ساڵێكی خوێندن یه‌كسانه به‌چه‌ند به‌رمیل نه‌وت
وتار/
07/11/2016
1302 جار بینراوە
ئاری به‌كر
ساڵێكی خوێندن یه‌كسانه به‌چه‌ند به‌رمیل نه‌وت
كه‌سێك هه‌بوو هه‌رچیه‌كیان پێ بگوتایه (له‌جوێن) ،
ئه‌و له‌وه‌ڵامدابه‌پێكه‌نینه‌وه ده‌یگوت جائه‌وه چیه ، تۆ تازه زانیوته كه‌من وه‌هام، من زۆر ده‌مێكه له‌وه‌ش كه‌مترم كه‌تۆ ئه‌یزانیت.
جاده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆش جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌باسم كرد نیه‌و نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش بگره به و جوێنانه گۆشتگره ده‌بن و بزه‌یان دێت به‌وه‌ی كه‌به‌رامبه‌ره‌كه‌یان خۆی به‌تاڵ ده‌كاته‌وه چونكه ده‌زانن ئه‌وه‌ی كه پێیان ده‌گوترێت زانیاری كۆنه و ئه‌وان له ئێستادا زۆر له‌وه كه‌مترن كه‌خه‌ڵك ده‌یزانێت ،
جاكه‌سێكی وه‌ها كه‌باسم كرد كه ئه‌وه‌نده به‌ته‌نگ كه‌سێتی خۆیه‌وه‌بێت ده‌بێت تاچ ڕادده‌یه‌ك به‌ته‌نگ و له‌خه‌می سیپاڵێكی فڕێدراوی ناو زبڵدانێكدابێت ، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆی ئه‌م وڵاته‌ش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌به‌ته‌نگ په‌روه‌رده و خوێندنی ئه‌م هه‌رێمه‌وه‌ن ، بۆیه گه‌ر وه‌ك مامۆستایه‌ك ڕه‌شبینیش بم ئه‌وه له‌ئه‌زمونی گه‌شبینیمه‌وه‌یه‌و ده‌بێت مامۆستایان دڵ به‌و هه‌واڵه خۆش نه‌كه‌ن (كه‌ده‌ڵێت گه‌ر تا چه‌ند ڕۆژێكی دیكه ده‌وام ده‌ستپێنه‌كاته‌وه ئه‌وا ئه‌مساڵ له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه رێم حساب ناكرێت و به‌و هۆیه‌ش حكومه‌ت ناچاری جێبه‌جێ كردنی داواكاریه‌كانی شه‌قام ده‌بێت ) و به‌لایانه‌وه ئاسایی بێت كه فه‌رمان ناڕه‌وایانی ئه‌م وڵاته سوتانی ئه‌مساڵی خوێندن بكه‌نه قوربانی نیازه‌گڵاوه‌كانیان و دزی داهاتی پێ په‌رده‌پۆش بكه‌ن ، ئه‌وده‌میش كه‌سانێكی ساویلكه هه‌رده‌بێت بمێنن بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن گه‌ر حكومه‌ت پاره‌ی ده‌بوو ده‌یدا!
ئه‌وه‌یان به‌لایه‌ك به‌ڵام بۆ ده‌بێت په‌روه‌رده‌وخوێندن لای ئه‌مانه هێنده بێ ئه‌رزش بێت؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی ڕوونه كه‌ئه‌وان به‌چی گه‌یشتوون به‌م مه‌قامه ، ئه‌وه‌ش په‌ندێكم دێنێته‌وه یاد كه‌ده‌ڵێت گه‌نم له‌ژن بكڕه‌ولۆكه‌له‌پیاو هۆكاری گوتنی ئه‌م په‌نده‌ش ئه‌وه‌یه كه‌پێشتر پیاو گه‌نمی چاندووه‌و ژنیش لۆكه‌و هه‌ریه‌كه‌ش قیمه‌تی ئه‌وه‌ده‌زانێت كه عه‌ره‌قی بۆ ڕشتووه ،بۆیه‌خه‌م مه‌خۆن كه سیپاڵێك وخوێندن لای ئه‌وان جیاوازی نه‌بێت ، ده‌بێت به‌لۆژیكی به‌رمیله نه‌وت بدوێنرێن و ساڵێكی خوێندنیان به‌ژماره‌یه‌ك له‌وه بۆ لێكبدرێته‌وه
بۆیه‌ده‌بێت هه‌ركات ئه‌وبه‌رپرسانه دوێندران به‌م هاوكێشه‌یه بۆیان ڕوون بكه‌نه‌وه
ساڵێكی خوێندن = ....؟.... به‌رمیله نه‌وت.
ئاری بكر
نوێترین نوسینەکانی ئاری به‌كر
-
ئاری به‌كر
22/03/2018
-
ئاری به‌كر
05/12/2016
-
ئاری به‌كر
07/11/2016