نەوه‌ی نوێ و حیزبی شیوعی چین

وتار/ 07/01/2021 550 جار بینراوە

مەحموود یاسین کوردی

نەوه‌ی نوێ و حیزبی شیوعی چین

مەحموود یاسین کوردی
 برادەرانی پارتی بۆ روماڵکردنی کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەو گەنجانەی ئیستیقالەیان لە نەوەی نوێ کردووە کەناڵی (دجلە)ی سەر بە محمد کەربولی عەرەبی سوونەشیان بانگێشت کردبوو کە ئۆفیسەکەی لە ئوردنە.
بە پێی ژمارەی کۆنگرەو بەیاننامەی چەند ساڵی رابردووی ئەو خەڵکەی ئیستیقالەیان داوە، ئەو حیزبە هێندەی حیزبی شیوعی چین ئەندام و سەرکردەی هەیە.
لە کاتێکدا گەورەترین کێشەی نەوەی نوێ نەبوونی کادیری سیاسی و سەرچاوەی مرۆییە بە عەکسی ئیسلامییەکان دەنگدەری زۆرە کادیری کەمە، بەڵام ئیسلامییەکان کادیریان زۆرە دەنگدەریان کەمە.
ئەوە پێش هەموو هەڵبژاردنێک ئەو سەنگەر گواستنەوە ناشیرینە دەست پێدەکات، پێشتر (فاخیر هەریری و جەلال پەرێشان) لیستێکیان دروستدەکرد دوو رۆژ پێش هەڵبژاردن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی حەیاو شەرفی لیستەکەی خۆیان دەبردو دەیانگوت: دەنگ بدەن بە لیستی پارتی و سەرۆک بارزانی.
برادەرێکم هەبوو کاندیدی هاوپەیمانی بوو ئێستا بووتە وێنەگری ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی، ئێ کاکە بۆ رێز لە خۆت ناگری لە کاتێکدا حیزبێک رێزی لێگرتووی تۆی کردووە بە کاندید بۆ خۆت بچووک دەکەیتەوە؟!.
من خەڵکی زۆر گەورەی ئیسلامی دەناسم زۆر زۆر ناڕازی بووە لە حیزبەکەی رای زۆر جیاوازی هەبوو بەبێ دەنگی ئیستیقالەی داوە و رۆیشتووە قسەیەکی نەکردووە نەیارانی حیزبە کۆنەکەی سوودی لێ وەربگرن، یان پێش هەڵبژاردن ئامادە نەبووە یەک لێدوانی رۆژنامەوانی بکات نەوەک کاریگەری خراپی لە سەر دەنگدەری حیزبەکەی پێشووی هەبێ!.
من پێشتر رەخنەی تووندم لە نەوەی نوێ دەگرت هەر کەسێک جیا دەبووە دەیانگوت ئەو دەستی پارتی و یەکێتییە!، بەس بەراستی کۆنگرەی رۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆ بە ناوی ٢٠٠ کەس رۆژێک دوای شەڕ دامبۆکس و کەتەرەکەی پەرلەمانی کوردستان جێگای پرسیارە!.

نوێترین نوسینەکانی مەحموود یاسین کوردی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌