جەنابی کاک مەسعود بارزانی بۆ وا دەکەی؟

وتار/ 23/01/2021 436 جار بینراوە

مەحموود یاسین کوردی

جەنابی کاک مەسعود بارزانی بۆ وا دەکەی؟

مەحموود یاسین کوردی
من لەبەر کۆمەڵیک ئیعتیبار خۆم لە رەخنەگرتن لە کاک مەسعود بارزانی دەپارێزم لە پێش هەمووشیان تەمەن و نەبوونی پۆست و بەرپرسیارییەتی فەرمی لە هەرێمی کوردستان، بەڵام بە جدی هەندێک کارو هەڵوێستی هەیە جێگای رەخنەو قسەی جدییە.
ماوەیەک پێش ئێستا باوکی (شێروان شێروانی) رۆژنامەنووس کە بە نایاسای گیراوە لە نەخۆشخانە چەندین جار داوای ئازادکردن و بینینی کوڕەکەی کرد وەڵامیان نەدایەوە تا بەو کەسەرەوە کۆچی دوایکردو کوڕەکەی تا قیامەت نەبینیوە، کاک مەسعود دەیتوانی وەکو کارێکی مرۆی فشار لە منداڵەکانی بکات ئەو رۆژنامەنووسە ئازاد بکەن بەڵام نەیکرد!، کەچی بۆ موزایەدە ئەمرۆ نوێنەری تایبەتی خۆی بۆ لای باوکی دوو گەنجە شەهیدەکەی بەغدا (عومەر و عەلی) ناردووە.
ئەم شتانە لەو پیاوە دەبینم ناتوانم رەخنە نەگرم و نەڵێم جەنابی کاک مەسعود ئەو موزایەدە لە پای چی؟!
یەکێک لە شانازییەکانی ماوەی سەرۆکایەتی تۆ یاسای رۆژنامەنووسی بوو کە خۆت لە بەر دڵی رۆژنامەنووسان یاساکەت ئیمزا نەکردو رەوانەی پەرلەمانت کردەوە، چونکە بڕگەیەکی تایبەت بە زیندانی رۆژنامەنووس تێدا بوو، ئەو یاسای خۆت دووجار ئیمزات کرد بە هیچ شێوەیەک باسی گرتنی رۆژنامەنووسی تێدا نییە حەقە لە کورەکانت بپرسی کە رێز لە ئیمزاکەی جەنابت بگرن.

نوێترین نوسینەکانی مەحموود یاسین کوردی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌