من و ئەو

وتار/ 12/10/2020 561 جار بینراوە

بیلال زەنگڵ

من و ئەو

بیلال زەنگڵ

ئەو: ئەری پرسیارێک
من: بەڵی

ئەو: حکومەتەکەی ئامۆزا سێ مانگ مووچەی دزی بوو لەگەڵ مامی بچوک

من: نانا زۆرە حساب ناکرێت بەڵام ئەم سێ مانگەی جێهشت بوو بۆ حکومەتی برا گەورە و مامی بچوک

ئەو: ئەها ئەی باشە ئەم حکومەتی برا گەورە بەپاڵپشتی مامی بچوک نەیان وت ئێمە تەنها لە دزینی مووچەی ئامۆزا بەرپرس نین

من: با وایی گووت

ئەو: ئەی ئەم دوو مووچەیی تر چیە بەنیازن دیزە بەدەر خۆنەی بکەن

من: کام دوو مووچەیە دەڵی

ئەو: ئەی نەت زانیووە لە بری سێ مووچە، پێنچ مووچەیی تریان دفن کردوە برا گەورە و مامی بچوک

من: جا کێشە چیە، بەوەندە شکور بە، دووعا بکە ماوەێکی تر داوا لە هاوڵاتیان نەکەن

ئەو: داوای چی بۆ لەمەش خراتر دەبین بەدەست ئەمانەوە

من: ئەوە تۆ بە جدیتە هێشتا چیت بینوە

ئەو: برا ڕۆۆ جا چیان پیمان نەکردوە تا شتی تریش ببینین

من: نانا ماوتە دوور نیە بڕیارێک دەربچێت لە لایەن براگەورە بە پاڵ پشتی مامی بچوک

ئەو: بڕیاریی چی!

من: هاکا وتیان هەر کەسێک مانگانە بڕێک پارەیی دیاری کراو نە دات بە حکومەتی براگەورەو مامی بچوک با وڵات بە جێبێڵی

ئەو: جا تۆ بڵی خەڵک قبوڵی بکات لیان

من: بۆ نا تا ئێستا هەرچی ویست بێتیان کەی حسابیان بۆ خەڵک کردووە تا ئەمە جاری دووەم بێت

ئەو: دانا من چاوەڕێ بووم لە مامی بچوک هەلی کار مووچەی پاشەکەوتمان بۆ بگرێتەوە کەچی هەروا حسابەکەیان زیاد دەکات حسابی ئێمەش کەم دەکات

من: بەڵی  بەڵی چاوەرێ بکە جارێ زۆرت ماوە ئەوانە بناسیت

نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌