كوڕە مەسئول

وتار/ 04/02/2021 520 جار بینراوە

هێمن مامەند

كوڕە مەسئول
هێمن مامەند
"هەموو ئێوارەیەك كە دەگەڕێمەوە خۆم و دایكم  سوپاسی خوادەكەین"
لەسەردەمی بەعسدا تەنیا عودەی كوڕی سەدام حسێن خەڵكی هەراسان كردبوو،  بەڵام لە ئێستادا سەدان عودەیمان هەیە، عودەكانی هەرێم باوكیان خەریكی بازرگانی و چەتەییە ،بۆیە ئاگایان لە مناڵەكانیان نییەو ناپرژێنە سەر ئەوەی ئێواران لەسەر سفرەیەكدا لەگەڵ ماڵ و مناڵەكانیان  كۆببنەوەو ئامۆژگاریان  بكەن،  مەسئوڵێكی كورد  نییە كوڕەكەی   بەئۆتۆمبیلی گران بەها  و بەهۆی خێرا لێخوڕینەوە  پیاوێكی نەكوشت بێت .
چەند نمونەیەك دێنمەوە ، لەساڵی 2006 كوڕەكەی سەرباز هەورامی بەرپرسی نوسینگەی نێچیرڤان بارزانی  بەهۆی شكانەوەی ئۆتۆمبیل لەسەر رێگای هەولێر مەسیف  مامۆستا ( ساوین) ی كوشت، كەئەوكاتە لەرۆژنامەی هاوڵاتی بڵاومان كردەوە ،  زۆری پێ نەچوو كوڕێكی نەوزاد هادی پارێزگاری ئەوكاتی هەولێر بەهۆی خێرا لێخوڕینەوە پیاوێكی كوشت،لەهەمووی خۆشتر تەلەفۆنم بۆبنەماڵە كەیان كرد و وتم قسەم بۆبكەن،كەچی وتیان ئێمە قسە ناكەین  ئێوە حەقتان چییە ئەوە قەزاو قەدەر بووە كاك نەوزاد خۆی هاتۆتە ماڵەوەو ئێوە حەقتان نەبێت،هەر لەو ساڵەدا كوڕێكی سەرۆقادر بەهۆی خێرا لێخوڕینەوە پیاوێكی كوشت،دواتر  كوڕێكی  كەنعان شاكر كەبەرپرسێكی توركمانە و سەربەپارتییە بەهۆی خێرا لێخوڕینی ئۆتۆمبیلەوە لەنزیك فڕۆكەخانەی هەولێر خۆی بەپاسێكی فڕۆكەخانە كێشاو بەم هۆیەشەوە سێ ئەفسەری فڕۆكەخانەی كوشت، دواتر مەسعود بارزانی سوڵحی عەشایەری بۆكردوو كوڕەكەشی ئازادكرا". 
كامە مەسئوڵی كورد هەیە كوڕەكەی كەتنێكی نەكردبێت؟ هەر ساڵی رابردوو بوو كوڕەكەی مەلا بەختیار ئاگری بەردایە رەزو باخی هاوڵاتیان و سەدان دۆنم باخ و رەزی هاوڵاتیانی سووتاند، بەهەرحاڵ  هیچ كوڕە مەسئولێك نییە پۆخڵەواتێكی نەبێت،وابزانم بەس  كوڕەكانی  قادر عەزیز مابوو ئەوانیش دوێنێ لەسەر دەمەقاڵی و  دەست شكانەوە  دووسەد فیشەكیان بەماڵی ئەفسەرێكەوە ناوە،بەڕاستی  كارەساتە ژیان لێرە ژیان كردن لەناو ئەو هەموو مافیایە ئەم هەموو سیناریۆیە ، من  ساڵانێكە ئەوكاتەی  كەلەهەولێر بووم  كەدەگەڕامەوە ماڵ  ،لەگەڵ دایكم  سوپاسی خوامان دەكرد  كەئەم ئێوارەیە بەسەلامەتی گەڕامەوەو نەكوژرام، ئێستاش كەلەسلێمانی دەژیم    كەدەگەڕێمەوە ماڵ و دەرگاكە دادەخەم  دەبێت تەلەفۆن بۆدایكم بكەم لەهەولێرو پێی بڵێم "  شوكور ئەوە ئەمڕۆش بەسەلامەتی گەڕامەوەو نەكوژرام و جابەیەكەوە سوپاسی خوا دەكەین ". بەڕاستی ژیان لێرە  لەدەست مناڵە مەسئول و سیناریۆی سەخیف و پلانی دوژمن كارانە سەخت بووەو دەبێ هەموو ئێوارەك كەگەڕاینەوە ماڵ بڵێین شوكور خودایە كە ئەمڕۆش نەكوژراین
 تێبینی: وێنەكە ساڵی رابردووە لەهەواری شار لەسلێمانی لەگەڵ دایكم گیراوە،بیرت دەكەم دایە گیان 

4-2-2021

نوێترین نوسینەکانی هێمن مامەند

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌