و به‌رپرسانتان پڕ و خه‌ڵكی قڕ، خه‌ڵكی بقوپێ و ئێوه بته‌قن، خه‌ڵك له‌حكومى و ئێوه له‌ئه‌هلى، خه‌ڵك بۆده‌رمان فرۆشی لاكۆڵان ئێوه‌ش بۆ هه‌نده‌ران، مناڵی هه‌ژاربه‌نمره‌ی به‌رزه‌وه بۆزانكۆی حكومى و دواى ته‌واوكردنیش بؤماڵه‌وه ، هينی ئێوه‌ش به‌نه‌فسی نزمه‌وه بۆئه‌هلى و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دوای ته‌واو كردنیش سه‌رۆكایه‌تی حيزب و حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت و ڕاوێژكارو ....تد چاوه‌ڕێیه‌تی
ئایا مناڵی ئه‌وبه‌رپرسانه‌ی كه‌ده‌ڵێن خۆ ئه‌وان زه‌ره‌ر ناكه‌ن مناڵی كێن ؟جگ له‌به‌رپرس و ئاغاكانى ئێوه .
ئایامنداڵانی هه‌ژار ئه‌وه‌نده‌ی به‌و كۆیلایه‌تیه‌ی ئێوه كه زیاد له‌بیست ساڵه‌درێژه‌ی هه‌یه‌وئه‌مڕۆی لێ به‌رهه‌م هات ئه‌وه‌نده به بایكۆتی مامۆستاكانیان زه‌ره‌رمه‌ند بوون؟
ئايا ڕۆڵه‌ی هه‌ژاری ئه‌م وڵاته به‌رله‌بایكۆتیش هه‌رزه‌ره مه‌ندو پله سێ و چوار نه‌بوون؟
ئایا به‌هۆی بایكۆته‌وه موچه‌ی باوكی ئه‌و مناڵانه وه‌ك ته‌نوره‌ی كه‌نیشكه‌كانی به‌رپرسان له‌پاریس بووه به‌چاره‌ك؟
ئایا به‌هۆی بایكۆته‌وه چه‌ندساڵه ته‌خشان و په‌خشانی پاره‌ی نه‌وت ده‌كرێت و ئێستا ده‌ڵێن پشه‌كه خواردی؟ یا به‌داناغاز ده‌دۆڕێن كه‌نیوه‌ی هی خۆتانه؟
یابه‌هۆی بایكۆته‌وه‌یه چه‌نده‌ها قوتابخانه سێ ده‌وامه و یاوێرانه‌یه ؟
یابه‌هۆی بایكۆته‌وه‌یه‌چه‌نده‌ها كه‌ناڵی ئاسمانی ئێوه له‌تاو هه‌ژاری میلله‌ته‌كه‌تان شه‌وتابه‌یانی به‌جرت وچه‌قه‌نه چوارپێیی هه‌ڵه‌په‌ڕێ؟
ئێستا چیتر كوڵی گریانی درۆینه‌تان باهه‌ڵنه‌ستێ وخۆتان مه‌كه‌نه فریاد ڕه‌س هۆكاری سه‌ره‌تاو كۆتایی بۆنه‌گبه‌تی و زه‌ره‌ری ئه‌م میلله‌ته هه‌ر ئێوه‌ن،
په‌ندێكی عه‌ره‌بی ده‌ڵێت (مِن فَمِكَ أَدينُك) واته هه‌ربه قسه‌ی ده‌می خۆت ئه‌تگرم وقه‌رزار بارت ده‌كه‌م ، كاكی به‌ناو خه‌مخۆرو دڵسۆزی عه‌یاره بیست و چوار تكایه پێمان بڵێ مناڵی فه‌قیر به‌كامه بڕیاری ئێوه سودمه‌ندن ده‌بن و زه‌ره‌ر ناكه‌ن و هاوتا ده‌بنه‌وه له‌گه‌ڵ مناڵی به‌رپرسه‌كان؟
به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتی وانه‌كانیان بۆ نیو كاتژمێر؟یا كه‌مكردنه‌وه‌ی وانه‌كانیان ڕۆژانه‌له شه‌ش وانه بۆ پێنج؟ یاپشوی هه‌فته‌یان له ڕۆژێكه‌وه بۆبكه‌ن به‌سێ یان هه‌موو ئه‌مانه به‌یه‌كه‌وه؟
بۆیه ئێستاواباشتره بێده‌نگ بن و لێگه‌ڕێن ، خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره وشیاره پێنج ساڵ پێش ئێستا لێتان هاته‌ده‌نگ و ده‌سه‌ڵات به‌زه‌برو زۆر‌و په‌یمانی درۆ كپی كردنه‌وه ، لێگه‌ڕێن بادابه‌سته‌كانی ئه‌م وڵاته له‌ژێر فشاری شه‌قام بێنه سه‌رچۆك و كه‌شتی ژیانمان هێنده‌ی تر نه‌ئاژنن و به‌نغرۆبوونمان نه‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وكات به‌خۆیاندا بچوونایه‌ته‌وه نه ده‌گه‌یشتین به ئه‌م دۆخه ، ئه‌گه‌ر ئێستاش به‌خۆیاندا بچنه‌وه هه‌ر باشتره‌و زه‌ره‌ر له‌نیوه‌ی بگه‌ڕێته‌وه قازانجه ،
لێگه‌ڕێن ئه‌وه‌نده‌ش مه‌گرین بۆچاوتان خراپه.
ئاری بكر
نوێترین نوسینەکانی ئاری به‌كر
-
ئاری به‌كر
22/03/2018
-
ئاری به‌كر
05/12/2016
-
ئاری به‌كر
07/11/2016