بەهەرێم کردنەکەی سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و گەرمیان

وتار/ 10/09/2020 576 جار بینراوە

گۆران نوری

بەهەرێم کردنەکەی سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و گەرمیان

گۆران نوری
ئەو بەهەرێم کردنەی ناودەبرێت کە گوایە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان بێت جگە لەوەی شێواندنی نێوماڵی کوردە و بارقورسیەکی ترە بۆ هاوڵاتیان هیچی تر نیە.
ئەگەر کەمێک تەماشا بکەین دەبینین ئەو دەستەڵاتەی کە کار بۆ بەهەرێم کردن دەکات خۆی پشکێکی گەورەی هەیە لە حکومەت و جومگەی گەورەی حکومڕانی بە دەستە و ڕاستەوخۆ شکستی حکومڕانی پەیوەستە پێوەی، ئەی چۆن ئەکرێت ناوچەیەک داوای بە هەرێم کردن بکات لە کاتێکدا نەتوانراوە لەو سنورەدا تەمسیلێکی جوان بکرێت، ئیتر چی فەرقێکی هەیە لەگەڵ هەولێر و دهۆک، ناڕەزای مروری سلێمانی و هێرشکردنە سەریان باشترین نموونەیە کە دواتر هیچ کەسێک بۆی نەبێت ناڕەزای دەرببڕێت، یاخود خۆپیشاندانەکانی پێشوو و گرتنی دەیان خۆپیشاندەر و تەقەکردن لێیان نموونە کەمێکن لەو بەهەرێم کردنە، بەڵام دانیش بەو حەقیقەتدا دەنێم کە خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان لە سنوری داواکاری بەهەرێم کردن زیاتر و زۆرترە و ڕێگری کەمتر بووە و ئازادییەک دراوە بە هاوڵاتی بۆ دەربڕینی ناڕەزایی و خۆپیشاندان، کە ئەمەش بەشێکی تێگەیشتنە لە خواستی خەڵک و ئازادکردنی خەڵک بۆ داواکاریەکانی.
هەڵەبجە لەم نێوەندنی بەهەرێم کردنەدا بووەتە بەشێکی سەرەکی، بەڵام دەبێت ئەو لیژنە و شتانە کە کار بۆ ئەو بە هەرێم کردنە دەکەن بزانن کە تا ئێستا ئەو هێزەی لە سنورەکەدا هەیە بە هیچ شێوەیەک نایەڵێت پارێزگاکەی هەڵەبجە بکەوێتە سەر سکەی خۆی و ببێتە پارێزگایەکی حەقیقی و شەڕی بوودجەی و ئیداری بۆ ناکات لە ئەنجومەنی وەزیران تاوەکو کارە ماوەکانی بە پارێزگا بوونەکە وەک پارێزگاکانی تر بوونیەتی هەبێت، ئەوان بەردەوام کارەکتەرەکانی خۆیان دەخزێننە ناو ئەو ئیدارەی بەناو پارێزگایەو پۆستیان پێ دەدرێت و شوێنیان بۆ دەدۆزرێتەوە، بەڵام لە کاتێکدا دەیان ڕێکەوتن کرا بۆ دابەشکاری پۆستەکانی ئیدارەکە هەر ئەو هێزە لەوێ ڕێگربووە و هەڵیوەشاندووەتەوە لە دواینشیاندا ئەو نوسراوە فەرمیەی بەناوی پارێزگا بوو بۆ وەزارەتی ناوخۆ و ئیش پێنەکردنی ڕێکەوتنەکەی لایەنەکانی هەڵەبجە، بۆچوونم وایە ئەگەر پۆستەکانی دابەش بکرایە و لایەنەکان بەشداریان هەبووایە لەو پارێزگایە ئەوا بێگومان زۆر ئیشی ئەو پارێزگایە کارا دەبوو وە کەمێک دەکەوتە سەر پێ خۆی، ئاخر ئەوان تاکە ئیدارەیەکی بچووک بە ڕەوا نابینن بۆ لایەنەکانی ناو هەڵەبجە ئیتر چۆن دێن داوای بە هەرێم کردنی سلێمانی و لە پاڵیشیاندا هەڵەبجە دەکەن.
ئیتر  ئەگەر ئەم بە هەرێم کردنە هەبێت، هیچ لایەنێکی تر بۆی نیە باسی هەڵبژاردن و ڕەخنەی هەبێت و هیچ لایەنێک مافی پێنادرێت، نموونەکان زۆر و زەبەند دیارن.
ئیتر ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ خەڵکی بڕیار بدە چی بکرێت و چۆن بکرێت؟
ڕازی یان ناڕازی ؟

نوێترین نوسینەکانی گۆران نوری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌