لاهوری شیخ جەنگی چی دەوێت

وتار/ 12/10/2020 971 جار بینراوە

جوانڕۆ مسته‌فا

لاهوری شیخ جەنگی چی دەوێت

جوانڕۆ مستەفا
لێرە و لەوێ دەبیستین و دەبینین کە هاوسەرۆ یەکیتی وا خۆی نیشان دەدات کە خەم خۆرە و ئیش بۆ خەڵکی دەکات و بەم دەست پارە دەبەخشی و لەو لاوە پڕۆژە دەکاتەوە و خەریکی خەڵک کڕینە بۆ ئەوەی بە شان و باڵی هەڵدەن و شکست و دزی و خیانەتاکانی دابپۆشن ، ئەوەی دوێنی بینیمان کە ڕۆیشتبوو بۆ دەڤەری ڕانیە ئەو خەڵکەی کە لە چواردەوری دابوون زۆر ڕوون دیار بوو کە خەڵکی ئاسای ئەو شارە نەبوون یان ئاگادار کرابونەوە و لایەنگری خۆیان بوون  ، ئەگینا چونێکی  وا بە پەلە کە فریای چاکردنی پزوی شڕواڵەکەی نەکەوتبوو  بۆ ئەو ناوچەیە و لەپڕ لە دڵسۆزی و هاوخەمی نەبوو  بەڵکو دەیەوێت خۆی بەگەورە دابنێتی بڵێ من لەناو خەڵکم و خاوەنی هێزو بازوم و دەسەڵاتم هەیە لە ناوچەکەدا  ئەگینا لە خوایەتی بارزانی سەلامێکی لێبکا ئەم بە چوارپەل بڕوات
من ئیستاش تێنەگەیشتم ئەم لەتە سەرۆکە ئۆپۆزسیونە یان لە دەسەڵاتە  لە ژێرەوە ڕۆژانە خەریکی بازرگانی و دزی و گەندەڵی و بە قاچاخهێنانی کەرەستە و شت و مەکی بەسەرچووە و دەستی گرتووە بەسەر مەرزەکان و  داهاتی سلێمانی  کەچی لەولاشەوە لە ڕێگەی پەیج و کەناڵەکان وا خۆی نیشان ئەدا کە ئەنەما  لەم پاکترن نیە لەم شارەدا 

داخەکەی گرانم  لە ڕابردوودا خەڵکی ئەم شارە پڕبوون لە کەسانی ڕۆشنبیر و  ڕەخنەگری سەرسەخ کەچی لە ئێستادا هەموان بوون بە کۆیلە و ئەڵقە لە گوێی ئەم گەندەڵانە
سەیر لەوەدایە ئەم لەتە سەرۆکە هەموو ئەم شانۆییە تەنیا بۆ ئەوە دەکات کە پارتی دانی پێدا بنێت و شکستەکانی بشارنەوە ئەگینا یەکێتی ڕابردوو شایەتە هەمیشە نە بڕیار بەدەست بووە نە ئەو هێزە بوو کە بەتەنیا بتوانێت بڕیار بدات هەمیشە لەپاڵ هێزیکی سیاسی بڕیاری داوە
ئەگینا ئەمانە شینی چاکسازی و ئیشکردن ناکەن بۆ خەڵکی ئەمە شینی پەردەپۆشکردنی و شاردنەوەی عەیبو عارەکان دەکەن و دەیانەوێت دیسانەوە  سەردەمی ففتی بە ففتی دروست بکەنەوە 
بەڵام پارتی دەیەوێت لەڕێگەی ڕاگەیاندن و چەند بەرپرسێکی ناو یەکێتی دوبەرەکی و نانەوەی ئاژاوە سەرقاڵیان بکات بۆیە لە ڕۆژانی ڕابڕدوودا کۆبونەوەی لەگەڵ کوڕانی تاڵەبانی کرد و سەرەخۆشی نارد بو کوڕانی لە یادی کۆچی جلال تاڵەبانی  دا و چەندین جار کۆبونەوەی نهێنیان کرد ئەمەش ئەوەنەی تر کیشەی باڵەکان قوڵتر کردەوە تا گەیشتن بەوەی کە  چەند ناکۆکییەک کەوتوتە نێوان بنامەڵەی شیخ جەنگی تاڵەبانییەکان

نوێترین نوسینەکانی جوانڕۆ مسته‌فا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌