کورد و کلتوری ژن کوشتن

وتار/ 06/12/2020 1617 جار بینراوە

ئازاد مەحمود

کورد و کلتوری ژن کوشتن

بیانوی ژن کوشتن لای تاک و عەقڵیەتی زۆرینەی کورد پاراستنی شەرەفە، بەو مانایەی کوشتن شەرەف بەرز ڕادەگرێ و تەنانەت لەهەندێک بارودۆخدا بکوژ وەک پاڵەوانێک تەماشا دەکرێ وەک ئەوەی کارێکی گرینگ و تەواو دروستی بە ئەنجام گەیاندبێ

جا هەر ئەو عەقڵیەتی بە پاڵەوان کردنە لای زۆرینە وا لە من و تۆ و ئەوو تەواوی تاک بە تاکی کۆمەڵگە دەکات لەوەها بارودۆخێکدا ببین بە کەسی پاڵەوان هەر وەک ئەوەی دەیبینی لەجوگرافیا بچکۆلانەکی باشور دەگوزەرێ
تاکی نێر وەها ڕێکخراوە وەک ئەوەی فلتەری هەڵەو نەنگی مێینەکان بێ
جا هەر ئەو نێرینە پاڵەوانە هەرچیەک دەکا ڕەوایەتی پێ دەدرێ و باجێکی وەها نادات دەرهەق بە هەڵەکانی کە چەند بار لەهەڵەی مێینە زیاتر زەق و ناشرینە ئێ هەر ئەمەیە نێر سالاری
مادام تۆ نێری ئیدی خۆت و نێرینەکانی تر حاکم و بڕیار دەرتن
ئەرێ دەپرسین بۆ هەمان ئەو هەڵە کە دو ڕەگەز پشکدارن کە نێر و مێن وەلێ تەرەفی نێر وەک پاڵەوەن تەماشا بکرێ و مێنەکەش بێ حیساب و بێ کیتاب دەبێ بە کەسی کوژراو لەکاتێکدا لەگەڵ نێرسالارێکدا پشکدار بوە؟
هاتنی نامەیەک بۆ مۆبایلی تۆی ئافرەت ڕەنگە بتکات بە نیشانەی کەسی بکوژ
هیچ نا سڵاوکردنێکی ئاسای لە هاوپۆلەکەت یا هاوپیشەکەت دەتخاتە بازنەی بوختان و شەن و کەوکردنی ئەوەی تۆ دڵداری تۆ خاوەن مەرامی لەو سڵاوکردنە
ماچێک تۆی ئافرەت دەکوژێ
ئەمانەی کە دەگوترێ ڕەوایەتی دان نیە بەوەی کە پێی دەگوترێ بەرەڵای نا
بەراوردکاریە یانی پرسیارە بۆ هەر هەمان کار و گوفتار بۆ تاکی نێر نەک نۆرماڵە بگرە پیاهەڵدانی باشی بۆ دەکرێ
دەبێ ئەو یەکسانیەی باسی لێوە دەکرێ ببینرێ لە واقیعدا ڕەنگبداتەوە نەک هەر قسەی سەر زار یا هەر نوسراو بن.
ژمارەی کوژراوان و قوربانیانی توندو تیژی  زەنگێکی مەترسیدارە بۆ هەرێمێکی بچکولانەی پێنج ملوێن کەسی
بەجوێرێک مەترسیدارە تاڕادەیکی زۆر خەریکە تێکەڵ بە کلتووری کوردی دەبێ و لەئەگەری کۆنترۆڵ نەکردنی ڕەنگە ببێ بە شوناس و پێناسی  میلەتی کورد
بۆیە دەکرێ بپرسین ڕێکخراوەکانی ژنان پیشەیان چییە؟
یان باشتر بڵێین گرنگی بونیان چیە؟
لەکاتێکدا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی قوربانیانی توندوتیژی ڕوو لەهەڵکشان دەکەن بەرەو ئاماری مەترسیدار،
بۆیه هەموو بەرپرسارین لە بەرەنگاربونەوەی
مامۆستایانی ئاینی بەتایبەت کە ڕێژەی زۆرینەی کۆمەڵگا گوێیان لێ ڕادەگرن، دەبێ ڕۆڵی ئەرێنی خۆیان بنوێنن
دەبێ چی دیکە هێندە بەچاوی کەم و وەک خزمەتکارێ لە ژن نەڕواندرێ
مامۆستایانی زانکۆو پەیمانگا و قوتابخانەکان بەرپرسیارن لە پێدانی پەروەردەیەکی تەندروست و هۆشیاری دانی زیاتر سەبارەت بە کاری توند و تیژی و دەرئەنجام و لێککەوتە خراپەکانی
چالاکوان و نوسەر و ڕۆشەنبیر تاک بە تاکی نێو سۆشیاڵ میدیا بەرپرسیارن هەر کەس و لە جێگەو پێگەی خۆیەوە دەبێ بە گژ ئەو عەقڵییەتە دواکەوت و پەک کەوتوەدا بچینەوە ڕێگە بەوە نەدەین ببێ بە بەشێک لە کلتوری کوردی.

نوێترین نوسینەکانی ئازاد مەحمود

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌