پیاوی لاهوری شێخ جەنگی

وتار/ 08/05/2020 782 جار بینراوە

هێمن مامەند

پیاوی لاهوری شێخ جەنگی

هێمن مامەند
ساڵی رابردوو وتارێكم نوسی بەناوی "شێخ لاهور یان شێخ رامبۆ" لەوتارەكەدا باسی پروپاگەندەكانی پارتی و میدیای پارتیم كردبوو بەوەی كەدەڵێت لاهور شێخ جەنگی هێزی ناردووە بۆسەركوتكردنی خۆپیشاندەرانی بەغدا و هاوكات لاهور هێزی ناردووە بۆرۆژهەڵاتی كوردستان و بۆسەركوتكردنی خۆپیشاندەران لەئێران لەوتارەكەدا ئاماژەم بەوەكردبوو ئەگەر وابێت ئەوە لاهورە یان رامبۆ؟ ئاخەر كاتێك وڵاتێكی وەكو ئێران كەخاوەنی هێزێكی گەورەی سەربازی و موخابەراتیە داوای یارمەتی لە لاهوری شێخ جەنگی دەكات ، بەڕاستی ئەوە سەیرە و حەقە ناوبنرێت شێخ رامبۆ نەوەكو شێخ لاهور.
ئەم پروپاگەندانەی پارتی و میدیاكانی پارتی نەوەكو هەرنەیتوانی لاهوری شێخ جەنگی لاواز بكات، بەڵكو دواجار بوو بەخزمەتێك بۆلاهوری شێخ جەنگی و سەرئەنجام لەدوا كۆنگرەی یەكێـی نیشتیمانی كوردستان لەكۆی 120 كورسیەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نزیكەی 80كورسی لەباڵی لاهوری شێخ جەنگین یان نزیك لەئەون، بەهەر حاڵ پارتی و میدیاكەی پارتی دوای ئەوەی بەدژایەتیەكانیان لاهوری شێخ جەنگیان كرد بەرەقەم و لەناو حزبەكەی خۆشەویستریان كرد تادواجار بوو بەهاوسەرۆكی حزبەكەی ، بەڵام هێشتا تەمبێ نەبوون و وازیان لەم پروپاگەندانە نەهێناوە ، ئەوەتا لەئێستادا هەر رۆژنامەنوسێك راپۆرتێكی گرنگ یان هەواڵێكی سەرنج راكێش بڵاو دەكاتەوە بەپیاوی لاهوری ناودەبەن، وەك ئەوەی بینیمان ئەوەی كەبەرامبەر من كرا، كەلەماوەی رابردوو بەتایبەتی دوو مانگی رابردوو چەند دۆسیەكی هەستیارم بڵاو كردەوە ،بەم هۆیەشەوە لەماوەی یەك مانگدا سێ جار دەستگیركرام و ئازادكرام و دەستگیركرامەوەو داواكاری گشتی و سەرۆكی حكومەت حەفت دۆسیەیان لەسەر من كردەوەو مانگێك و سێ رۆژ خرامە زیندانەوە، دوای ئەوەی دەستگیركردنەكەم لەسەر ئاستی نێوخۆی و جیهانی كاردانەوەیەكی باشی میدیاكانی ناوخۆ و جیهانی لێكەوتەوەو چەندین رێكخراوی نێودەوڵەتی و كونسڵخانە لێی هاتنە دەنگ منیان كرد بەپیاوی لاهورو وتیان هێمن مامەند سەربەلاهورەو لەمیدیاكەی ئەو ئیشی كردووە ، بەراستی سەیرە ئەم حزبە چەندە بێ ئاگایە بێ ئەوەی هەست پێ بكات كەئەم قسانە لەزیانی ئەوە هەمیشە خەریكی پروپاگەندەن، باشە بۆچی هەررۆژنامەنوسێك كارێكی گرنگی كردوو ، دەستگیركردنەكەی كاردانەوەیەكی گەورەی لێكەوتەوە بیكەن بە پیاوی شێخ لاهور ، ئاخەر نازانن یان كەسێك نییە لەو حزبە بڵێت "كاكە گیان هەر كەسێك ناوبانگێكی دەركردوو بوو بەرەقەم ئێمە بیكەین بەپیاوی لاهور ئەوە دەستكەوتە بۆئەو ؟
یان ئەگەر سەیری بكەین لەدۆسیەی سۆران عومەری پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵ لەكاتێكدا ئەم پیاوە یەكێكە لەپەرلەمانتارە چالاكەكانی ئەم خولەی پەرلەمان و دەست بۆبرینەكان دەبات و كار لەسەر دۆسیە گەندەڵیەكانی ئەم كابینەیە دەكات و موڵك و كۆمپانیاكانی سەرۆكی حكومەت ئاشكرا دەكات ، لەبەرامبەردا پارتی و میدیای پارتی و پەیجەكانی سەربەپارتی لە سۆسیال میدیا رێك بەوە تۆمەتباری دەكەن ، كەپیاوی شێخ لاهورە، ئاخەر ئەگەر پەرلەمانتارێك بەم شێوەیە چالاك بێت و لەنێو خەڵك خۆشەویست بێت و تۆبیكەیت بەپیاوی شێخ لاهور ئەمە دەستكەوتە بۆشێخ لاهور یان شكست؟ ئەگەر هەرچی رۆژنامەنوسی باش و ناودار و پەرلەمانتاری چالاك و ناودار پیاوی لاهوربێت، بەڕاستی دەستكەوتە بۆلاهوری شێخ جەنگی و جێگەی سەرسوڕمانە كەلاهور ئەو هەموو كەسە چالاكە پێدەگەیەنێت، بەخوا حەقە شێخ لاهور بكرێت بەرێبازو ئایدۆلۆژیایەكی تایبەت بەخۆی هەبێت و ناوی بنێرێت لاهوریزم، یان قوتابخانەی لاهور یانیش پەیمانگای شێخ لاهور بۆپێگەیاندنی پەرلەمانتارو رۆژنامەنوس و كادیری بەتوانا ، ئاخەر كەی واز لەم پروپاگەندانە دەهێنن ؟ كەی بیرلەوەدەكەنەوە ئەم قسانە بەزەرەرو زیان بۆخۆتان و بۆحزبەكەتان دەشكێتەوە؟

نوێترین نوسینەکانی هێمن مامەند

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌