لە گۆران نورییەوە بۆ بەشیر حەداد : مووچە خۆرەکەی بەغداد .

وتار/ 27/12/2020 725 جار بینراوە

گۆران نوری

لە گۆران نورییەوە بۆ بەشیر حەداد : مووچە خۆرەکەی بەغداد .

ئێمە گۆشتی لاڕانی خۆمان ناخۆین ، چونکە ئێوە هەمووتان دزی و تاڵانی  دنیا نەما نەیکەن، ژیانتان وێرانکرد لە کوردستان ، هیواتان بڕی لە هەموو تاکێکی کورد، بەردەوام دزی و تاڵانی ئەکەن، ئەکوژن ، زیندانی ئەکەن، مافی خەڵک ئەخۆن، یاسا لە ژێر پۆساڵتانە، لێرە یاساتان کردووەتە پێتان و لە بەغدادیش تاجی سەرتانە، لێرە هەر کەسێک داوای مافی خۆی بکات ئەگیرێت، ئەبرێت ، زیندانی ئەکرێت، بەڵام لەوێ ئێوەو مانان دەست پان ئەکەنەوەو ئەپاڕێنەوە، بۆ ئێمە نا بەڵکو بۆ خۆتان و گیرفانتان، بۆ منداڵە و خزم و خێشتان.
ئاخر چۆن ئەکرێت ئێمە بەم هەموو دزیانەی ئێوە گۆشتی لا ڕانی خۆمان بخۆین، بەڵام ئێوە نەیخۆن و هەی هەموومان بدزن و بێخۆن، چۆن ئەکرێت ئێمە لێرە ژیانی کولە مەرگی بەڕێ بکەین، ئێوەش لەوێ بە مووچەی زەبەلاح و پارەداری ماڵ و منداڵتان هایلاڤ بژین و نەزانن نەبوونی و نەداری چیە؟ ئاخر هەی عەوام عەقڵ کلاسیکی و نەزان، بڵێ بە سەرانی کورد دز، ئیتر با دەست هەڵگرن لە دزنی گۆشتی خەڵک لە دزنی ماڵی خەڵک، لە بردنی داهاتی خەڵک، لە وێرانکردن و زەلیل کردنی ماڵی خەڵک، لە بێڕێزکردن و زیندانی کردنی خەڵک، لە کوشتن و بڕین و سەر نگون کردنی خەڵک، لە شکاندنی شکۆی خەڵک، لە خستە ژێر پێی یاسا و ژێر قۆندەرە و پۆساڵی حزب و بەرپرسانتان، ئەوکاتە ئێمەش بیرێک دەکەینەوە کورد بوونمان چۆن بێت و چی بکەین.
بەڵام ئیتر لاڤی کوردایەتی درۆیەکی گەورەی زەبەلاحە ، قسەیەکی دزراوە بۆ ورگ گەورەکردنی سەرانی حزبتان و بەرپرسانتان بۆ گۆڕینەوەی شەوە سورەکان.
تۆ ئەگەر ڕاست ئەکەیت فەرموو گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ و جارێکی تر خۆت و هاوشێوە دۆڕاوەکانتان مووچەی بەغداد بە پارەیەکی خەیاڵی وەرمەگرن.

نوێترین نوسینەکانی گۆران نوری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌