دایەلۆگی بووک و مامۆژنی زاواە

وتار/ 02/12/2020 551 جار بینراوە

دکتۆرە دیلمان ئازاد

دایەلۆگی بووک و مامۆژنی زاواە

لەم ١٦ ڕۆژ بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی دژی ئافرەت ئەم چیرۆکە راستەقینەم لەبیرە کە خۆم بینیم. لەناو کۆمەلگای خۆمان ڕۆژانە ڕوودەدات و ئیمەی پزیشکانی دادوەری ئەم جۆرە حالەتانە زۆردەبینین، توندو تیژی زۆر شتیکی ناشارستانییە بۆ هەردوو رەگەز و بۆ هەموو تەمەنیک چ ئافرەت بەرامبەر پیاو چ پیاو بەرامبەر ئافرەت یان هەمان ڕەگەز بەرامبەر یەکتر. بەلام من تۆزیکم دەستکاری کرد لەم چیرۆکە:
٤ ئافرەت سێیان بەتەمەن و یەکیان گەنج بە هەرسێکیان دەوری گەنجەکەیان دابوو هێنایان بۆ پشکنین وەک بلیی لە بەندیخانەدایە دەوریان داوە نەوەک بروات لەدەستیان :
پرسیم:بۆ هێناوتانە بۆ پشکنین وتیان تازە بووکە نیشانی نەبینیوە؟تا ئێرە زۆر ئاساییە هەموو کەس مافی دڵنیا بوونەوەی هەیە بۆیەش پزیشکی دادوەری هەیە بۆ یەکلا کردنەوەی کێشەکان..
ئەوەی ئاسایی نەبوو ئیمە وتمان باشە برۆن لە دەرەوە چاوەڕی بکەن تاکو پشکنینی بۆ دەکەین ،یەکێک لە ئافرەتەکان وتی:
ناچمە دەرەوە دەتانەوێ لێمان بشارنەوە راستییەکان. لای ئێمەی پزیشکانی دادوەری ئاساییە کە یەکێکی نزیک لە بووکەکە لە ژوورەوە بێت لە کاتی پشکنین بەڵام مامەڵەی ئەو ئافرەتەم زۆر پێ سەیر بوو زۆر بە زمانێکی زبر قسەی  دەکرد، منیش وتم تۆ دایکی کوڕەکەی؟وتی نەخێر من مامۆژنی کوڕەکەم ...سەیرو سەمەرەی باباتەکە لەوەیە کار بۆ بگاتە مامۆژنی کوڕەکە و لەبنەڕەتەوە مامۆژن چ پەیوەندی هەیە بەو کێشە و بۆ وا شلەژاوە؟
کە پشکنینمان کرد بۆ بووکە خان هیچ کێشەی نەبوو جۆری پەردەکەی لاستیکی بوو .ئێمەش بۆ ئافرەتەکانمان ڕوونکردەوە کە ئەوە ئاساییە و ئەم جۆرە پەردە کچێنییە نیشان نابینێت و دروست کراوی خوایە و لەڕووی زانستیەوە شتی وا زۆرە...ئیمە بەدەم قسانەوە بووین یەکیک کە ئافرەتەکان چووە دەرەوەی ژوورەکە و دەستی بە تیل کردن کرد دەنگی دەهاتە ژوورەوە دەیگوت ئەو دکتۆرانە راستیمان پێنالین....
زۆر دلم پەست بوو لەم ئافرەتە ..وتم تۆ ئافرەتی بۆ وا دەکەی من دەلیم کێشەی نییە ئەو کچە بۆ دەتەوێ بە زۆری کێشەی بۆ دروست بکەی؟ جاری تەنها سێ ڕۆژە لاتانە.
مەبەستم لەم ڕووداوە ئەوە جۆرێکی زۆر ڕوونی توندو تیژییە..وەک وتم ئاساییە هاتن بۆ پشکنینی پەردەی کچێنی مافی هەموو کەسە دلنیا ببتەوە بەڵام بە ریز گرتن وبە لێک تێگەیشتن...لەو کاتەیەوە کەلە پزیشکی دادوەری  دەوام دەکەم دیاردەی لەم جۆرە زۆر زۆرە کە ئافرەت توندو تیژی بەرامبەر ئافرەت دەکات ....
هەمیشە لەم ڕووداوانە زیاتر خەمم خواردوە چونکە ئێمە هەموو ئافرەتین.. چەند جوان دەبوو ئەگەر تەنها دایکی کوڕەکە لەگەلی هاتبا و بە ڕیزەوە سەیری ئەو کچەیان کردبا و بیریان بکردباوە ئەوەش کچی مالێکی ترە و ئەوانیش دلیان پیوەیەتی ... باشە ئەوانە نەدەترسان ئەو کچە بکوژرابا بێ گوناح؟؟ هیوادارم کە لەهەمولایەک هەولی کەمکردنەوەی توندو تیژی بدریت لە هەموو ڕەگەزیک و تەمەنیک.

دکتۆرە دیلمان ئازاد حسن
پسپۆری پزیشکی دادوەری
مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی

نوێترین نوسینەکانی دکتۆرە دیلمان ئازاد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌