کۆبونەوەکەی مەڵبەند و دوو فاوڵ

وتار/ 03/12/2016 874 جار بینراوە

بەرهەم مستەفا

کۆبونەوەکەی مەڵبەند و دوو فاوڵ
 * بەرهەم مستەفا
دوای ئەوەی مەڵبەندی یەکێتی کۆبۆنەوەی لەگەڵ بەشێکی زۆر لەبەڕێوەبەری قوتابخانەو خوێندنگاکانی سلێمانی ئەنجام دا ، کە بەسەرپەرشتی لێپرسراوی مەڵبەند بوو..دوو فاوڵی ئاشکرای تیابوو کە بەرامبەر بەڕێوەبەرەکان کرا؛ فاوڵی یەکەم : کاتێک کۆبونەوە ئەنجام ئەدرێت، پێویسته هەردوولا، بۆ بەهێز بونی کۆبونەوەکە بۆچونی خۆیان بخەنە ڕوو ، بەڵام خوا هەڵناگرێ جەنابی شێخ دوای ئەوەی قسەی خۆی تەواوی کرد ، دواتر ڕێگەی نەدا یەک بەڕێوەبەر ئەلفێک بڵێت ، کە ئەمە پێچەوانەی ئەتەکێتی کۆبونەوەیە و فاوڵێکی ئاشکرایە. فاوڵی دووەم : جەنابی لێپرسراوی مەڵبەند بە بەڕێوەبەری خوێندنگاکانی وتووە ،هەرکەس توانای جێبەجێکردنی داواکاریەکانی ئەویان نیە ناتوانن کۆتایی بە بایکۆت بهێنن ، ئەوا مۆرەکە دابنێن و با یەکێکی تر کاری بەڕێوەبەری بکات،، فاوڵی ئەم قسەیەش ئەوەیە شوێنی گەڕانەوەی مۆری قوتابخانەو خوێندنگاکان پەروەردەیە نەک مەڵبەند... لەکۆتایدا پێم وایە دەبوایە بەڕێوەبەرەکان لە فاوڵی یەکەم دا قسەیان هەبوایە بۆ ئەوەی فاوڵی دوەمیان لێنەگیرێت..
*ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان.

نوێترین نوسینەکانی بەرهەم مستەفا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌