سبەی چۆن مەلای پارتی بناسیینەوە؟

وتار/ 28/01/2021 430 جار بینراوە

مەحموود یاسین کوردی

سبەی چۆن مەلای پارتی بناسیینەوە؟
مەحموود یاسین كوردی
سبەی هەر مەلایەك لە نوێژی جومعە باسی فیلمە ئێرانییەكە بكات پارتییە، ئەگەر ئەندام و لایەنگری ئەو حیزبەش نەبێ‌ سبەی خۆی كەشف دەكات.
ئەگەر باسی تەشهیر و ناوزڕاندنیش بكات هەر پیاوی پارتییە.
ئەگەر باسی تەشەیوع و دژایەتی دروستكردنی حوسەینیەش لە هەرێمی كوردستان هەر پیاوی لق و ناوچەیە.
ئەگەر سبەی باسی یەمەن، سووریا، لوبنان و عێراق و شەڕی تائیفی و حوسی حەشدی شەعبی و حیزبوڵڵاش بكات هەر پارتییە.
تەنانەت ئەگەر باسی منەتكردن و باسكردنی چاكەو پیاوەتی بەچاودانانەوەی ئیشی خێر لە نێوان موسڵمانیش بكات پێویست ناكات خۆی پێناسە بكات پارتییە.
سبەی هەر مەلایەك گوتی: موسڵمان پیاوەتی كرد نابێ‌ باسی بكات ئەوە بزانە پارتییەوە مەبەستی یارمەتییەكانی قاسم سولەیمانییە بۆ كاك مەسعود بارزانی بۆیە باش باش ئەو مەلایانە بناسنەوە.
پارتی خۆی سەدان هونەرمەند و شانۆكار و سینەماكاری هەیە و دەیان دەزگای میدیایی و تەلەفزیۆنی هەیە با ئەوان بچن بە فیلم و بەڵگە وەڵامی ئێران بدەنەوە ئەوە ئیشی مەلای مزگەوت و میراتگری حەزرەتی محمد (د.خ) نییە ببێتە داكۆكیكاری حیزب، هەر زۆر عەیبە.
كابرا خۆی بەیاننامەیەكی نووسیوە باسی ئێرانی نەكردووە و دەڵی سوپاسیمان كردوون سبەی مەلای قوڕ بەسەر بۆ خۆی پیاو خراپ بكات!، جێگرەكەی بەیاننامەیەكی دەركردووە 3 جار قاسم سولەیمانی بە (شەهید و فەرماندە) وەسف كردووە و داوای هەڵوێستی (گونجاو) لە ئێران دەكات بۆچی مەلا سبەی خۆی بخاتە سەر چەقۆ!.
من لەگەڵ ئازادی مامۆستایانی ئایینیم لە سەر هەر بابەت و پرسێك قسە بكەن كە لایق بە پێگەی مینبەرەكەیان بێ‌ بەڵام دژی سەپاندنی ئیرادەو بابەتم تا لە نوێژی جومعە باسی بكەن ئەگەر ئەوها بڕوات دەبێ‌ وەكو سعودیە دوعای خێرو تەمەن درێژیشیان بۆ بكرێ‌!
سبەی رۆژ رۆژی مەلای مەردو میراتگری حەقیقی حەزرەتی محمد (د.خ)!

نوێترین نوسینەکانی مەحموود یاسین کوردی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌