ئاخ بۆ بوونی سەرکردەییەک پێشڕەوی خۆپیشاندەران بکات !!

وتار/ 10/12/2020 373 جار بینراوە

گۆران نوری

ئاخ بۆ بوونی سەرکردەییەک پێشڕەوی خۆپیشاندەران بکات !!


ئەرێ هاوارکاری میدیاکان لە کوێن...!!!؟؟

زۆرمان بینین لە میدیاکانەوە هاواریان دەکرد و گڕی گڕکانیان بۆ خەڵکی هەڵدەگیرساند و لەسەر شاشەوە هەزاران قسەیان بە گوێ خەڵکدادا، ئەوە هاوڵاتی بۆ بژێوی و داواکاری مافی هەستاو هاتە سەر شەقام، ئەی ئێوە لە کوێن؟ بۆ دەنگتان نییە و ناچنە پێشی خۆپیشاندەران بۆ لە دورەوە و لە ستۆدیۆی کەناڵەکان یان لایڤی ناو ماڵە گەرمەکانتان خۆتان نمایش دەکەن و قسەی زل و بێ کردارتان لێدێت، ئەی بۆ نایەن بە دەم ئەو جۆش و خڕۆشەی گەنجانی بەش مەینەت و خێر لە خۆ نەدیوەی ئەم هەرێمە، بۆچی هەر خەمی بارەگا و پیرۆزکردنی سەرکردەکانتانن، تاکەی بەیاننامەی بێ بنەما و قسەی باق و بریق و دور لە هەموو بەهایەکی دروست، ئەگەر ڕاست ئەکەن و ئێوە دژی زوڵم و ستەمی ئەم حکومەتەن ئەگەر ناڕازین لە ئەدای حکومڕانی ئەم حزبانە، فەرموو پێشکەون و ببنە فریاد ڕەسی خەڵک و خاک و نیشتمان، با ئیتر بەس بێت چەوسانەوە و زوڵم و ستەم، یەکجار دەستی بدرێتێ و کۆتایی پێ بێت، نەک هەموو ساڵێک هانی گەنجانی خوێنگەرم و بەش مەینەتی ئەم هەرێم بدرێت و لە هەفتەیەکدا کپ بکرێتەوە و بەرپرسی حزبیەکانی دەستەڵات و دەرەوەی دەستەڵات سوودی لێببینن، ئیتر ناکرێت بەم شێوەیە خەڵک هەستێت و ئێوەش لە شاشەکان و ناوموبایلی دەستانەوە بینەری بن و لە دورەوە قسەی زل و بەیاننامەی بێ بەها دەربکەن، ئەگەر ڕاستەکەن و میللەتی خۆتان خۆشدەوێت فەرموو وەرنەناویناوە و هێزی گەنجان ڕێکبخەن و سەرۆکایەتی خۆپیشاندادەران بکەن ، با چیتر هەوڵەکانی خۆپیشاندان بێ سوود نەبێت و گەنجانمان خەڵتانی خوێن نەبن و جەرگی کەس و کارمان نەسووتێت.
ئیتر کاتی قسەی بێ کردار نییە، بەیاننامە خراوەتە ژێر پێی گەنجانەوە و هیچ جێگای خۆی نەگرێت و کەس گوێ بۆ ناگرێت و تۆزقاڵێک جێگای خۆی ناگرێت، ئیتر دۆخێک دروست بووە  پێویستی بە خۆشاردنەوە و مامەحەمەی نییە بۆ دەستەڵات و پەیداکردنی پارەدارکردن.

نوێترین نوسینەکانی گۆران نوری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌