قەیران و تیرۆر
وتار/
03/12/2016
733 جار بینراوە
د٠محهمهد امين گهناویی
قەیران و تیرۆر
د.محەمەد ئەمین گەناویی
لە بابەتەکانی پێشوودا شرۆڤەی قەیرانم کردبوو له وەی کە پەیوەندی
بە پاش خان ، سروشتی پەیدابوونی قەیران، ئاکامەکانی وە تەنانەت چارەسەری قەیرانەوە
هەیە، بۆ ئەوەی ئەمە دووبارە نەبێتەوە، ڕاستەوخۆ باسی پەیوەندی قەیران بە سەرهەڵدانی
گرژی و توندوتیژی تا ئەگاتە تیرۆری جەستەیی دەکەم. هەلبەته کە باسی تیرۆری جەستەیی
ئەکەین مەبەست لەوەنییە کە گرژی و توندوتیژی جا ئیتر سیاسی، ئابوری، کۆمەڵایەتی وە
دەروونی بێ نەچێتە خانەی تیرۆرەوە، بەڵکو ئەمانیش جۆرێکن لە تیرۆر، بەڵام لە ئەدەبیاتی
سیاسیا بەهەر هۆیەک بێ کە لێرەدا بواری شرۆڤەی نییە تەنها تیرۆری جەستەیی وەکو تیرۆری
ڕاستەقینە باسکراوە. لەگەڵ سەرهەڵدانی هەر قەیرانێک لە هەر ئاست و بوارێکدا به سێ
قۆناغا ئەروا كه بالاترين وه ترسناك ترينيان قۆناغى تیرۆره، سەرەتاى يەكەم قۆناغى
قەيران دروست بوونی گرژیه لەسەر پەیوەندییەکانی ناو جڤات وه کایەکانی ژیانی (Tension) سياسي، ئابوری، کارگێڕی، کۆمەڵایەتی وەهەتا خێزانى. وە لەم قۆناغی
گرژییەدا بوارهەیە کە قەیران چارەسەر بکرێ بەتوانای هەمووان ياهەر دوولا به شارەزایی
و دۆزينەوەو بەكارهێنانى خاڵى هاوبەش لەسەر بنەماى رێزو لەيەك تێگەيشتن. هەر کاتێک،
بەهەر هۆیەک بێت قەیران لە قۆناغی گرژی دا چارەسەر نەکرێت، ئەوا قەیرانەکە زیاتر تەشەنە
ئەکات و پەرەئەسێنێ بۆ قۆناغى دووەم کە توندوتیژیه ئیتر پەیوەندییەکان لەئاست و
بواری جیاوازا گرژترو ئاڵۆزتر ئەبن وه بەکارهێنانی توندوتیژی
ئەبێتە ئامرازی چارەسەر بۆ قەیران لەبری بەکارهێنانی دانایی و
ئەزمون و کاری هاوبەش لەسەر بنەماى بەرژەوەندى هاوبەش وه تواناى يەكتر قبوڵكردن و
تەحەمولی یەكتركردن به هەموو رەهەندەكانيەوه کاتێک وه بەهەر هۆيەك بێ لە قۆناغی
توندوتیژیدا نەتوانرا بەخێرایی چارەسەری قەیرانەکان بکرێ، ئەوا زۆر ناخایەنێ ئەم قۆناغەش
بەرەو قۆناغی تیرۆرى جؤراو جؤر هەنگاو ئەنێ تا ئەگاته تیرۆرى جه سته يي.
نمونەی پەیوەندی قەیران و قۆناغەکانی قەیران لەگەڵ تیرۆردا لە
مێژووی کۆن و نوێدا زۆرن بەتایبەتی لە مێژووی ڕۆڵی سیاسەت و ئابوری دا، لە دروست
کردنی پەیوەندی نێوان خەڵک و دەسەلات. بۆ نمونە قەیرانی گەورەی ساڵانی سێ سەدەی ڕابوردوو
لە قۆناغەکانی گرژی و توندوتیژییەوە گەیشتە تیرۆر و کوشت و بڕ و جەنگ، بە هەمانجۆر
لە زوربەی ووڵاتانی دیکتاتۆری و تۆتالیتاری بەناو سۆسیالیستی و وولاتانی جیهانی سێیەم
لەگەڵ پەیدابوونی قەيرانەكان وەبێ چارەیی دەسەڵاتداران له چارەسەری شیاو له سەر بنەمای
بەرژەوەندی وه شکؤی تاک و کۆمهڵ، قەیرانەکان لە قۆناغي گرژییەوە گەیشتنە قۆناغی
توندوتیژی وه ئەمجار تیرۆر و ڕەشەکوژی وەک نمونەی ڕژێمەکانی شاى ئيران، پولپۆت، پینۆچی،
سەدام، قەزافی، مبارەك و ئەسەد و، گەلێکی تر.
لە سەرەتای هەموو قەیرانەکاندا تیرۆر به جؤري جياواز وەک ئامراز ى بەكار هاتووه بۆ چارەسەری قەیرانه كان لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە،
وه خەڵک قوربانی يەكەمى قەیرانەكانه كا نن
. بەڵام دوای قۆناغی تیرۆری خەڵک، وە بەردەوامی قەیرانەکان بێ دەسەڵاتی دەسەڵاتداران
لە چارەسەركردنى قەیرانەکان حاڵەتەکە به گوێرەى ياساى ديالێكتيك لە تیرۆری خەڵکەوە
دەگوازێتەوە بۆ تیرۆر و ترۆی دەسەلاتداران.
بۆ هەڵسەنگاندنی ئەم قەیرانانه ى ئەمڕۆی کوردستان هەڵبەته بە
له بەرچاوگرتنی هەموو تایبەتمەندییەکانی کوردستان بەوەی کە تا ئێستا له كوردوستاني
باشوور دەسەڵاتێکی مەسئول و نيشتيمانى و خاوەن بەرنامەی ئابوری و سیاسی نییە، به
ناو دەسەلات هیچ ناسنامەو پێناسەیەکی سیاسی و ئابوری نییە وه هیچ سه ر به خؤيه كى
نيشتيمانى نيه ، بؤيه توانا ى چارە ى هیچ كا م له قەیرانەکان نيه ، وه قەیرانەکان
خێرا وه ترسناكانه لە قۆناغێکەوە ئەچنە قۆناغێکی تازەى ترەوەوه. بۆ نمونه، لە ئێستادا
فەيرانەكان لە قۆناغى دروستبوونی توندوتیژیدان ئەگەر زۆر زوو چارە نەکرێ ئەم قۆناغە
ئەگوێزرێتەوە بۆ قۆناغی تیرۆر، واتە تیرۆرکردنی خەڵک له لايەن دەسەڵاتى ميلشياوه،
کە ئەم قۆناغەی تیرۆرکردنی خەڵک لە ڕووی جەستەییەوە دەستی پێکرد (هەرچەندە ئێستا لە
ڕووی سياسي، ئابوری، دەروونی، کۆمەڵایەتی وه ئاسایشەوە بە هەموو ڕەهەندەکانیەوە زۆر
دەمێكه هەيەو ده دەستی پێکردووە) چەند ئەخایەنێ تا حاڵەتەکە لە تیرۆری خەڵکەوە پێچەوانە
ئەبێتەوە بۆ تیرۆرو ترۆيی دەسەڵاتي ميليشيا پاش چەند هەفتە، مانگ یان ساڵ وەڵام پەیدا
ئەبێت؟. بەو هیوایەی کەبه بەشداری ڕاستەوخۆی خەڵک بتوانرێت سنورێک بۆ ئەم قۆناغەی
قەیران دابنرێ و بە هیچ جۆرێک نەگاتە ئاستی فراوان لە تیرۆری خەڵک وه وێران بوونى
زباترى ولا ت و كايەكانى ژیانی هاولاتیان. بەڵام ئەگەر لەسەر بنەمای واقعیەتى سیاسی
هەڵسەنگاندن بکەین لەگەڵ ئەزمونی تاڵى زیاتر لە چارەکە سەدەیەک
لەگەل دەسەڵاتى ميلشيايي ناتواننين چاوەڕێى چارەی ئەم قەیرانانە بکەين، چونکە
ميلشيا لە بنەمادا وه له سروشتيدا نهک هەر توانای چارەی قەیرانەکانی نیشتیمان و نەتەوەیی
نیه، بەڵکو بۆخۆى قەیرانه، وه سەرچاوەى قەیرانەكانه بۆ گەل و نیشتیمان. بۆ شرۆڤەى
زياتر لەسەر ميلشيا لەسايتى ووتارى كورد سەيري ئەم بابەتانه بفەرموون كه زووتر لەلايەن
بەندەوه نوسرا بوون بؤ رؤزنا مه ى ها
ولاتى ئه و سا ( حكومەتى ميلشيايي،
ئابووري ميلشيايي وه كۆمەڵگەی ميلشيايي). بەردەوامی فراوان بوونی قەیرانەکان وه زیاتربوونی
چیرۆکه پر تراجیدیاو، بەئازەرەکانی قەیرانەکان لە سەر ژیانی هاولاتی و هاونیشتیمانیانمان،
كه رۆژانه خەڵك ئازارو تيرۆر ئەكەن بەڵگەيه بۆ بەرپرسانی میلشیایی به هيچ جۆرێ ئەهلی
بەڕێوەبردني نيشتيمان نين، وە به هيچ جۆرێ مؤهل نين، کە خاوەن دەسەلاتى سیاسی و
ئابوری بن. ئەمانە تەنها بەهەڵەی مێژوویی وه نەخوێندنەوەی خەڵک بۆ کەسەکان و دنیای
سیاسی و ئابوری بوونەتە دەسەڵاتدار.
ئاکامی دەسەڵاتی وێرانەی ميلشيا بەڵگەیە بۆ نەزانی، نەتوانی وە
ناشێ بوونيان به هەموو رەهەندەكانى ژيان و نيشتيمان، لەبەر ئەوە ترسی گەورە هەیە کە
قۆناغی قەیران لە توندوتیژییەوە بگاتە تیرۆری زياتري خەڵک و دواجار تیرۆرو ترۆی خۆیان.
بۆ ئەوەی كاول بووني تەواو دروست نەبێ وه گەل و ولات له وێرانی حەتمی به دەستی میلشیا
رزگاربێ تەنها چارە، دروستکردنی حکومەتێکی نامیلیشیاییە لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی هەموو
گروپە میلیشیاییە حیزبییەکان و دامەزراوه تالان کاریەکانیان وەگێرانەوەی داراییه
تاڵانکراوەکانه ، واته بوونى وه دروست
كردنى حكومەتيكى نيشتيماني تكنو كرات وەک سەرەتا بۆ چارەسەریی هەموو قەیرانەکان وە
دروستکردنی سستمێک کە تيايا خەڵک دەسەڵاتدار بێ، وه برياردەری ژیان و سەر نه و شتی
خۆی بێ. وه تەنها بەمه، واته بەبوونى دەسەلاتى گەل له رێگەى دامەزراوه ياساسسەكان
و نيشتيمانيەكانەوه وه بەميكانزمى ديمكراتى ئەتوانرێ رئ گر ى به قۆناغەكانى وه ئاكامەكاني قەيرانەكان و تيرۆر
بگرێ.
نوێترین نوسینەکانی د٠محهمهد امين گهناویی
-
د٠محهمهد امين گهناویی
19/06/2020
-
د٠محهمهد امين گهناویی
24/03/2020
-
د٠محهمهد امين گهناویی
04/02/2020
-
د٠محهمهد امين گهناویی
30/12/2019
-
د٠محهمهد امين گهناویی
06/11/2019
-
د٠محهمهد امين گهناویی
06/09/2019