یەکسانی جێندەر

وتار/ 14/12/2020 2121 جار بینراوە

دکتۆرە دیلمان ئازاد

یەکسانی جێندەر

یەکیک لە هەڵە گەورەکانی ناو کۆمەڵگا پەروەردەی هەڵەیە بۆ مندالان لە هەموو بابەتەکانم ئاماژەم پێکردووە ئەگەر بمانەوێ بەرەو پێش بچین دەبێت لەپەروەردەی مندالانمان دەست پێبکەین.ئێمە چون بتوانین نەوەیەکی تەندروست پێکبینین کەچی خێزان لە بنەرەتەوە هەڵەی هەیە لە پەروەردەکردنی نەوەکانمان . دەبینم لەناو خێزانەکان ئەگەر هەڵە هەبی بۆ کورەکان بیانۆ دەهێننەوە کەچی هەڵە هەر هەڵەیە چ کوڕ بیکات یان کچ تاوانی هەردوو ڕەگەز وەک یەکە و سزادانی هەردوو رەگەز وەک یەکە لەڕووی یاسا و ئاییین بەڵام بەداخەوە لە سزای کۆمەڵگا وەک یەک نیین.
منداڵی کچ هەر لەدایک دەبیت هەمیشە بە چاوی کەمتر تەماشا دەکریت لە کۆمەڵگا  بەداخەوە..لە پزیشکی دادوەری کە کێشە دەبینم کچەکە هەرەشەی کوشتنی لەسەرە کەچی ئەو کورەی ئەو هەلەی کردوە ئەو هەرەشەی لەسەر نییە و خزم و کەسی بەرگری لێدەکەن و کچەکەش خیزان خۆی لێ بێبەری دەکات کەچی کور و کچەکە لەهەمان هەڵە بەشدارن ئەوە دەبێتە لاوازی کەسایەتی و باوەر بەخۆ نەبوون لەلایەن کچانمان.
زۆربەی جار لە حالەتەکان دەپرسم ئەی کوڕەکە گیراوە ؟
ئەوەی دەستم دەکەوێ لە وەڵام: نەخێر بەس ئینکاری دەکات. بیر دەکەمەوە بەوجۆرە هانی کوڕەکە دەدەن کە هەڵەکە لای ئەو ئاسایی بێت و لەوانەیە دووبارەشی بکاتەوە.
زۆر شت هەیە  دایک زۆر با ئاسایی فیری کورەکەی دەکات دەربارەی ژیان کە چۆن چاو کراوە بێت. کەچی بۆ کچەکەی دایک بێدەنگ دەبیت و دەلی عەیبە باسی ئەو بابەتانە  بکەم بۆ کچەکەم. ئەی باشە کچەکەش نابێت چاو کراوە بیت و پاریزگاری خۆی بکات ؟ئیمەی کۆمەڵگا بیر ناکەینەوە لە ڕۆلی ئەم ئافرەتە چەند گرنگە بۆ کۆمەڵگا کە شان بەشانی پیاوان کار دەکەن لەدەرەوە و لەماڵەوەش دەبنە دایک و ماڵ و خیزان بەڕێوە دەبەن کەواتە بۆ کەساییەتیان لاواز بکرێت دەبێت کچیش وەک کور فێر بکریت و ژیان تێبگات بۆ ئەوەی بتوانێت پاریزگاری خۆی بکات و توشی کێشە نەبیت..
یەکسانی جێندەر زۆر گرنگە ئەگەر وەک خۆی جێبەجی بکریت واتە ئافرەت و پیاو وەک یەکن لە ئەرک و ماف نەک لە جل و بەرگ و ڕەوشت  ،بەمانای ئەوەی لەشوێنی کارکردن فەرمانبەری پیاو وئافرەت وەک یەکن جیاوازیان نییە یان لەمالەوە کورو کچ وەک یەکن هیچ جیاوازیان نییە لە پەروەردەدا لەقوتابخانە بەهەمان شێوە قوتابی کورو کچ وەک یەکن هیچ جیاوازیان نییە واتا ئەگەر هەڵەیان کرد کور و کچ لە قوتابخانە دەبی وەک یەک تەماشا بکرێن..(من زۆر باوەرم بە یەکسانی جێندەر هەیە  بەڵام من فیمینیست نیم چونکە ئەو دوو وشە دوو شتی جیاوازن لەیەکتری)ناتوانرێت ڕولی هیج یەک لە پیاو ئافرەت لە کۆمەڵگا کەم بکریت تەواوکەری یەکترن بەڵام ئێمە ئەگەر بمانەوێ لەڕووی کۆمەڵگاوە بەرەو پێش بچین دەبیت ئافرەت و پیاو لە ئەرک و ماف وەک یەک بن .
لەکۆمەڵگای ئیمە یەکسانی جێندەر بەهەڵە تیگەیشتوون وادەزانن واتە پیاوان چی دەکەن چۆن کات بەسەر دەبەن دەبی ئافرەتیش وابیت یان پیاو چون جل لەبەر دەکات دەبی ئافرەتیش وابیت کەچی نەخێر زۆر جیاوازە ئەم تێگەیشتنە ئافرەت بەئافرەتبوونی خۆی جوانە تەنها لە ئەرک و مافی وەک پیاو بیت نەک لە جل و کات بەسەربردن هەڵسوکەوت.
ئەگەر هەوڵبدەین کچەکانمان کەسایەتییان ڕابگرین و بەچاوی یەکسان تەماشایان بکەین لەگەل کوڕەکانمان ئەوا ئەوانیش لە داهاتودا دەبنە دایک و بەهەمان شێوە مامەڵە لەگەل منداڵەکانیان دەکەن..کەواتە بە مامەڵەی جوان لەگەل ئافرەت نەوەیەکی تەندروست و ئاست بەرز پێک دێت چونکە ئەو ئافرەتە چون مامەڵەی لەگەل کراوە ئەوا مامەڵە لەگەل منداڵەکانی دەکات.ئەو جۆرە پەروەردانە کۆمەڵگا بەرەپێش دەبات.
 زۆر جار دەڵێین بۆچی پێش ناکەوین وەک وڵاتانی تر هۆکاری زۆرە ئەمەش یەکیکە لەم هۆکارانە...
دکتۆرە دیلمان ئازاد حسن
پسپۆری پزیشکی دادوەری
مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی

نوێترین نوسینەکانی دکتۆرە دیلمان ئازاد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌