حکومەتی گاڵتە جار
وتار/
02/01/2021
431 جار بینراوە
بیلال زەنگڵ
حکومەتی گاڵتە جار
بیلال زەنگڵ
وا هەنگاو بۆ نیو سەدە دەنێت ، كورد لە باشوری عێراق دەسەڵاتی خۆ ماڵی خۆی گرتۆتە دەست، بەڵام ئەو دەسەڵاتە
نەك نەبۆتە هۆی خۆش گوزەرانی بۆ کورد بگرە
هەمیشە بۆتە مایەیی قەیران و نەهامەتی بۆ گەلەکەی، بەڵكو هەر لەسەرتاوە بۆ هۆی
دروستکردنی دەسەڵاتێكی قەیراناوی، دەسەڵاتێك بووە، بەردەوام لەژێر هەیمەنەی نەریتی
خێڵ و حیزبدا بووەو، هەموو جومگەكانی ڕەنگدانەوەی دیوەخانگەرایی و دۆگمابوونی ناوچەگەری
بووە، هیچ كات كارەكتەرە سەرەكیە بەردەوامەكانی لە زەمەنی ئێستادا نەژیاون بەڵکو بە
ژایانێکی شاهانە و ئاقڵێکی دۆگماوە هێناویانە، هەمیشە بارگاوی بوون، بە ڕابردووی
دوور و نزیكەیانەوە، هەرگیز خاوەن ئاقڵ کەسایەتیە دڵسۆزەکان
نەیان توانیوە کاریگەری
لەسەر ئەو ئاقڵە دۆگمایەیی سەرانی کورد دروست بکات بۆ بەرژەوەندی کورد،
هەڵبژاردنیش وەک چاو بەستەکێ بەکاریان هێناوە ،
هەمیشە بۆ دەرباز
بوون لە قەیرانێک خۆیان قەیرانیکی تر دەخوڵقێنن، ئێستاش سەیر بکەن، مووچە بەرو نەمانە بەیەک جاری،
باج دوو بەرامبەر و سێ بەرامبەر بووە، هیچ شتێک نیە باجی نە خرابێتە سەری، حکومەتی
عێراق دۆلاری بەرز کردۆتەوە کەچی حکومەتی هەرێم فرسەتی لێهێناوە ئەوەی بەدۆلار بێت
و بە دۆلار نەبێت نرخی بەرز کردۆتەوە، تا ساڵ دێنوو دەرۆ دەسەڵاتی کوردی، زیاتر دەبێتە
جێگای کاڵتە جاری گەلەکەی، سەیروو سەمەرەیە، دەسەڵات ئەوەندە بێ باک بێت بەرامبەر بە گەلە کەی هیچ ترسێکی،
کەمو زۆر نەبێت لە گەلە کەی هەتا ڕۆژ بێتوو بڕوات بارای گرانی سەر شانی هاوڵاتیەکانی
خۆی زیاتر دەکات خۆی زیاتر دەوڵەمەند دەکات، کەچی وتیان حکومەت بابی میلەت گەر
وابوایە، ئێستا باوک قەد قەدری هێندە گران نەدەبوو، بەڵکو ڕەزای وەک حکومەت و هێزە
گەندەڵی کەی کوردی دەبوو.
نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ
-
بیلال زەنگڵ
03/09/2021
-
بیلال زەنگڵ
26/08/2021
-
بیلال زەنگڵ
27/06/2021
-
بیلال زەنگڵ
23/04/2021
-
بیلال زەنگڵ
06/04/2021
-
بیلال زەنگڵ
26/03/2021