لەم گەڕەی دانیشتنەكان گرێكوێرەكان چۆن دەكرێنەوە؟
وتار/
02/12/2016
562 جار بینراوە
هیوا سەید سەلیم
لەم گەڕەی دانیشتنەكان گرێكوێرەكان چۆن
دەكرێنەوە؟
هیوا سەید سەلیم
سەردانی شاندی مەكتەبی سیاسی پاڕتی دیموكراتی
كوردستان بۆ لای لایەنە سیاسیەكان دوای پەیامەكەی
مەسعود بارزانی دێت ، كە بۆ دەربازبوون لە قەیرانە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندبوو بەوەی بارزانی ئامادەیە دەستهەڵبگرێت لە پۆستەكەی
، وە با كەسێك بۆ جێگرەوەی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم دەستنیشان بكرێت ، بۆ ئەو هەنگاوەشی
مەرجی گۆڕینی سەرۆكایەتی پەرلەمان و گۆڕانكاری لە حكومەتی خستەبووە بەردەم لایەنە
سیاسیەكانی كوردستان .
ئەوەی ئێمە ئاگادار بین شاندەكەی
پارتی كۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ و لایەنانە دەسپێكرد
كە دەكرێت راكانیان بەس بۆ ڕاوێژ وەربگیرێت چونكە ئەركە قورسەكەی شاندی پارتی لەو
شوێنە دەستپێدەكات كە دەگاتە دەباشان و گردەكە ، لەو دوو شوێنە پارتی پێویستی بە
دوو زمانی جیاو دوو جۆر داواكاری دەبێت ، جا تا ئەمرۆشی لەگەڵ دابێت نازانرێت شاندەكە
لە كوێ دەستپێدەكات و لە كوێش شتی دەستدەكەوێت گردەكە یان زەرگەتە ؟
تا ئێستا دەوترێت شاندی پارتی هیچ پرۆژەیەكی
تازەی پێنیە ، ئەمەیان ڕاستە و ڕاستیش نیە
، پرۆژەی پێنیە چونكە هەموو ئەو لایەنانەی تا ئێستا بینراون پێویست ناكات پارتی پرۆژەیان
بخاتە بەردەم ، پرۆژەشی پێیە ئەوەیە كە داواكای بارزانی وەك پرۆژە دەخاتە بەردەمی یەكێتی و گۆڕان .
هەرچی سەیردەكرێت لە تایمی دووەمی گەڕەكانی دانیشتن كە پێشبینی دەكریت
سەرەتایی هەفتەی داهاتوو بێت ئەركی شاندەكەی پارتی زۆر قوڕسترە لە تایمی یەكەم ، بەوەی
چۆن بتوانرێت یەكێك لەو دووانە (گۆڕان یان یەكێتی) قەناعەت پێبكات كە بێن لەسەر ئەو
پەیامەی بارزانی لەگەڵ پارتی ڕێكبكەون ؟ دەڵێین یەكێك لەو دووانە چونكە دەزانین هەردووكیان
بەیەكەوە بۆ پارتی ئاسان نابێت و ئەوانیش بۆ رووبەرووبونەوەی پارتی بەیەكەوە تا ئێستا
ئامادە نین ، لەوانەیە یەكەمیان ئاسانتر بێت
ئەگەر زمانی داواكاریەكەی پارتی لەبەرامبەر گۆران لە گردەكە زمانێكی دیلۆماسیانە بێت وە جیا بێت لەو قسانەی ڕابردوو كە لە میدیاكان
دەكران ، ئەویش بەوەی بكرێتە دانوساندێك كە بەراستی (دان و ستاندن)ی تێدابێت ، ئێستا
كە پارتی دەڵێت: واز لە پۆستی سەرۆكی هەرێم
دێنین و ئامادەین كەسێكی تر لە شوینی ئەو دابنێین ، ئەو خاڵە دەكرێت بكرێتە خاڵی بەیەكگەیشتنی
پارتی و گۆڕان و لەوێشەوە گرێكان بكرێنەوە ، كە دەشڵێین زمانی دبلۆماسی مانای ئەوەیە
پارتی قسەی خۆی بەو زمانە بە گۆران بڵێت ، ئەویش ئەوەیە كە پارتی لای خۆی كۆتایی بە
ڕێكەوتنی پارتی و گۆران هێناوە ، ئەمەشیان وادەكات گۆران هەڵوێستی تازەی خۆی ڕابگەیەنێت
ئایا بە فۆرمێكی تر لەگەڵ پارتی رێكدەكەوێتەوە یان لەو كۆبوونەوەیە هەردوولا كۆتایی
بەو عەقدە سیاسیەی دێنن كە پێشتر لەسەری رێكەوتبوون ؟ دوای ئەوە یەكێك دەچێتەوە دەسەڵات
و بەدوای هاوپەیمانی تازە دەگەڕێت و ئەوی تریشیان دەچێتەوە بەرەی ئۆپۆزسیۆن ؟ یەكێك
لەم دوو بژاردەیە دەبێت گۆڕان خۆی هەڵیبژێت
با لە شوێنی گۆران قسەنەكەین .
بەیەكلابوونەوەی گۆڕان ئەركی یەكێتی
ئاسان دەبێت ، چیتر داوای خورمژ ناكات ، لە كابرای نەوسنیان برسی خورما دەخۆیت یان
مێوژ ؟ ووتی خورمژ ، ئێستای بارودۆخی یەكێتیش وایە دەستی لە دەسەڵات بەرنابێت و
پشت لە پارتی ناكات ، كە بەشێكی مافی خۆیەتی بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی هەرێمی
كوردستان لەباری دابەشبوونی سیاسی و جوگرافی و ئەمنی ، لە لاكەی تریش لە ژێر فشاری
رای گشتی دایە و وەك گۆڕان بیردەكاتەوە ، بەیەكلابوونەوەی گۆڕان یەكێتی ئازادتر دەبێت
لەوەی بەبێ گۆران دەتوانێت بە رێكەوتنێكی تازە لەگەڵ پارتی رێكبكەوێت .
باشترین رێكەوتنیش ئەوەیە كە هەموو
لایەك رێكبكەون لەسەر ئەو خاڵانەی ، دیاركردنی ماوەی هەلبژاردنی پەرلەمانی
كوردستان ، كە ئەو ماوەیە لە ساڵێك زیاتر
تێنەپەڕێت ، تا ئەو ساڵە بارزانی لە پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بمێنێت ، لەبەرامبەردا
پەرلەمانی كوردستان دەسبەكارەكانی بكاتەوە ، بە لەبەرچاوگرتنی دەرنجامەكانی كۆبوونەوەكانی (گردەكە و دەباشان ) رێكەوتنی
تازە ڕابگەیەندرێت تا هەر لایەنەوە شوێنی خۆی بزانێت لە پەرلەمان و حكومەتی تازە ،
هەر لەو ساڵەشدا پەرلەمانی كوردستان یەكەمین كاری یەكلاكردنەوەی پرسی دەستووری هەرێمی
كوردستان بێت ، بۆ ئەوەی ئەگەر جارێكیتریش تووشی قەیرانی سیاسی بووینەوە دەستور رێگاب
بە درووستبوونەوەی گرێكوێرەكان نەداتەوە .
نوێترین نوسینەکانی هیوا سەید سەلیم
-
هیوا سەید سەلیم
11/09/2019
-
هیوا سەید سەلیم
18/08/2017
-
هیوا سەید سەلیم
19/05/2017
-
هیوا سەید سەلیم
10/05/2017
-
هیوا سەید سەلیم
12/04/2017
-
هیوا سەید سەلیم
16/02/2017