داگیركاری توركیا، قۆناغى دووەمی لێكەوتەكانی ریفراندۆمە،ئامانج لێی هەر پەكەكە نییە، پلانەكە لەوە گەورەترە

وتار/ 17/06/2020 581 جار بینراوە

هێمن مامەند

داگیركاری توركیا، قۆناغى دووەمی لێكەوتەكانی ریفراندۆمە،ئامانج لێی هەر پەكەكە نییە،بەڵكو پلانەكە زۆر لەوە گەورەترە

بارزانی متمانەی بەهەولێر نییە!
هاتنی سوپای داگیركاری تورك،قۆناغ دووەمی لێكەوتەكانی ریفراندۆمەو دەوڵەتی داگیركاری تورك بەهەماهەنگی لەگەڵ پارتی ئەنجامی دەدات و ئامانج لێی هەر پەكەكە نییە،بەڵكو پلانەكە زۆر لەوەگەورەترە.

بەپێی زانیاریەكانم لەچەند رۆژی رابردوو مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی لەگەڵ عەشیرەتەكانی دەوروبەری بارزان و دهۆك و زاخۆ كۆبۆتەوەو بارزانی پێیڕاگەیاندوون كە"پیلانێك هەیە لەلایەن سۆرانیەكان ودەیانەوێت هەرێمی كوردستان تەسلیمی بەغدا بكەنەوە،بەڵام ئێمە بەهیچ شێوەیەك تەسلیمی بەغدا نابینەوە".

لەو كۆبونەوەیەدا بارزانی ئاماژەی بەوەشكردووە"سوپای توركیا دێتە خاكی كوردستان و بەهەموو شێوەیەك ئێمە وەكو پارتی دەپارێزێت هەر لەمەسیف تادەگاتە زاخۆ".

بارزانی ئاماژەی بەوەشكردووە"زۆر متمانەم بەهەولێر نییە،بەڵام بەهەر جۆرێك بێت دەبێت هەولێر لەدەست نەدەین و هەولێر بپارێزین".
بەداخەوە سیاسەتی هەڵەی حكومڕانی كوردو بنەماڵەی بارزانی خەریكە ئەو هەرێمە لەدەست دەدەین و شتێك نامێنێت بەناوی هەرێم ،بارزانی لەپلانی دەوڵەتەوە هەرێمی كردە روبعە هەرێم

نوێترین نوسینەکانی هێمن مامەند

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌