داوای یاسایی و خۆپیشاندانی ئاشتیانە نە سوود دەبەخشن و نەماف دەگێڕنەوە

وتار/ 22/03/2018 1058 جار بینراوە

ئاری به‌كر

داوای یاسایی و خۆپیشاندانی ئاشتیانە نە سوود دەبەخشن و نەماف دەگێڕنەوە

ئەمە مانشێتێکی ژمارە دوو ی ڕۆژنامەی فورات ساڵی ۱۹۲٠ ، ئەوكاتانەی دانیشتوانی عێڕاق خۆیان بۆ شۆڕش دژی دەسەڵاتی بەریتانیا ئامادەدەكرد بەهۆی خراپی ئیدارە كەیانەوە ،ئەمەوهاوشانی فەتوای موجتەهیدین لەزانایانی ئاینی ، بوونە فاكتەرێكی بەهێز بۆهەڵگیرسانی شۆڕشی ۱۹۲٠، لەوكاتەشدا كوردستان لەخەوێکی قووڵ دابوو شێخەكان لەخۆشی تازەوەرگرتنی دەسەڵات و لێتێكنەچونی وەزعەكەیان نقەیان لەخۆیان بڕیبوو ، خەریکی کۆكردنەوەی باجێك بوون لەخەڵکی جوتیارو هەژار كە ۱۲ ئەوەندەی ئەوباجەبوو كەبۆدەوڵەتی عوسمانیان کۆدەکردەوە.
ئەنجام:
۱.لەعێڕاق: دوای شۆڕش حکومەتێك بۆعێڕاق دامەزرا لەماوەی تەنها پێنج ساڵدا بوونە خاوەنی پەرلەمان و سوپای ی نیشتمانی و دەستور.
۲.لەکوردستان: دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی کورد زانیان زەرەری بۆپەزەكەیان هەیە دژی بەریتانیا چوونە دەربەندی بازیان ، دەزانن شێخ محمود چەند چەكداری لەتەکدابوو؟
(تەنها نزیكەی ۱٠٠ کەسێك) لەکاتێکدا کەپێشتر بۆبەرەنگاری بەریتانیەكان چووە شوعەیبە نزیکەی ۳٠٠٠ چەكداری لەتەكدابوو .ئێوە مەڵێن بۆ ؟من دەڵێم لۆ؟
ئەی دواتر؟
ئیدارەکەی شێخ محمود كەخۆی ناونابوو سەرۆكی هەرێم ببورن كەخۆی ناونابوو مەلیک ئێوەخۆش.
کوردیش چووە سوڕی متبوونەوە تا بۆسەردەمێكی تر بەناوی شۆڕشی ...... دووبارە دەسەڵاتدارەکانی لەخشتەیان بردەوەو نسکۆی بەسەرداهات.
جارێکی تریش  کورد لەخشتەبراو كەسانێک سواری شەپۆل بوون و لە۲٠۱۷ کوردیان بەشوودا . کەچی تازەبەتەماین بەداوای یاسایی و خۆپیشاندانی ئاشتیان نەک مافی خۆمان لەبەریتانیا بەڵکو لەنەفرەتلێکراوەكانی ئەمڕۆی کور وەربگرینەوە. ئەوەش مێژوو نیە كەخۆی دووبارەدەكاتەوە بەڵکو ئەوە ئێمەین کەدووبارە و سێبارەی دەكەینەوە.
ئاری بکر


نوێترین نوسینەکانی ئاری به‌كر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌