هۆشیاری لە منداڵ

وتار/ 14/10/2020 962 جار بینراوە

دکتۆرە دیلمان ئازاد

هۆشیاری لە منداڵ

دکتۆرە دیلمان ئازاد حسن
من کە پزیشکیکی پسپۆری دادوەرم ڕۆژانە لەناو جێگای کارم تەنها کێشەی کۆمەلایەتی دەبینم کێشەکانیش هەندێک جار لەسەر شتێکی بێ مانا دەست پیدەکات و بە کارەساتی گەورە کۆتایی دیت... من پسپۆرییەکەی خۆمم زۆر خۆش دەوێ چونکە کە کێشەیەک دەبینم جۆرە وانەیەکی نوێ فێر دەبم ...بەڵام من زۆر چاک دەزانم مناڵی منیش لەناو ئەو کۆماڵگایە دەژین شتی لێ فێر دەبن بۆیە دەبی هەوڵ بدەین لە منداڵەکانمان دەست پێ بکەین بۆ گۆرانی بنەڕەتی...

مندالانی ئێمەش هیچیان لە مندالانی دەوڵەتانی تر کەمتر نییە تاکو مندالیکی هۆشیار و تەندروست بیت... ئەو بابەتە پلانیکی جوانی دەوی لە وەزارەتی پەروەردەوە بە دانانی لیژنەیەکی زانستی...

کە ئافرەتیک دەکوژریت لەسەر پەردەی کچێنی ناوی لیدەنین شەرەف دەکریت ئافرەتەکە هیچی نەبیت و بی گوناح بکوژریت کەواتە لیرە کەمترخەمی هەیە لە پەروەردە و نەبوونی زانیاری ..یان ئافرەتیک جیا بیتەوە لە مێردەکەی لەسەر کێشەی پەردەی کچێنی کەواتە هەمان شێوە زانیاری و هۆشیاری نییە لەم بوارە و کەمترخەمی هەیە لە بواری پەروەردەو خیزان...
چی دەبیت ئەگەر لە قوتابخانە لە بنەڕەتەوە لە کتێبی خویندن بەشێوەیەکی سنوردار ی زانستی هۆشیاری بدریتە منداڵ و فیری بکریت لەلایەن مامۆستاو خیزان!
لە زۆر خەڵک گویم لێبووە دەڵین نەکەن باسی ئەو شتانە بکەن با مندال فیر نەبن....باشە راستە من لەگەل ئەوەم منداڵ نابیت هەموو شت بزانیت بەلام شتی لاوەکی و سەرەتایی زەرورە... نمونە منداڵ فێر بکریت:
-ئەگەر یەکیک لەدەرەوە شتیکی دا تۆ بیخۆی وەریمەگرە.لەم حالەتە منداڵ دەپاریزی لە بیهۆشکردن و دەست دریژی سیکسی کە ئەوە لەناو ریکخراوە نیو دەوڵەتییەکان کراوەتە کورتە ڤیدیو بۆ فێرکردنی مندالان..
- پێی بلی بە منداڵەکەت ئەگەر یەکیک لەدەروە دەستی دانا سەر جەستەت قبوڵی مەکە هاوار بکە خەڵک بانگ بکە...بەو شێوە مندالەکەت فیری ئەوە دەکەی کە جەستەی خۆی تایبەتە بەخۆی و کەس بۆی نییە دەستی کاتی .
-بە مندالەکەت بلی مەڕو باوشی خەڵک و ماچ مەدە بە کەسی بێگانە...بەم جۆرە فێرە سنووری دەکەی لە رەفتار...
ئەوانەی باسم کرد هەمووی کراوەتە کورتە ڤیدیو لە دەوڵەتان مندالی پێ هوشیار دەکەنەوە...

ئینجا کە گەورەتر دەبن منداڵەکان ئامۆژگارییەکان گەورەتر بکەین بەتایبەت بۆ هەرزەکاران کە پێشی بگەنە تەمەنی هەرزەکاری ئامادەکارییان بۆ بکریت کە تێبگەن لە گۆرانکاریەکانی جەستەی خۆیان توشی شەرم وهەڵە نەبن...ئەوانەی خوارەوە دوو سێ دانە نمونەیە لە کۆی سەدەها پرسیار کە لە قوتابخانەکانی ئوسترالیا فێرە مندالان دەکریت...من کە خوێندمەوە زۆر سەرسام بووم بەم پرسیارانە هەندیکی بە شێوەیەکی زانستی زۆر جوان باسی گۆرانکاری جەستەدەکات باسی خۆپاریزی هەرزەکار دەکات...وەک:
-بۆ کچ: سوڕی بی نوێژی چییە و چون ئاگای لەخۆی دەبیت؟لێرە کچەکە خۆی دەپاریزی لەوەی نەزانی و دەستکاری خۆی بکات.من زۆر نامەم بۆ هاتووە کچەکە دەلی نەمدەزانی ئەو خوێنە چییە کە جاری یەکەم کەوتمە سوڕی بێ نوێژی منیش دەستکاری خۆمم کرد کەواتە کەمتەرخەمی هەیە لە پەروەردە....
- فیری کجان بکەین ئافرەت بی پیاو ناتوانیت دوو گیان بیت..لێرە فیری دەکەی کە نەهێلی پیاو دەستکاری بکات جونکە دەبیتە هەڵە و کێشەی گەورەی لی دروست دەبی.
-بۆ کوڕ هەمان شیوە  پلانێکی جوان دابنریت کە گۆرانکارییەکانی بۆ باس بکریت ولە کاتی هەرزەکاری چون لەش دەگۆریت و چی بەسەر دیت و چۆن پارێزگاری خۆی دەکات...
- جگە لەوانەی سەرەوە دەتوانین ئیمە لە کۆمەڵگای خۆمان باسی جۆرەکانی پەردەی کچینی و کێشەکان بکەین بەتایبەتی پێش هاوسەرگیری بۆ ئەوەی  هاوسەری نوێ فیر بن و کێشە دروست نەبیت...

پرسیارو وەڵامی زۆر زۆریان دروست کردووە ئەو قوتابخانانەی ئوسترالیا کە زۆر جوان باسی هۆشیاری دەکات بۆ منداڵ ئیمەش دەتوانین لیژنەیەک پیک بینین لە دەروونناس و پزیشکی دادوەر و پزیشکی دەروونی و مامۆستایانی ئایینی ومامۆستایانی بە ئەزموون بۆ دانانی پلانیکی زۆر جوان بۆ هوشیارکردنەوەی نەوەی داهاتوومان وەک وتم پلانیک ی زانستی سنوردار کە لەگەل  کۆمەڵگا بگونجیت...


پسپۆری پزیشکی دادوەری
مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی

نوێترین نوسینەکانی دکتۆرە دیلمان ئازاد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌