مژدەیەكی دڵخۆشكەر :كۆرۆنا تا مانگی (١١)بەردەوامیی دەبێت

وتار/ 07/10/2020 1713 جار بینراوە

ئاری عەبدولەتیف

مژدەیەكی دڵخۆشكەر :كۆرۆنا تا مانگی (١١)بەردەوامیی دەبێت

بە پێی چەند لێكۆڵینەوەیەكی جیھانیی، بە تایبەت توێژینەوە ڕامیارییەكان بۆ كاروباری نێودەوڵەتیی، لەسەر پرسی دەرچوونەوەی ترامپ بۆ خولی ئایندەی ئەمریكا و چەند خوێندنەوەیەكی خودیی و بابەتیی، پێدەچێت ئەم ڤایرۆسە كوشندەیەی وەك شەڕی بایۆلۆجی و زیندەوەریی جیھانیی خرایە دنیای كۆمەڵگە و دەوڵەتان، تا مانگی (١١) و كۆتایی مانگەكە درێژە بكێشێت.
ئەمەش بەھۆی پرسی خۆكاندیدكردنەوەی ترامپ و كردنی بە وەرەقەی بانگەشە و ڕاكێشانی زۆرترین ھەوادار لە نێوخۆی ئەمریكا و سەپۆرتی جیھانی، كە دەنگۆی ئەوەش گەرمە (ڤاكسین) پێكوتەی ڤایرۆسەكە خودی ئەمریكا و ئەنجومەنی شیوخ و پاراستنی بەرژەوەندییەكان لە ئێستادا دۆزیبێتیانەوە و ڕۆژانی بانگەشە ڕایدەگەیەنن بە فەرمیی.
ئەم ھەواڵانە ڕاست بن یان درۆ، گرنگە ھاوڵاتیانی كورد و خەڵك و ئازیزانمان لە ھەرێم و تەواوی شار و ناوچەكان، خۆیان بپارێزن و ھەرچییان پێ دەكرێت بۆ جێبەجێكردنی  ڕێنماییە تەندروستییەكان پەیڕەوی بكەن.
داوای ھاوكارییش بەس لە (الله) دەكەین و بە ھێزەوە ڕووبەڕووی ئەم قۆناغەش دەبینەوە كە ھەر ئەم مانگەیە بە ئیزنی خوا.
ئەم دڵخۆشییە بگەیەنن بە ھەموو ئازیزان تا بە مەناعەیەكی باشتر تا كۆتایی ڤایرۆسی بەد، خۆش بژین.
ھاوكاریی و بەدەمەوەچوونی یەكتریی و ھەژاران و كەمدەرامەتان و تەواوی دامودەزگا و لایەنە تەندروستییەكانیش ئەركی ھەموو لایەكە.
خوای پەروەردگار شیفای دەستبەجێ بۆ ھەموو  نەخۆشەكان بنێرێت و بە شادیی و دوور لە ناخۆشیی و باشبوونی دۆخی موچە و قەیرانەكانیش ھێندەی تر خەڵكی كوردستان دڵخۆش بكەن.
ئاری عەبدولەتیف

نوێترین نوسینەکانی ئاری عەبدولەتیف

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌